
[ناسر عه‌باسی/مه‌وتنی] سەرۆک خێڵە‌کان بۆ ئیمزاکردنی به‌ڵگه‌نامه‌که کۆبونه‌وه.
(18/7/10) -- ناسر عه‌باسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
"هه‌ر که‌سێک به‌شداری له کرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا بکات، په‌ناگه‌یان بۆ دابین بکات، ئاسایشی وڵات تێکبدات یان پاره‌ی دەوڵەت بدزێت -- له خێڵە‌کان بێبه‌ری ده‌کرێت."
ئه‌مه ته‌نها به‌شێکه له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی سەرۆک خێڵەکانی بیست خێڵی عێراق له ناوچه‌ی مه‌شخاب، باشوری نه‌جه‌ف، له کۆنفرانسێکدا له پارێزگاکه هه‌فته‌ی رابردو ئیمزایانکرد.
به‌ڵگه‌نامه 24 لاپه‌ڕه‌ییه‌که هانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تاوان و هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و سه‌قامگیرکردنی ئاسایش دەدات.
به‌ڵگه‌نامه‌که به‌شێکی ته‌واوی ته‌رخانکراوه بۆ شه‌ڕی تیرۆریزم و لایه‌نگره‌کانیان و ئه‌وانه‌ی پاره‌ی دەوڵەت ده‌دزن.
سه‌ڵاح فارق ئال فیرعەون، سەرۆکی خێڵی فه‌تله، له کاتی ئیمزاکردنه‌که‌دا وتی "تیرۆریسته‌کان و ئه‌وانه‌ی هاوکارییان ده‌که‌ن تاوانبارن و خێڵە‌کان سه‌ربه‌رز نابن به به‌رگریکردن لێیان یان به حسابکردنیان وه‌ک ئه‌ندامی خێڵ، به‌ڵکو خێڵە‌کان خۆیان بێبه‌ریده‌که‌ن لێیان و کوشتنیانی حه‌ڵاڵکردووه."
به وته‌ی شێخ ئیحسان عه‌بدولهادی ئال فیرعەون، سەرۆک خێڵە‌کان له مه‌شخاب ده‌یانه‌وێت پشتگیری له هه‌وڵه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش بکه‌ن له شه‌ڕی دژه تیرۆردا و وه‌ستان له دژی ئه‌و که‌وسانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ده‌که‌ن له ئاسایشی نیشتمانی و پاره‌ی دەوڵەت ده‌دزن.
شێخ ئیحسان وتی "ئه‌مانه کرده‌وه‌ی تیرۆریستین. ئێمه شه‌رمه‌زارده‌بین ئه‌گه‌ر به‌رگری له هه‌ر تیرۆریست یان دزێکی پاره‌ی دەوڵەت بکه‌ین. بۆیه، بڕیارمان دا که کوشتنی ئه‌و جۆره خه‌ڵکانه کارێکی یاساییه. ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک له خێڵەکانمان خه‌ڵکی له‌و جۆره ببینن، پێویسته راده‌ستی ئاژانسه‌کانی ئاسایشیان بکەن."
یەکێک لە سەرۆک خێڵەکانی خێڵی موسه‌وی شێخ عه‌بد عه‌رداوی وتی به‌ڵگه‌نامه‌که بریتیه له "ده‌ستورێک بۆ هه‌مو خێڵە‌کان و پێویسته هه‌موان پابەندبن به جێبه‌جێکردنیه‌وه."
خێڵەکانی عێراق چەندین ساڵە هاوکاری دەکەن له چه‌سپاندنی ئاسایش له عێراقدا له رێی ره‌تکردنه‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگ و هاندانی گه‌نجان بۆ چونه ریزەکانی هێزه‌کانی ئاسایشەوە و یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی ئاسایشیان له دۆزینه‌وه‌ی حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان و عه‌مباره‌کانی چه‌ک.
حه‌یاوی حه‌سه‌ن عه‌بودی، سەرۆکی خێڵەکانی عه‌بوده له نه‌جه‌ف، وتی "به ناوی خێڵەکەمەوە به‌شداریمکرد له نوسینی بابه‌ته‌کانی به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا. جێبه‌جێکردنی ئه‌م جۆره به‌ڵگه‌نامه‌یه به ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک داده‌نرێت له لایه‌ن خێڵەکانی ناوه‌ڕاستی فوراته‌وه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری و ژیانی خه‌ڵک و موڵک و ماڵیان و ماڵی ده‌وڵه‌ت."
هاوڵاتیانی ناوچه‌که خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به ئیمزاکردنی به‌ڵگه‌نامه‌که.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، هاوڵاتیه‌ک، وتی "ناوچه‌که‌مان به ئارامترین ناوچه‌ی پارێزگاکه داده‌نرێت. چونکه هه‌مومان دژی تیرۆریزم و کرده‌وه‌ی نایاسایین."
محه‌مه‌د وتی "پێموایه به‌ڵگه‌نامه‌که به شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ناوچه‌که. هاوڵاتیان خۆشحاڵیان ده‌ربڕی پێی و کاردانه‌وه‌یان له به‌رامبه‌ری ئه‌رێنی بوو."
عه‌لی که‌ریم، پڕۆفیسۆری کۆمەڵناسی له زانکۆی کوفه، وتی یاسای خێڵە‌کان له ناوچه گوندنشینەکان کێشێکی گه‌وره‌ی هه‌یه. هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه دەرفەتی بەردەم یاساغەکان و دزه‌کانی پاره‌ی دەوڵەت کەمدەکاتەوە."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران