
[عه‌لی ئه‌لجبوری/مه‌وتنی] پرسه‌ی شێخ عه‌بدولعه‌لیم ئه‌لسه‌عدی.
(10/7/6) -- عه‌لی ئه‌لجبوری له ئه‌نبار
بۆ سایتی مه‌وتنی
هه‌زاران دانیشتووی ئه‌نبار شه‌ممه (3 ته‌موز) رێپێوانیان کرد بۆ پرسه‌ی شێخ عه‌بدولعه‌لیم ئه‌لسه‌عدی، که هه‌ینی دوای چه‌ند کاتژمێرێک له ده‌رکردنی فه‌توایه‌ک که تێیدا داوای له هاوڵاتیان کردبوو هاوکاری هێزه‌کانی ئاسایش و حکومه‌تی عێراق بکه‌ن، له لایه‌ن چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه کوژرا.
ته‌رمی سه‌عدی له گۆڕستانی شه‌هیدان له خۆرئاوای ره‌مادی به خاک سپێردرا. پرسه‌گێڕه چاو به‌فرمێسکه‌کان قاعیده‌یان به کوشتنی سه‌عدی تۆمه‌تبار کرد و لافیته‌یان به‌رز کردبۆوه که تێیدا هاتبوو، "ئه‌و ده‌ستانه‌ی شێخی گه‌وره‌ی ئێمه‌یان کوشت شایسته‌ی بڕینه‌وه‌ن" و "مه‌رگ بۆ تیرۆریستان و شووره‌یی بۆ ناپاکان."
چه‌ند به‌رپرسێکی ناوخۆیی، رابه‌ری ئاسایش، و سیاسی به‌شدار بوون له پرسه‌که‌دا، که به گه‌ره‌که‌کانی ره‌مادییدا تێپه‌ڕین له‌ژێر رێوشوێنی توندی ئاسایش‌دا.
موزهیر حه‌سه‌ن ئه‌لمولا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار که له پرسه‌که‌دا ئاماده بوو وتی "هه‌موو که‌سێک له ئه‌نبار هێرشه‌که به تاوانێکی قێزه‌ون داده‌نێت له دژی پیاوێکی هه‌شتا ساڵان. هه‌موو که‌س ده‌زانێت ئه‌م تاوانه ئاماژه‌یه به لاوازیی راسته‌قینه‌ی قاعیده که وایان لێهاتووه پیره‌مێردێک به مه‌ترسی له‌سه‌ر خۆیان داده‌نێن."
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه، دوو که‌س له ده‌رگای ماڵی سه‌عدییان دا له گه‌ڕه‌کی ئه‌نده‌لوس له ناوه‌ڕاستی ره‌مادی و داوایان کرد بۆ کاروبارێکی ئایینی شێخ ببینن. کاتێک سه‌عدی گه‌یشته لای ده‌رگاکه، دوو که‌سه‌که ته‌قه‌یان لێکرد، و ده‌ستبه‌جێ کوشتیان، و هه‌ڵهاتن.
عه‌مید محه‌مه‌د ره‌شید، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌نبار، تاوانه‌که‌ی خسته پاڵ قاعیده.
عه‌مید محه‌مه‌د وتی "ته‌نها قاعیده سوود ده‌بینێت له کوشتنی شێخی گه‌وره. بنکه‌ی جه‌ماوه‌رییان نه‌ماوه و بووه به دوژمنی ژماره یه‌کی هه‌موو که‌سێک."
عه‌مید محه‌مه‌د وتی "ئه‌و تاوانه هه‌ر ئاوا به بێ سزا تێناپه‌ڕێت."
ئه‌لسه‌عدی موفتی ئه‌نبار و سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی موسڵمان بوو له پارێزگاکه.
دوایین وتاری هه‌ینی که پێشکه‌شی کرد وه‌نه‌بێت یه‌که‌م وتاری سه‌عدی بوو بێت له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری. پێشتریش فه‌توای هاوشێوه‌ی ده‌رکردووه، وه‌ک کاتێک رایگه‌یاند به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا ئه‌رکێکی ئایینی و ئه‌خلاقییه.
باسم ئه‌لئه‌نباری، یه‌کێک له‌پرسه‌گێڕه‌کان وتی "له دوایین وتاری شێخدا ئاماده بووم. بیرم دێت چی وت، "برایان یه‌کگرن، جیاوازی نییه له نێوان عێراقییه‌کاندا مه‌گه‌ر به گوێره‌ی خۆشه‌ویستی و قوربانییان بۆ عێراق. پێویسته هاوکاری بکه‌یت له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش له‌دژی پیاوکوژان و تیرۆریستان."
باسم وتی "ئه‌م وشانه سوتێنه‌ر و مه‌ترسیدارتر بوون له هه‌ر چه‌کێکی تر دژی قاعیده و لایه‌نگره‌کانیان. بۆیه، به‌و شێوه دڕندانه‌یه کوشتیان که کرده‌وه‌ی ناپاکی و تیرۆریستییان ده‌رده‌خات."
موحسن عه‌بدوڵا، 25 ساڵ، پرسه‌گێڕێکی تر، وتی "موفتی ئێمه‌یان کوشت، به‌ڵام قوتابی و لایه‌نگره‌کانی درێژه به رێگه‌که‌ی ده‌ده‌ن. ئێستا ئێمه پابه‌ندترین به فه‌تواکه‌ی شێخ بۆ بانگێشتی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌کانی ئاسایشی عێراق."
نه‌قیب عه‌لی مخێلف له پۆلیسی ئه‌نبار وتی دانیشتوانی شاره‌که توڕه‌ن له تیرۆریستان.
عه‌لی وتی "شاره‌که ده‌کوڵێت به توڕه‌یی و کینه له تیرۆریستان. هه‌موو که‌س پرسیار له مه‌به‌ستی تیرۆریستان ده‌کات له کوشتنی شێخ و فشار ده‌خه‌نه سه‌ر پۆلیس بۆ په‌له‌کردن له ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران."
عه‌لی وتی "کوشتنی شێخ نابێته مایه‌ی رابوونی زانایانی ئایینی و هاوڵاتیان و سووربوونیان له‌سه‌ر راوه‌دوونانی قاعیده. ئه‌و خوێنه‌ی له‌به‌ر ده‌رگاکه‌ی رژا تیشکێک ده‌دات که رێنمایی عێراقییه‌کان ده‌کات به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن."
شێخ وه‌لید ئه‌لعوبێدی، ئیمام و خوتبه‌خوێنی مزگه‌وتی ره‌مادی، وتی سه‌عدی یه‌كێک بوو له‌و 32 زانا ئایینییه‌ی له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا له پارێزگاکه کوژراوه.
وه‌لید وتی "هه‌موو ده‌ڵێن "نه‌خێر" بۆ تیرۆریزم و "نه‌خێر" بۆ قاعیده و "به‌ڵێ" بۆ ئاشتی و ئاسایش.
وه‌لید وتی "به هه‌رحاڵ، ئێمه پاشه‌کشه ناکه‌ین و ئێره به‌جێ ناهێڵین. درێژه ده‌ده‌ین به شه‌ڕه‌که‌مان دژی قاعیده، به وشه، به وتار، و به ئامۆژگاری تا ئه‌و کاته‌ی که‌سیان له‌گه‌ل نامێنێت، هه‌ره‌شه و کوشتن له هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کات."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران