
[ئەزهار شەلال/ئەی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئەفسەرانی ئاسایش پاش هێرشەکە پاسەوانیی شەقامێك دەکەن لە رومادی.
(10/7/5) -- محهمهد ئهلقهیسی له بهغدا
بۆ سایتی مهوتنی
پێنج هاوڵاتی عێراقی بوونە قوربانی و 37 کەسی تریش بریندار بوون کاتێك سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە (4 تەموز) ژنە تیرۆرستێکی خۆکوژ لەناو بینای ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلادا خۆی تەقاندەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیەکان بریتی بوون لەو هاوڵاتیانەی بۆ وەرگرتنی یارمەتی دارایی لە حکومەتی ناوخۆ ریزیان بەستبوو.
عیفان ئەلعیساوی، سەرۆکی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، وتی ژنە تیرۆرستێکی خۆکوژ کە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو، توانی دزە بکاتە ناو بیناکەوە و لە شوێنێکی نزیکی ئۆفیسی پارێزگاردا لەناوەڕاستی ئاپۆرەیەكی هاوڵاتیاندا، خۆی تەقاندەوە.
عیساوی بە مەوتنی وت "ژنە خۆکوژەکە نیقابی کردبوو. بە پاسەوانەکانی وتبوو کە کوڕەکەی قوربانیەکی تیرۆریزمە و ئەمیش هاتووە چاوی بە پارێزگار بکەوێت بۆ وەرگرتنی یارمەتی حکومی، بەمەش هاوسۆزی پاسەوانەکانی بۆلای خۆی راکێشابوو و رێگەیاندابوو بێتە ناو بیناکەوە".
عیساوی وتیشی "ئەمەش تاوانێکی نوێی قاعیدەیە لەدژی هاوڵاتیانی بێتاوان ئەنجام دەدرێت. بەڵام هێرشی ئەمجارەیان لەدژی ئەو کەسانەیە کە قاعیدە لەرێی ئەو دەزگا ترسناکەیەوە کە جگە لە کوشتن و تیرۆر هیچی تر نازانێت، لەکەسوکار و خۆشەویستانیانی بێبەشکردبوون".
پاش هێرشەکە، هێزە ئەمنیەکانی عێراق ئابڵوقەی بیناکەیاندا و بریندارەکانیان دەرهێنا کە پاشتر بۆ نەخۆشخانەی گشتی رومادی گوێزرانەوە.
موهەنەد سوبحی لە نەخۆشخانەی گشتی رومادی وتی حەوت ژن و پێنج منداڵ لەناو بریندارەکاندا بوون. ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی رومادیش هاتبوون بۆ بەخشینی خوێن پاش هێرشەکە.
محەمەد فەتحی، راوێژکاری راگەیاندن لە پارێزگای ئەنبار وتی "ئەم هێرشە یەکێکە لەو زنجیرە کردەوە تیرۆرستیانەی کە لەلایەن قاعیدەوە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بەمەبەستی کارکردنە سەر رەوشەکە ئەنجام دەدرێن، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە قاعیدە لە وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی خۆیدا شکستی هێنا".
محەمەد وتی هێزە ئەمنیەکانی عێراق لێکۆڵینەوەیان دەربارەی هێرشەکە دەستپێکردووە و "هەندێك بەڵگە لەبەردەستدان کە رێپیشاندەرن بۆ دۆزینەوەی ئەو شانە تیرۆرستیە کە هێرشەکەی ئەنجامداوە بە زووترین کات، بەم زووانەش دەرەنجامەکان بۆ هاوڵاتیان ئاشکرا دەکەین".
بەنان فازیل، 31 ساڵ، کە شایهتحاڵێکی نزیك دیمەنی تەقینەوەکە بوو، وتی "چاوم لێبوو ئوتومبێلەکانی فریاکەوتن هاوڵاتیانی بێتاوانی چینە هەژارەکانی دەگواستەوە".
بەیان وتیشی "نازانم کوشتنی منداڵێك یان ژنێکی هەژار چ جیهادێك و بەرگری کردنێکە. من دەستەکانم بەرز دەکەمەوە و لە خوا دەپاڕێمەوە وڵاتمان لە پیاوکوژان و تاوانباران و تیرۆرستان پاك بکاتەوە".
سەرەڕای ئەو هێرشە و تەنانەت لەو بینایەشدا کە کرابووه ئامانج، حکومەتی ناوخۆ بڕیاریداوە دەست بە کارە ئاساییەکانی خۆی بکاتەوە.
مونزیر حەسەن ئەلموللا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، وتی "جارێکی تریش قاعیدە لە ئەنجامدانی هێرشەکەیدا کە مەبەستی کارکردنە سەر ورەی عێراقیەکان و ئاسایشیان بوو، شکستی هێنا".
مونزیر وتیشی "هەموو کەسێك قەبارە و جۆری ئەو دوژمنە دەزانێت کە ئێمە لەدژی دەجەنگین. ئەمە دوژمنێکی بێ بەزەیی و دڵرەق و بێ مۆراڵە. هیچ چارەیەکی تر نیە لەگەڵیدا بەکاری بهێنیت جگە لە ئاگر و ئاسن، ئەمەش لە تواناماندایە".
ئەنجومەنی زانایانی موسڵمانی ئەنبار رایگەیاند کە قوربانیانی ئەو تەقینەوەیە بە شەهید ئەژمار دەکرێن و لە گۆڕستانی قوربانیانی تیرۆریزم لە گەڕەکی "خمسة کیلو" ی رۆژئاوای ئەنبار دەنێژرێن.
شێخ سوفیان ئەلخالیدی، ئەندامی ئەنجومەن وتی "ئەمانە دوا هیوای دۆزینەوەی پەتی لێك تێگەیشتن لەگەڵیاندا دەپچڕێنن". هەروەها وتی "ئەمانە هیچ رێگەچارەیەکیان بۆ عێراقیەکان نەهێشتۆتەوە جگە لەوەی لەگەڵیاندا بجەنگێن هەتا کۆتایی".
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه












سهرنجی خوێنهران