
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] قاعیده هه‌ر ته‌نها خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ناکوژێت، به‌ڵکو هه‌روه‌ها ژیانی ئه‌ندامانی خۆشی وێرانده‌کات.
30/5/2010 – محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
هەمو شتێک لەوەوە ده‌ستیپێکرد که قاعیده خۆیان له سوبحی عه‌بدی دانیشتوی فه‌لوجه نزیککرده‌وه و داوایان لێکرد بچێته ریزی رێکخراوه‌که‌یانەوە له عێراقدا.
"وتی" پێیانوتم ده‌یانه‌وێت ئەمریکا له عێراق ده‌ربکه‌ن و وڵات ئازاد بکه‌ن و رژێمێکی ئیسلامی دابمه‌زرێنن که ژیانێکی خۆش بۆ عێراقییه‌کان دابینبکات. ئه‌وان وایان پیشانده‌دا کە نیگەرانن لەبارەی ژیانی عێراقییه‌کانەوە."
سوبحی بۆ چه‌ند ساڵێک ئه‌ندام بوو له گروپه‌که‌دا. ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستکرد و بۆمبی دروستده‌کرد که چه‌ندین مه‌ده‌نی عێراقی و ئەندامانی هێزه‌کانی ئاسایشیان کوشت.
ئه‌و وێنه رازاوه‌یه‌ی ئه‌ندامانی قاعیده کێشابویان هه‌ر زوو ده‌رکه‌وت کابوس بوو.
سوبحی وتی "هه‌ر زوو ده‌رکه‌وت ئه‌وانه هه‌موی درۆبوون و هیچی تر. ته‌نها سه‌ر و پارچه‌ی له‌شی بڕاوی عێراقییه‌کانم بینی که ته‌قینه‌وه‌کان ده‌یپه‌ڕاندن. تیرۆریسته‌کان زۆر دووربوون له ئیسلامه‌وه. تیرۆریزم به‌س خه‌م و په‌شیمانی و خەوزڕانی بۆ هێنام. من بێجگه له دووره‌په‌رێزی له کۆمه‌ڵگه هیچم ده‌ستنه‌که‌وت."
سوبحی له 2005 دا ده‌ستگیرکرا و به کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و هاوکاریی قاعیده‌ی تۆمه‌تبارکرا. پێنج ساڵ له زینداندا بوو و پێش چه‌ند مانگێک له‌سەر رەفتاری باش ئازادکرا.
ئێستا سەرقاڵیی نوسینی کتێبێکە که ده‌ڵێت ده‌بێت به سه‌رچاوه‌یه‌کی باش بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه بچنه ناو قاعیدەوە.
سوبحی وتی "من هه‌وڵده‌ده‌م که‌فاره‌تی هه‌ڵه‌کانم و ئه‌و شتانه بده‌م که له کارکردنم له‌گه‌ڵ قاعیده‌دا کردم به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بکرێت."
سوبحی کتێبه‌که‌ی ناو ده‌نێت "ماره جوانه‌کان". ده‌ڵێت ناونیشانه‌که‌ی له‌وه‌وه هاتوه که تیرۆریستان دروشمی ئاینی و نیشتمانیی جوان به‌کارده‌هێنن بۆ ئه‌نجامدانی پیلانی تاوانه‌کانیان.
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م کتێبه باسی دڕنده‌یەتی تیرۆریزم ده‌کات. پیشانی گه‌نجانی دەدا کە چۆن ئه‌نجامدانی تیرۆر به‌ره‌و زیندان و مه‌رگ و نه‌فره‌تی کۆمه‌ڵگه ده‌یانبات."
سوبحی هه‌روها هه‌وڵده‌دات رێکخراوێکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دروستبکات که ئه‌و خه‌ڵکانه له‌خۆ بگرێت که "په‌شیمان و به‌داخن له کرداره‌کانیان له قاعیده". به‌نیازیشه کۆنفرانس و سیمینار سازبکات بۆ هۆشداریدان له‌بارەی ئامانجه‌کان و تاکتیکه‌کانی قاعیدە و ئەوەی کە چۆن کۆنترۆڵی هزری گه‌نجان دەکەن.
سه‌دان کەسی وه‌ک سوبحی تا ئێستا له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقه‌وه ده‌ستگیرکراون یان کوژراون. پێش دوو ساڵ هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستیپێکرد و بووه مایه‌ی کوشتن و ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر لە ئه‌ندامی قاعیده، لەناویشیاندا سه‌رکرده‌ی گه‌وره‌یان عومه‌ر ئه‌لبه‌غدادیی سه‌رکرده‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق که سەر بە قاعیده‌یە و یاریده‌ده‌ره‌که‌ی ئه‌بو ئه‌یوب میسری. ئه‌م دوانه له مانگی رابردودا له ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقدا کوژران.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا لیوا قاسم عه‌تا وتی "ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مو تیرۆریستان ببه‌زێنین و گورزی توندیان لێبوه‌شێنین. هه‌لیان ناده‌ینێ رێکخراوه تیرۆریسته‌که‌یان بنیاتبنێنه‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وڵات بکه‌ن. بچنه هه‌ر شوێنێک ئێمه بۆیان ئاماده‌ده‌بین."
کاتێک قاعیده له 16 ی ئایاردا ناوی سه‌رکرده نوێکە‌ی راگه‌یاند، هێزه‌کانی ئاسایش پێشبینییان کرد چەند رۆژێکی بە بەرەوە ماوە.
لیوا قاسم وتی "ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ راوه‌دونانی هه‌مو سه‌رکرده نوێکانی قاعیده و چاره‌نوسیان وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشویان ده‌بێت."
هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئاسایش و بۆئه‌وه‌ی هه‌لێکی نوێ بدرێت به تیرۆریسته په‌شیمانه‌کانی وه‌ك سوبحی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق جه‌واد بۆڵانی پێش چه‌ند مانگێک داوای‌کرد له‌و که‌سانه‌ی له‌به‌ر تاوانی تیرۆریزم و زه‌بروزه‌نگ داواکراون خۆیان بده‌ن به ده‌ست ئاژانسه‌کانی ئاسایشه‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا مامه‌ڵه‌ی باشیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه دادگایی ده‌کرێن. له‌و کاته‌وه چه‌ندین داواکراو خۆیان راده‌ستکردوه.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دیالە عه‌بدولحسێن ئه‌لشەمه‌ری وتی "زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان راده‌ستکردوه زۆر په‌شیمانن و هه‌ست به گەورەیی هه‌ڵه‌کانیان ده‌که‌ن. له قۆناغی داهاتودا ئێمه ده‌رگایان بۆ ده‌که‌ینه‌وه سیمینار بۆ گه‌نجان ببه‌ستن و تێیدا باسی ئه‌زمونه سه‌خته‌که‌ی خۆیان بکەن و ئاگاداریانبکه‌نه‌وه له کارکردن له‌گه‌ڵ [قاعیدەدا[."
به‌ڵام وه‌نه‌بێت هه‌میشه وازهێنان له قاعیده کارێکی ئاسان بێت.
زوهێر غالیب ئه‌لعوبێدی، ئه‌ندامێکی پێشوی گروپێکی چه‌کدار، وتی "هه‌ر کاتێک بمانویستایه رابکه‌ین له ده‌ستیان، په‌شیمانی خۆمان ده‌رببڕین و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ماڵه‌کانمان، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێ ده‌کردین که سه‌رماندەبڕن و [سه‌رمان] هه‌ڵدەواسن به ستونی کاره‌باوه وه‌ك چۆن زۆر که‌سی تریان وا لێکردووه."
عوبێدی، که چوار ساڵ له زیندانی ناوه‌ندیی عێراق بووه، خۆزگەدەخوازێتله‌و ته‌ڵه‌یه رزگاری ببوایه. وتی "هیچ داواکارییه‌کم نییه له خوا بێجگه له‌وه‌ی پێنج ساڵ زه‌مه‌ن بگه‌ڕێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی خۆم قوتاربکردایه له‌و تەڵەیەی قاعیده و تیرۆریستان."
عوبێدی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی چه‌کدارییدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراق برینداربووه و له ئه‌نجامدا قاچێکی نه‌ماوه. "ئه‌مه بۆی سه‌لماندم من فریودراوبووم. چیم ده‌ستکه‌وت؟"
وتی بڕیاریداوه قاعیده به‌جێبهێڵێت چونکه "بۆم ده‌رکه‌وت وه‌ک ئەو ئاگره‌یه که بەس ئەوانە دەسوتێنێت کە له‌ناویدایە. وه‌ک دڕنده‌یان لێ هاتبوو و له دروشمه جوان و نیشتمانیه‌کانی رایانگه‌یاندبو دوورکه‌وتبونه‌وه. وای لێهاتبوو هه‌ر مه‌ده‌نییان ده‌کوشت له هیچ و خۆڕایی."
عوبێدی وتی هه‌وڵده‌دات هەقی هه‌ڵه‌کانی بکاته‌وه له رێی ئامۆژگاریکردنی هێزه‌کانی عێراق له پارێزگای ئەنبار سه‌باره‌ت بەوەی چۆن گروپە چەکدارەکان بیردەکەنەوە و له کوێ کۆده‌بنه‌وه و چۆن چه‌که‌کانیان ده‌شارنه‌وه.
عوبێدی وتی "ده‌زانم هه‌ڵه‌کانم چه‌ند قێزه‌ونن. زیانم به خه‌ڵکه‌که‌مان و وڵاته‌که‌مان گه‌یاندوه. هیوادارم په‌شیمانیم ببێت به هانده‌رێک بۆ سەرلەنوێ خزمه‌تکردنی عێراق."
عیسا خه‌لیفه، 35 ساڵ، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پاش 5 ساڵ زیندانی له‌سه‌ر ئه‌ندامێتی له گروپێکی چه‌کدارییدا، ئازادکرا.
عیسا وتی "هه‌رچیم هه‌بوو هه‌مووی چوو: ژنه‌که‌م و منداڵە‌کانم و ماڵه‌که‌م چونکه کارم له‌گه‌ڵ ده‌کردن. بەس رقی خەڵکم دوریەوە – ئێستاش چاوه‌کانیان هه‌ر پڕە لە توڕەیی."
عیسا هه‌وڵده‌دات ژیانی سه‌رله‌نوێ بنیاتبنێته‌وه. وتی باشترین شت ئه‌وه‌یه "په‌شیمانی خۆم ده‌ربڕم و ئامۆژگاری گه‌نجانی گه‌ڕه‌که‌که‌مان بکه‌م سه‌باره‌ت به مه‌ترسیی فریوخواردنی دروشمه بریقه‌داره‌کانی تیرۆریستان."
به شێوه‌زاری عەرەبی عێراقی وتی "وریابن براکانم: په‌رداخێک ئاوی خواردنه‌وه‌شیان نه‌ده‌نێ و ته‌نانه‌ت سڵاویان لێمەکەن. شایەنی نین."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران