
[محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی/مه‌وتنی] هێرشه‌کان 27 عێراقی ده‌کوژن و بریندار ده‌که‌ن و زیانی گه‌وره به خانوبه‌ره ده‌گه‌یه‌نن.
محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا -- (9/6/10)
بۆ سایتی مه‌وتنی
میلاد فازیڵ، مامۆستا له فه‌لوجه، له‌گه‌ڵ دراوسێکه‌ی له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌که راوه‌ستا. هه‌ردووکیان ده‌گریان دوای بیستنی هه‌واڵی سه‌عدی 9 ساڵه‌ی قوتابیی فازیڵیان بیست، که له هێرشه‌که‌ی تیرۆریستان‌دا بۆ سه‌ر خێزانه‌که‌ی رۆژی دووشه‌ممه (7 ی ئایار) کوژرا.
ماڵه‌که‌ی سه‌عد یه‌کێک بوو له‌و 11 ماڵه‌ی ئه‌نبار که له هێرشه‌که‌ی تیرۆریستان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش و خێزانه‌کانیان ته‌قێندرایه‌وه.
فازڵ وتی، "ئه‌مه شێوازێکی نوێی قاعیده‌یه، وازی له شه‌ڕی هێزه‌کانی عێراق هێناوه چونکه گه‌شه‌یان سه‌ندووه و ئنجا په‌لاماری خێزانه‌کانیان ده‌دات."
به وته‌ی به‌رپرسانی ئاسایش، ژماره‌یه‌ک تیرۆریست بۆمبیان له ده‌وروبه‌ری ماڵی سه‌عد چاندووه. ته‌قینه‌وه‌که هه‌روه‌ها باوکی سه‌عدی کوشت، که له‌گه‌ڵ پۆلیسی عێراق کاری ده‌کرد، له‌گه‌ڵ برا بچووکه‌که‌ی سه‌عد. دایکی و خوشکه 3 ساڵانه‌که‌ی له هێرشه‌که‌دا برینداربوون.
فازڵ وتی "پێم وایه ئه‌م جاره شه‌ڕه‌که له شه‌ڕی هێزه‌کانی عێراقییه‌وه له دژی تیرۆریستان ده‌گۆڕێت بۆ شه‌ر له لایه‌ن هه‌موو عێراقیه‌کانه‌وه دژی پیسترین بونه‌وه‌ر که مرۆڤایه‌تی به خۆیه‌وه بینبێتی. ئه‌مانه بکوژی ژنان و منداڵانن"
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌نبار عه‌مید عه‌لی ئه‌لدولێمی وتی هێرشه‌کان جه‌ختیان خستبووه سه‌ر شاری فه‌لوجه، بۆ سه‌ر شه‌ش ماڵی ئه‌ندامانی هیزه‌کانی ئاسایش له گه‌ڕه‌که‌کانی ئه‌لجولان، ئه‌لنیزال، ئه‌لموعه‌لمین و ئه‌لکه‌رمه.
عه‌لی وتی، "تیرۆریستان قه‌سابخانه‌یه‌کی نوێیان ئه‌نجامدا له دژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی به‌یانی دووشه‌ممه، چه‌ند هێرشێکی هاوکاتیان کرده سه‌ر ماڵی خێزانه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش و ئه‌ندامانی سه‌حوه."
له هێرشه‌کانی فه‌لوجه‌دا یه‌ک که‌س کوژرا و ده که‌س بریندار بوون، و زیانی سه‌خت به خانوبه‌ره‌کان که‌وت.
له ئه‌لزیدان، خۆرهه‌ڵاتی فه‌لوجه، هێرش کرایه سه‌ر سێ ماڵی تری ئه‌ندامانی سه‌حوه، تێیدا شه‌ش که‌س بریندار بوون و دوو ماڵ به ته‌واوه‌تی خاپوور کران.
رائید عه‌باس ئه‌لسه‌عداوی له پۆلیسی ئه‌لزێدان باسی هێرشه‌که‌ی کرد، که بۆ سه‌ر ماڵی هه‌ڤاڵێکی بوو.
عه‌باس وتی، "به‌یانی زووی دووشه‌ممه هێرش کرایه سه‌ر ماڵه‌که‌یان. هیچ تاوانێکیان نه‌کردووه ئه‌وه نه‌بێت کوڕه‌که‌یان له پاراستنی ئاسایش کارده‌کات، دوای ئه‌وه‌ی تیرۆریستان نه‌یانتوانی روبه‌ڕویان ببنه‌وه، ئنجا په‌لاماری خێزانه‌کانیان دان، که هه‌موو که‌سێکی بوون."
ملازم ئیسماعیل ئه‌لعوبێدی له پۆلیسی ئه‌لقائیم وتی تیرۆریستان په‌لاماری دوو ماڵی تریان داوه له گوندی سه‌عاده، له باشوری قائیم.
ماڵه‌کان هی سه‌رکرده‌ی سه‌حوه‌ی ئه‌لقائیم بوون، شێخ سه‌مران مخلێف، و کوڕه‌که‌ی. دوو پۆلی کوژران و سێ مه‌ده‌نی بریندار بوون له هێرشه‌که‌دا.
ئیسماعیل وتی، "هه‌موو هێرشه‌کان به هه‌مان شێواز ئه‌نجام دران: بۆمبی ده‌ستکرد که له ده‌وروپشتی خانووه‌کان چێندرابوون. هه‌موو نیشانه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن قاعیده هێرشه‌کانی ئه‌نجام داوه، دوای ئه‌وه‌ی شکستی هێناوه له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراق له شه‌قامه‌کان و له مه‌یدانی شه‌ڕ."
دکتۆر عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌د له خه‌سته‌خانه‌ی گشتیی ره‌مادی له ئه‌نبار وتی، "زۆربه‌ی قوربانیه‌کان ژن و منداڵ بوون. هه‌ندێکیان له ئه‌نجامی روخانی خانوه‌کانه‌وه به سه‌ریاندا، بریندار بوون، و برینه‌کانیان خاکوخۆڵی خانووه‌کانی پێوه‌بوو."
عه‌بدولوه‌هاب وتی "کاری له‌م جۆره ته‌نها له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت که دڵیان هیچ به‌زه‌یی تێدا نییه. کوشتنی ژن و منداڵ کاری مرۆڤ نییه."
هێزه‌کانی عێراق له ئه‌نبار 12 گومانلێکراویان گرت و ئێستا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌نبار لیوا به‌ها ئه‌لکه‌رخی په‌یمانی دا تاوانکارانی هێرشه‌کان به زوترین کات ده‌ستگیربکات.
به‌ها وتی "به‌ڵێن ده‌ده‌ین به هه‌موو هاوڵاتیانی ئه‌نبار که به زووترین کات تاوانباران له ده‌ستی دادوه‌رییدا ده‌بینن و تێیدا له‌سه‌ر کرده‌وه‌کانیان دادگایی ده‌کرێن."
وتی لێپێچینه‌وه به‌راییه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که هێرشه‌کان له لایه‌ن شانه‌یه‌کی سه‌ر به قاعیده‌وه ئه‌نجام دراون.
به‌ها هه‌روه‌ها وتی "ئینشه‌ڵا، ئه‌م تاوانه دوایین کرده‌وه‌ی ئه‌و شانه‌یه ده‌بێت."
به‌ها هانی هێزه‌کانی ئاسایشی دا ئه‌وانه‌ی هێرش کراوه‌ته سه‌ریان "درێژه بده‌ن به رێگه‌که‌یان و به شه‌ڕی دژی تیرۆریزم و رێگه به‌و هێرشه ترسنۆکه نه‌ده‌ن ببێت به رێگه له پێش کاره‌که‌یان."
دڕندایه‌تی هێرشه‌کان خه‌ڵکی ئه‌نباری تاساند.
تاریق ئیسماعیل، 44 ساڵ و دانیشتووی فه‌لوجه، وتی، "ئێمه پێشبینیمان ده‌کرد تیرۆریستان سوود له ره‌وشی که‌شوهه‌وا و ته‌پوتۆز وه‌ربگرن، به‌ڵام نه‌ک به‌م دڕانده‌یه‌تییه.تاوانه‌کانیان له‌سه‌روو هه‌موو پێشبینیه‌کمانه‌وه بوو."
سائیر به‌دوای 32 ساڵ، دانیشتویه‌کی تری فه‌لوجه وتی، "ئێستا شه‌ڕه‌که روونتر بۆته‌وه وه‌ک له جاران: ئه‌مانه شه‌ڕانگێزن. پێویسته هاوڵاتیان به‌رده‌وام بن له پشتگیری هیزه‌کانی عێراق تا ئه‌و کاته‌ی قهلڵاچۆیان ده‌که‌ین."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران