
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] لیوا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری وتی قاعیده په‌نایبردۆته به‌ر رفاندنی منداڵان.
(3/7/10) – محه‌مه‌د قه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
عه‌بدولقادر سه‌ڵاح عانی چەند هەفتەیەکە لە هاتوچۆدایە له نێوان نەخۆشخانه‌کانی نه‌خۆشیه ده‌رونییه‌کانی به‌غدا و کلینکی نه‌خۆشیی منداڵان له فه‌لوجه. هه‌وڵده‌دات یارمه‌تی خدری کوڕه 6 ساڵانه‌که‌ی بدات له ته‌واوکردنی به‌رنامه‌ی راهێنانه‌وه‌دا دوای ئه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ رفێندرابوو.
هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له ئازاردا خدریان رزگارکرد، به‌ڵام هێشتا له ترس‌دا ده‌ژی و به‌رده‌وام ده‌گری. رفێنه‌ره‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌یان دا و تۆقاندویانه و جگەرەیان بە جەستەیدا کوژاندبوەوە و بەستبویانەوە له‌ناو گونیه‌یه‌کی پڕ له پشیله‌ی هاردا، هەمو ئەمانەش برین و زامیان لەسەر سنگی جێهێشتوە.
عەبدولقادر وتی "خدر هێشتا هه‌موو شه‌وێک مۆته‌که دێته خه‌وی. به‌ڵام ئێستا زۆر باشتره له ئه‌نجامی چاره‌سه‌ره‌که‌دا. هیوادارین به‌م زووانه بچێته‌وه بۆ قوتابخانه."
چه‌ند چه‌کدارێک له ئه‌یلولی 2007 دا خدریان رفاند کاتێک هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ماڵی عه‌بدولقادر و کوڕه بچوکه‌که‌یان کوشت و خانوه‌که‌یان ته‌قانده‌وه.
عه‌بدولقادر وتی "تیرۆریسته‌کان هه‌وڵیان دا لە ژێر فشاردا واز له کاره‌که‌م بهێنم له‌گەڵ پۆلیسدا. په‌یامێکیان به‌جێهێشت بۆم، ده‌یانوت ئه‌گه‌ر بمه‌وێت کوڕه‌که‌م بگه‌ڕێته‌وه، پێویسته له شوێن و کاتێکدا که ئه‌وان دیاریده‌که‌ن، خۆم بدەم به‌ده‌سته‌وه."
عه‌بدولقادر هیچ رێگەیەکی شک نه‌دەبرد بۆ گێڕانەوەی منداڵه‌که‌ی، به‌ڵام پشتگیری هاوکاران و دراوسێکانی هانیان دا درێژه به کاره‌که‌ی بدات سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌کان.
عه‌بدولقادر وتی "ئه‌و پشتگیرییه‌ی له کارمه‌ندانی پۆلیس و دراوسێکانه‌وه لێمده‌کرا سه‌ختی تاسانه‌که‌می که‌مترکرده‌وه. قەناعەتیانپێکردم که پێویسته درێژه‌بده‌م به کاره‌که‌م له‌گه‌ڵ پۆلیسدا و خۆم شل نەکەم بۆ داواکارییه‌کانی تیرۆریستان."
دوای زیاتر له یه‌ک ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولقادر گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی که خدر مردوه، فیلمێکی دۆزیەوە لە ئینته‌رنێتدا کە تیایدا چه‌ند منداڵێک پێکهێنانی گروپێکی تیرۆریستی خۆکوژیان راده‌گه‌یاند-- یه‌کێکیان کوڕه‌که‌ی بوو.
خدر کە پشتوێنێکی ته‌قه‌مه‌نی به که‌مه‌رییه‌وه بوو و تفه‌نگێکیش به ده‌ستیه‌وه، له فیلمه‌که‌دا په‌یمانی ده‌دا کە عه‌بدولقادر بکوژێت.
عه‌بدولقادر وتی "یه‌که‌م جار پێکه‌نیم و جارێکی تر هیوام بۆ گه‌ڕایه‌وه که کوڕه‌که‌م هێشتا زیندوه. به‌ڵام دواتر ده‌ستمکرد به گریان چونکه کوڕه‌که‌م بارمته بوو لایان و ناچاریانده‌کرد شتێک بڵێت که خۆشی لێی تێناگات."
گروپه چه‌کداره‌کان چەند ساڵێک بەر لە ئێستا ده‌ستیانکرد به رفاندنی منداڵی بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بۆ کێشانەوەی پاره‌ی زۆر له که‌سوکاریان.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا لیوا قاسم عه‌تا وتی "قاعیده وازی له تاکتیکه کۆنه‌کانی هێنا و ئینجا تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر تەرکیزیکردۆتە سه‌ر ته‌جنیدی منداڵان. ته‌جنیدیانده‌که‌ن بۆ خۆته‌قاندنه‌وه. هه‌ندێک جار منداڵی تر وه‌ک هێستر به‌کارده‌هێنن بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر. ئێستا هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق بەم تاکتیکانه‌یان زانیوە."
لیوا قاسم وتی له چه‌ند مانگی رابردودا هێزه‌کانی عێراق 13 منداڵی خوار 10 ساڵییان رزگارکردووه که قاعیده فڕاندونی بۆ به‌کارهێنانیان له کرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا. له هه‌مان ماوه‌دا هێزه‌کانی عێراق 47 گومانلێکراویان به تۆمه‌تی ته‌جنیدکردنی منداڵان ده‌ستگیرکردووه.
لیوا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، وتی قاعیده په‌نادەباتە به‌ر منداڵان چونکه ریزه‌کانیان و داراییان لە وشککردندایە .
لیوا محه‌مه‌د وتی "قاعیده ده‌یه‌وێت نه‌وه‌یه‌کی نوێی تیرۆریستان دروستبکات چونکه گورزی توندی لێدراوە کە وایلێکردووه زۆربه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌کانی له‌دەستبدات، وایلێکردووه به‌دیلی وا به‌کاربهێنێت که منداڵی نێوان ته‌مه‌نی هه‌شت و 14 ساڵانن."
زیاتر له دوو ساڵ دوای رفاندنی خدر، ئاژانسه‌کانی هه‌واڵگری و هێزه‌کانی پۆلیس له ئه‌نبار زانیاری‌یان پێگه‌یشت له سه‌ر رفێنه‌ره‌کانی. پۆلیسی فه‌لوجه هه‌ڵیکوتایه سه‌ر ماڵێك له شوێنێکی دوور که تێیدا خدریان دۆزییه‌وه له ژوورێکدا له‌گه‌ڵ چه‌ند منداڵێکی تر ده‌رگایان له‌سه‌ر داخرابوو.
عه‌بدولقادر وتی "ته‌واو بێهیوابووین له دۆزینه‌وه‌ی. ته‌نانه‌ت پێشبینی ئه‌وه‌مان ده‌کرد ئێمه‌ی له‌بیرنه‌مابێت ئه‌گه‌ر زیندووش بێت."
عه‌بدولقادر له ئه‌رکێکی ئاسایش‌دا بوو کاتێک به‌ڕێوه‌به‌ی پۆلیسی فه‌لوجه بانگیکرد و داوایلێکرد سه‌ردانی باره‌گای پۆلیس بکات له‌گه‌ڵ هاوسەرەکەی و دایکیدا.
کاتێك خێزانه‌که گه‌یشتن، عه‌بدولقادر وتی "خدر له پشت مێزی به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه ده‌رکه‌وت و رای‌کرد بۆ لای دایکی، باوه‌شی پیاکرد و دایه پڕمه‌ی گریان."
به وته‌ی عه‌بدولقادر هێزه‌کانی عێراق شانه‌یه‌کی نۆ ئه‌ندامییان ده‌ستگیرکرد که تۆمه‌تبارن به رفاندن و ته‌جنیدکردنی منداآلان بۆ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی. ئەوانە برانه دادگا و حوکمی مه‌رگیان به‌سه‌ردا درا به هه‌ڵواسین.
زیاتر له 130 که‌س که تۆمه‌تبارن به رفاندنی منداڵان له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ئێستا له زیندانن.
لیوا تاریق عه‌سه‌ل، جێگری وه‌زیری ناوخۆ، وتی "ده‌مانه‌وێت دایکان و باوکان دڵنیابکه‌ینه‌وه له‌وه‌ی 70% ی شانه تیرۆریستیه‌کانی تایبه‌تمه‌ند به ته‌جنیدکردن و رفاندنی منداڵان ئێستا له‌ناو به‌ندیخانه‌کاندا چاوه‌ڕوانی حوکمی دادگاکانن."
لیوا تاریق وتی "ئێمه راوه‌دووی که‌سانێکی تریش ده‌نێین. به‌ڵام زۆر ناخه‌یه‌نێت. تاکتیکه نوێکانیان نه‌زۆکه و شکست لە چاره‌ی نوسراوە."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران