
[سه‌باح عەرار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] زەڕەنگەرە عێراقییەکان ئیدانه‌ی کوشتنی هاوکارەکانیان ده‌که‌ن.
28/5/2010 – محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی ئاسایشی عێراق قاعیده‌یان به ئه‌نجامدانی هێرشی خوێناوی بۆ سه‌ر دوکانه‌کانی زه‌ڕه‌نگه‌ری به‌غدا لە سێشه‌ممه (25 ئایار) تاوانبارکرد و وتیان رێکخراوه‌که "پاره‌یان نه‌ماوه" و په‌ناده‌به‌ن بۆ چه‌ته و تاڵانی بۆ په‌یداکردنی داراییکردنی کرده‌وه‌کانیان.
پێنج چه‌کدار هێرشیانکرده سه‌ر دوکانه‌کانی زه‌ڕه‌نگه‌ری له گه‌ڕه‌کی به‌یاع له باشوری به‌غدا و دوکانه‌کانیان به ته‌واوی تاڵانکرد و نۆ دوکاندار و کڕیاریان کوشت و پێنج که‌سی تریان بریندارکرد.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا لیوا قاسم عه‌تا وتی چه‌کداره‌کان پێکاهەڵپژان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق کە گه‌یشتنه شوێنی روداوه‌که. شه‌ڕه‌ته‌قه له‌سه‌ر شه‌قامه‌که ده‌ستیپێکرد و له ئه‌نجامدا هه‌شت مه‌ده‌نی کوژران و دوو پۆلیس برینداربوون.
ئەندامێکی باندەکە کوژرا له شه‌ڕه‌که‌دا و دوانی تریشیان ده‌ستگیرکران.
لیوا قاسم وتی "کرده‌وه چه‌کدارییه‌کان جێپه‌نجه‌ی قاعیده‌وه‌یان پێوه‌یه، که هه‌وڵی ئەم جۆرە کرده‌وانه دەدات بۆ دابینکردنی پاره بۆ کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانیان."
هه‌روه‌ها وتی "قاعیده وه‌ک که‌سێکی بێ پارەی لێهاتوە و هەم لە روی مەعنەوی و هەم لە روی سەربازییەوە لاوازبون. هێزه‌کانی ئاسایش سه‌رچاوه داراییه‌کانیان وشککردوە. بۆیه، ئه‌و چه‌ته‌ییانه‌ی ئه‌ندامانی قاعیده ده‌ستیانداوه‌تێ یه‌کێكه له سه‌رچاوه‌کان بۆ په‌یداکردنی دارایی بۆ کردنه‌وه‌کانیان."
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی وتیان عێراق سه‌رکه‌وتو بووه له وەستاندنی لێشاوی پاره بۆ گروپه تیرۆریسته‌کان.
تاریق ئه‌لعه‌سه‌ل، یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ناوخۆ، وتی "توانیمان ئه‌و سه‌رچاوه داراییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقن و تیرۆریستان پشتیان پێده‌به‌ست بۆ دارایی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان وشکبکەین. ئێمه ئێستاش چاودێری ئه‌و پارانه ده‌که‌ین که دێنه ناو عێراقەوە بۆ رێگیریکردن له تیرۆریستان له وه‌رگرتنی پشتگیریی دارایی."
عەسەل وتی "هه‌مو ئه‌وانه تیرۆریستانیان شپرزه‌کردوه که هه‌وڵده‌ده‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت پاره په‌یدابکه‌ن. هه‌ر بۆیه ده‌ستیانکردوه به په‌لاماردانی کاسپیەکان، وه‌ك زه‌ڕه‌نگه‌رەرەکان، تا بتوانن دارایی تیرۆریزمی پێبکه‌ن."
نه‌قیب عه‌لی جه‌عفه‌ر له پۆلیسی به‌یاع وتی چه‌کداره‌کان به پاسێکی بچوک گه‌یشتبون کاتێک دوکانداره‌کان خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی دوکانه‌کانیان بوون و هاوڵاتیان خه‌ریکبون دەستیاندەکرد به شتکڕینی رۆژانه.
چه‌کداه‌رکان نارنجۆکێکی ده‌ستییان فڕێدایه سه‌ر موه‌لیده‌یه‌کی کاره‌با بۆ ئه‌وه‌ی وا له هاوڵاتیان بکه‌ن دوکانه‌کانیان به‌جێبهێڵن ئاگره‌که بکوژێننەوە.
چه‌کداره‌کان په‌لاماری دوکانه‌کانی زه‌ڕه‌نگه‌رییان دا، ته‌قه‌یان له هه‌ر که‌سیك ده‌کرد بێته سه‌ر رێ‌یان و بایی سه‌دان هه‌زار دۆلار پاره و ئاڵتون و زیو و ئه‌ڵماسیان دزی.
عەسەل وتی "توانیمان یه‌ک تیرۆریست بکوژین. جانتایه‌ک ئاڵتون و زێڕ و زیو و پاره‌مان دۆزییه‌وه که له‌گه‌ڵ چه‌ته‌کانی تر دزیبووی."
عەسەل هه‌روه‌ها وتی ئێستا لێپێچینه‌وه‌یه‌ک له‌ئارادایه بۆ دیاریکردنی روخساری تیرۆریسته‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌کانیان له میدیادا.
فازڵ عه‌لی ره‌زا، سه‌رۆکی یه‌کێتی بازرگانانی عێراق، وتی هێرشه‌که‌ی سه‌ر دوکانه‌کانی زه‌ڕه‌نگه‌ری "به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر کۆتایی تیرۆریستان له عێراق."
فازڵ عەلی وتی "په‌لاماردانی بازرگانان و دوکان و پیشەگەرەکان ئه‌وه پیشانده‌دات که ئیفلاسیانکردوه له رووی داراییه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بکرێت پاره په‌یدابکه‌ن. ئه‌گه‌رچی زۆر دڵته‌نگین به له‌ده‌ستدانی هاوکار و براکانمان له‌م هێرشه تیرۆریستییه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه ئاماژه‌یه‌کی باشه که ته‌نها چه‌ند چه‌کدار و دزێکیان له‌گه‌ڵ ماوه که به ئاسانی ده‌توانرێت لەناببرێن."
سه‌رۆکی سه‌ندیکای زه‌ڕه‌نگران حوسام حیلمی له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا وتی "رۆژ له دوای رۆژ، تیرۆریسته‌کان ده‌یسه‌لمێنن دژی هه‌موو شێوه‌یه‌کی ژیانن و بەرجەستەکەری مانای مه‌رگ و وێرانه‌ن بۆ وڵات و به بێ دوودڵی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ده‌کوژن بۆ پاره."
ماجید حازم، 51 ساڵ، زه‌ڕه‌نگه‌رێک له گه‌ڕه‌کی به‌یاع، وتی "ئێمه له‌م هێرشه خیانه‌تکارانه‌یه‌دا چه‌ند هاوڕێیەکمان له‌ده‌ست دا. ئێمه زیاتر له 20 ساڵه وه‌ک ئه‌ندامی یه‌ک خێزان بووین، پێکه‌وه کارمانده‌کرد و یارمه‌تی ئه‌و گه‌نجانه‌مان ده‌دا که حه‌زیان ده‌کرد ژن بهێنن یان شوبکەن."
به‌ها خه‌ڵه‌ف، 32 ساڵ و دانیشتوی به‌غدا، وتی "له‌گه‌ڵ باشبونی ره‌وشی ئاسایشی به‌غدادا، چیتر رووی ره‌شی تیرۆریستان له شاره‌که نابینین. بۆیه، به شێوه‌یه‌کی دڕندانه په‌لاماری دوکانه‌کانیان دا چونکه ناتوانن روبه‌ڕوی هێزه‌کانی عیراق ببنه‌وه. ئه‌م جۆره هێرشه ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئیفلاسیان کردوه و بوون به دڕنده‌ی برسی بۆ هه‌ر شتێک که بخورێت و بۆ داراییکردنی کرده‌وه تاوانه‌کانیان."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران