
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] هێزه‌کانی عێراق کۆنترۆڵی ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌گرنه‌ده‌ست
7/6/2010 – محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی عێراق راده‌ستکردنی ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وز به هێزه‌کانی عێراق به ئاماژه‌یه‌ک دانا بۆ متمانه به‌خۆبوونی وڵاته‌که و توانای به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی خۆی
که‌تیبه‌ی 56 ی سوپای عێراق له 2 ی حوزه‌یراندا به‌رپرسیارێتیی پاراستنی هه‌موو ده‌روازه‌کانی هاتنه ژووره‌وه و ده‌رچوون و خاڵی پشکنینی ناوچه‌ی سه‌وز گرته ئه‌ستۆ. هێزه‌کانی عێراق هه‌روه‌ها پشکنین و کاروباری ئاسایش ئه‌نجام ده‌ده‌ن کاتێک په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق کۆده‌بێته‌وه.
له رێوره‌سمێکدا که به‌رپرسانی عێراق و ئه‌فسه‌رانی سوپای ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌ی بوون، به‌رپرسیارێتی راده‌ست کران.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا قاسم عه‌تا وتی، "رۆیشتنی سه‌ربازانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له ناوچه‌ی سه‌وز بریتییه له ره‌نگدانه‌وه‌ی توانای هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له کۆنترۆڵكردنی بارودۆخی ناوچه هه‌سته‌وه‌ره‌کانی وڵات، به ناوچه‌ی سه‌وزیشه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق به ته‌واوه‌تی ئاماده‌ن بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و هاوکات شه‌ڕکردن و قه‌لاچۆکردنی گروپه تیرۆریستیه‌کانیش.
لیوا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، وتی هێزه‌کانی عێراق ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌که.
محه‌مه‌د وتی، "راده‌ستکردنی به‌رپرسیارتێیه‌که پشت به‌و بڕوای پته‌وه ده‌به‌ستێت که هێزه‌کانی عێراق هێنده‌ی پێویست پرۆفیشنا‌ڵ و به‌رپرسیارن، و ئه‌وه‌ی که مه‌شقه‌کانیان ته‌واوکردووه و ئاماده‌کارییان کردووه بۆ هه‌ر مه‌ترسییه‌ک که سه‌رهه‌ڵبدات."
محه‌مه‌د هه‌روه‌ها وتی، "راده‌ستکردنی به‌رپرسیارێتیی گرنگترین و هه‌سته‌وه‌رترین ناوچه له عێراق مانای یه‌ک شت ده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مڕۆ سوپای عێراق چیتر به ده‌ست گرفتی به‌ڕێوه‌بردن یان ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌وه ناناڵێنێت، ئنجا ئه‌و ئه‌رکانه چه‌ند گرانیش بن."
به‌رپرسانی به‌رگریی له عێراق وتیان ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌رکی پاراستنی ناوچه‌ی سه‌وزیان پێسپێردراوه "ئامێری هه‌ره پێشکه‌وتووی به‌رگیریی ئاسایشیان" بۆ دابینکراوه.
عه‌قید حسێن ئه‌لعوبێدی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق وتی، "ئه‌مانه ئامێری ئێجگار پێشکه‌وتوون که رێگه له تیرۆریستان ده‌گرن بیر له په‌لاماردانی ناوچه‌که بکه‌نه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م ناوچه‌یه به بنکه‌ی بڕیاری سیاسی و ئاسایشی داده‌نرێت له عێراق و بۆته ره‌مزی سه‌روه‌ری." وتیشی راده‌ستکردنه‌که "متمانه‌ی زیاتری هێزه‌کانی ئاسایش و حکومه‌ت به هاوڵاتیانی ئاسایی عێراق ده‌به‌خشێت."
رائید عه‌لی فازڵ، به‌رپرسێکی ئاسایش له به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی سه‌وز، وتی هێزه‌کانی عێراق هه‌ندێك گۆڕانکاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی کۆنترۆڵی ناوچه‌که‌دا.
عه‌لی وتی، "ئێمه ئێستا بیر له کردنه‌وه‌ی چه‌ند رێگه‌یه‌کی گرنگ ده‌که‌ینه‌وه که هه‌ر دوو به‌ری به‌غداد پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ ناوچه دراوسێکانی ناوچه‌ی سه‌وز بۆ که‌مترکردنه‌وه‌ی قه‌تیسبوونی هاتووچۆ له پایته‌خت."
هه‌روه‌ها وتی، "سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، هه‌بوونی سه‌ربازی عێراقی له خاڵه‌کانی هاتنه ناوه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی زیاتره بۆ هه‌مووان که حکومه‌تی عێراق به خۆی کاروباره‌کانی به‌ڕێوه ده‌بات، و ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی عێراق ئێستا ئاماده‌ن بۆ کشانه‌وه‌ی سوپای ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له وڵات."
دانیشتوانی گه‌ڕه‌که دراوسێکانی ناوچه‌ی سه‌وز خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی.
سداد عه‌لی، 48 ساڵ، وتی، "ئێمه پێش چه‌ند ساڵێک بینیمان سه‌ربازی عێراقی به‌شداری ده‌که‌ن له ئۆپه‌راسیۆنی کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌ی سه‌وزدا له‌گه‌ڵ سوپای ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان. به هه‌رحاڵ، ئه‌مه یه‌که‌م جاره ئێمه ده‌چینه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌بینین سه‌ربازی عێراقی به ته‌نیا کۆنترۆڵی هه‌موو شتێک ده‌که‌ن، ئه‌مه جێی شانازیمانه."
عه‌زیز عه‌لوان، 34 ساڵ، وتی راده‌ستکردنه‌که گۆڕانێکی گه‌وره‌یه له عێراق.
هه‌روه‌ها وتی، "بینینی ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی عێراق به ته‌نیا هه‌ره گرنگترین و هه‌سته‌وه‌رترین شوێن له عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن چه‌ندین په‌یامی گرنگ ده‌نێرێت. به‌هه‌رحاڵ، جوانترین په‌یامیشیان ئه‌وه‌یه که عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ره‌وشی ئاسایی – به‌ڵام ئه‌مجاره به‌بێ هیچ دیکتاتۆرێک یان چه‌وساندنه‌وه‌ی هیچ که‌سێک، بۆته وڵاتێكی دیموکراتی که سوپایه‌کی به‌هێزی هه‌یه ده‌توانێت روبه‌ڕوی هه‌موو مه‌ترسییه‌کان ببێته‌وه."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران