
[واریک پەیج/گێتی ئیمیجز] سوپای عێراق 260 شاڵاوی بردۆته سه‌ر حه‌شارگه‌کانی تیرۆریستان له شه‌ش مانگی رابردودا.
(10/7/10) – محه‌مه‌د قه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زیری به‌رگریی عێراق عه‌بدولقادر عوبێدی 5 ی ته‌مموز به مه‌وتنی وت سوپای عێراق ئاماده‌یه بۆ گرتنەئەستۆی به‌رپرسیارێتی تەواوی دابینکردنی ئاسایش لە شار و پارێزگاکانی عێراقدا کاتێك ولایەتە یەکگرتوەکان ده‌کشێته‌وه.
عوبێدی وتی "عێراق وایلێهاتوە کە بە تەنیا بتوانێت کۆنترۆڵی ره‌وشه‌که بکات و ئاسایشی وڵات بپارێزێت و شه‌ڕی تیرۆریزم بکات. هێزه چه‌کداره‌کان گه‌یشتونه‌ته قۆناغێك که ده‌توانین به متمانه‌وه بڵێین پشت به خۆیان ده‌به‌ستن بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و یاسا و نیزام."
عوبەیدی وتی له‌م دواییه‌دا سوپا گرێبه‌ستی ئیمزاکردووه بۆ کڕینی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی جۆراوجۆر، که هه‌ندێكیان ئێستا بەکاردەهێنرێن. که‌ره‌سته‌کانی تر -- وه‌ک تانکی پێشکه‌وتو و چه‌ک و ماشێنی زرێپۆش--به‌م زووانه ده‌گه‌ن.
به وته‌ی عوبێدی یه‌که‌مین پۆلی تانکه‌کان که له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان کڕدراون به‌رێگه‌وه‌ن به‌ره‌و عێراق.
عوبێدی هه‌روه‌ها وتی "گروپه تیرۆریسته‌کان ئێستا زۆر لاوازترن له‌وه‌ی مه‌ترسی بن بۆ سه‌ر یه‌کێتی و خۆشگوزه‌رانی عێراق، به تایبه‌تی د‌وای به‌ره‌وپێشچوونه گه‌وره‌کان له بواری ئه‌دای لقه جۆراوجۆره‌کانی هێزه‌کانی عێراق و سه‌رکه‌وتنیان له که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌رکرده‌کانی تیرۆریستان و ده‌ستگیرکردن یان کوشتنی ئه‌وانه‌ی تریان."
عوبێدی هاوکاری هاوڵاتیانی بۆ هێزه‌کانی سوپای عێراق وا ناو برد که "هۆکارێکی گرنگه له یه‌کلاکردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که و کۆتایهێنان به گروپ و رێکخراوه چه‌کداره‌کان".
عه‌لی ده‌باغ، وته‌بێژی فه‌رمیی حکومه‌تی عێراق، وتی هێزه‌کانی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان رۆڵی پشتگیریکارییان ده‌بێت له 31 ی ئابه‌وه و سوپا و پۆلیس و هه‌واڵگریی عێراق ته‌واوی به‌رپرسیارێتییه‌کانی ئه‌رکه‌کانی ئاسایش له‌ئه‌ستۆده‌گرن.
ده‌باغ وتی "پڕۆسه‌ی بنیاتنان و گه‌شه‌دان به تواناکانی هێزه‌کانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت. حکومه‌ت بایه‌خده‌دات به ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی سوپا بۆئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی مۆدێرن و پێشکه‌وتو بێت بۆ بنیاتنانی سوپایه‌کی نیشتمانی که وه‌ک پارێزه‌رێکی ئارامی ده‌بێت بۆ عێراق له دژی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان‌دا."
لیوا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، وتی "گومانم نیه له تواناکانی هێزه‌کانی عێراق بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و ته‌نانه‌ت بۆ باشترکردنی ئاستیان له ماوه‌ی داهاتودا."
لیوا عه‌سکه‌ری وتی "هیچ گروپێکی تیرۆریستی نیه له عێراقدا بتوانێت روبه‌ڕوی سوپای عێراق و یه‌که جه‌نگاوه‌ره‌کانی ببێته‌وه له به‌غدا و موسڵ و ئه‌نبار یان له باشور و له خۆرهه‌ڵاتی عێراق. یه‌که‌کان به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک کارده‌که‌ن وه‌ك هه‌نگ بۆ بنیاتنانی عێراقێکی سەلامەتتر."
به وته‌ی نه‌قیب حسێن که‌مال له سوپای عێراق هێزه‌کانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ستپێشخه‌ریه‌کانیان زیادکردووه له شه‌ش مانگی رابردودا، نزیکه‌ی 260 شاڵاویان بردۆته سه‌ر حه‌شارگه‌کانی قاعیده و گروپه تیرۆریستیه‌کانی تر. چه‌ندین تیرۆریستیان ده‌ستگیرکردووه یان کوشتوه و بڕێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان دۆزیوه‌ته‌وه.
نەقیب حسێن وتی "ئێمه هێشتا له شه‌ڕداین. گۆڕینی ره‌وشه‌که له رۆڵی به‌رگریکارانه‌وه بۆ رۆڵی هێرشبه‌رانه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپای عێراق گه‌یشتۆته ئاستێکی به‌رزی ئه‌وتۆ که له پێشبینی چاودێره‌کانیشی تێیپه‌ڕاندوە."
به وته‌ی نەقیب حسێن تا ئێستا گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی سوپای عێراق "بەدیهێنانی دروشمی 'دڵسۆزی بۆ نیشتمان'ە. شه‌ڕه‌کانی پێش‌و که دژی تیرۆریزم کردمان نه‌وه‌یه‌کی نوێی دروستکردووه له ئه‌ندامانی هێزه چه‌کداره‌کان که خه‌می سه‌ره‌کییان بریتیه له چه‌سپاندنی ئاسایش له عێراقدا."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران