
[ئەحمەد کەریم/ئەى ئێف پى/گێتى ئیمیجز] وەزیرى نەوت حسێن ئهلشەهرستانى کۆنفراسێکى رۆژنامەوانى بەست بۆ گەشەپێدانى وەبەرهێنان لە عێراق.
(10/6/29) -- ئهحمهد شاکر له بهغدا
بۆ سایتی مهوتنی
وەزیرى نەوتى عێراقى شەممە (26 حوزەیران) رایگەیاند پاش ئەوەى چەند پاڵاوتگەیەک دروست دەکرێن و دەست بە کاردەکەن، عێراق پێکهاتەکانى نەوت دەنێرێتە دەرەوە.
عێراق ئێستا پێکهاتەکانى نەوت دەنێرێتە دەرەوە و بەدواى ئەوەدا دەگەڕێ تواناى پاڵەوتگەکانى خۆى دوو ئەوەندە بکات کە ئێستا 550,000 بەرمیلە لە رۆژێکدا.
وەزیرى نەوت حسێن ئەلشەهرستانى لە کۆنفراسە رۆژنامەوانیەکەدا وتى، "عێراق پلانى ئەوەى هەیە بەرهەمهێنانى پێکهاتەکانى نەوت بۆ 1.5 بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بکات، پاش ئەوەى دروستکردنى چوار پاڵاوتگەى نوێ لە کەربەلا و میسان و کەرکوک و ناسریە تەواو دەکات."
وەزارەت ئەم کۆنفراسەى بەست بۆ ئەوەى کەرتى تایبەت و بیانی لهو کەشوهەوا ئەرێنیانەى وەبەرهێنان ئاگاداربکاتهوه کە کەرتى نەوت دەستەبەرى کردووە. وەزارەت بڕى 5% لە نرخى نەوتى خاو بۆ وەبەرهێنەرانى ئەم بوارە دادەشکێنێ و هەروەها زەوى و باجی ئهوتۆ تهرخاندهکات کە هانى وەبەرهێنەران بدات.
شەهرستانى وتیشى، "سنوور بۆ وەبەرهێنان دانانرێت. بە هەر رێژەیەک بێت، ئێمە بە دواى هاوبەشى راستەقینەدا دەگەڕێین. وەبەرهێنەران دەتوانن چ بە تەنیا چ لەگەڵ هاوبەشێکى عێراقى وەبەرهێنان لە بوارى پاڵاوتنى نەوتدا بکەن."
بە 115 ملیار بەرمیلهوه، یەدەگى نەوتی عێراق بە پلەى سێیەم دێت لە جیهادا پاش عەرەبستانى سعودى و ئێران. بەرهەمى ئێستاى نەوتى عێراق 2.5 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا، کە 1.85 ملیۆن بەرمیل لەم بڕە نەوتە دەنێردرێتە دەرەوە.
بەرپرسانى عێراقى هیوایان وایە زیادبوونى بەرهەم وا لە عێراق بکات زیادەکەى بنێرێتە دەرەوە.
وەکیلى وەزیرى نەوت ئەحمەد ئەلشەماع وتى، "پاڵاوتگە نوێیەکان بۆ دوو دەیەى تر پێداویستیەکانى دواڕۆژ دەستەبەردەکەن. پێشینە دەدرێتە دروستکردنى پاڵاوتگەى کەربەلا چونکە دەکەوێتە ناوەڕاستى عێراق و دەکرێت پێکهاتەکانى لە باکور و باشور بنیردرێنە دەرەوە. پاشان پاڵاوتگەکانى میسان و کەرکوک و ناسریە دروست دەکرێن."
کۆمپانیاى فۆستەر-میللەرى ئەمریکى پاڵاوتگەى ناسریە دروست دەکات بە تواناى 300,000 بەرمیل لە رۆژێکدا، کۆمپانیاى شێڵ گروپ پاڵاوتگەکانى کەرکوک و میسان دروست دەکات، لهکاتێکدا کۆمپانیاى تێکنیپى ئیتالى پاڵاوتگەى کەربەلا دروست دەکات کە تواناى بەرهەمهێنانى 150,000 بەرمیلى هەیە لە رۆژێکدا.
هەندێ لەم پاڵاوتگانە ئەم ساڵ تەواو دەبن، هەندێکى تریان لە ساڵى 2011. بڕی وەبەرهێنان لەم پلاڵاوتگە نوێیانهدا داگاته نزیکەى 25 ملیار دۆلار.
سامى ئەلئەعرەجى سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى نیشتمانى عێراقى وتى دەستەکەى بە دواى ئەوەدا دەگەڕێت سەرنجى وەبەرهێنانى بێگانە بۆ هەموو کەرتەکان رابکێشێت لە نێوانیشیاندا نەوت.
ئەعرەجى یاساى وەبەرهێنانى 2007 ی تایبەت بە پاڵاوتنى نەوتى خاو و دروستکردنى پاڵاوتگەکان روونکردەوە.
بڕگەى یەکەمى یاساکە هانى کەرتى تایبەت دەدات بەشدارى بکەن لە پهرهپێدانی ئابورى عێراق و بنیادنانى ژێرخانی پیشەسازى وڵات لە رێگەى بەشداریکردن لە چالاکیەکانى پاڵاوتنى نەوتى خاو.
له بڕگەى دووەمدا هاتووه که کەرتى تایبەت دەتوانن پاڵاوتگەى نەوتى خاو دروست بکهن -- هەروەها خاوەندارێتى بکەن و کارى پێبکەن و بەڕێوەى ببەن و بەرهەمەکانیشى بفرۆشن بەڵام ناتوانن ببنە خاوەنى زەویەکە.
ئەعرەجى وتیشى، "وەبەرهێنان لە بنیادنانى پاڵاوتگەکاندا یان وەبەرهێنانێکى تەواو و سەربەخۆ دەبێت یانیش بە هاوبەشى وەزارەتى نەوت دەبێ، کە لە هاوبەشیکردنى کەرتى تایبەت و کەرتى گشتیەوە سەرچاوە دەگرێ."
عێراق له ئێستادا ژمارەیەک پاڵاوتگەى هەیه، لەوانە پاڵاوتگەى بێجى لە پارێزگای سەلاحەدین، کە رۆژانە حەوت ملیۆن لیتر بەنزین و پێنج ملیۆن لیتر نهوتی سپی (کیرۆسین) بەرهەم دێنێ.
پاڵاوتگەى دۆرە لە ساڵى 1953 وە لە بەغدا دروست کراوە، تواناى وەبەرهێنانى لە 90,000 بەرمیل لە رۆژێکەوە دەستیپێکردوە لە ساڵى 1955. سەرەڕاى ئەمە حکومەت خاوەنى پاڵاوتگەکانى بەسره و یەکێکى بچوکتر لە نەجەف و سەماوە و کەرکوک و دیالەشە.
عێراق نەوتى خاو لە بەندەرى بەسره و خۆر ئەلمعەیە لە پارێزگاى بەسره دەنێرێتە دەرەوە، هەروەها لە رێگەى بەندەرى جیهانى تورکى لە سەر دەریاى ناوەڕاست و بەهۆى تانکەرەکانیش لە رێگەى ئوردنەوە نەوت دەنێرێتە دەرەوە.
لە سەدا هەشتا و پێنجى ههناردهکانی عێراق لە پارێزگاى بەسرەوە بهرههم دێن، رێژەکەى تریش لە کەرکوکەوە بەرهەم دێت.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران