
[واریک پەیج/گێتی ئیمیجز] به‌رپرسانی ئاسایش ده‌ڵێن راده‌ستکردنه‌کان ئاماژه‌ن بۆ به‌هێزبوونی هێزه‌کانی عێراق.
(10/07/23) -- محەمەد قەیسی لە بەغدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
هێزه‌کانی عێراق هه‌فته‌ی رابردو دوو بنکه‌ی سه‌ربازی ئەمریکیان گرته‌ده‌ست – بنکه‌ی پشتگیریی سکانیا له پارێزگای بابل و بینا و عەمبارە سەربازیەکان لە کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌بوغرێب له به‌غدا – وه‌ك به‌شێک له رێککه‌وتننامه‌ی ئەمنی نێوان به‌غدا و واشنتن.
وته‌بێژی فه‌رمی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ به مه‌وتنی وت "راده‌ستکردنی دوو بنکه نوێکه به‌شێکه له ئاماده‌کارییه‌کانی عێراق بۆ گرتنه‌ده‌ستی به‌رپرسیارێتیه‌کانی فایلی ئاسایش له ئەمریکا به ته‌واوه‌تی."
ده‌زگای کەمپی سکانیا دووه‌مین گه‌وره‌ترین بنکه‌ی سه‌ربازییه له پارێزگای بابل دا و ده‌که‌وێته شاری شومالی له باشوری حله.
به‌رپرسانی ئاسایش و ناوخۆیی و حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و چه‌ند به‌رپرسێکی سه‌ربازیی عێراق و ئەمریکا ئاماده‌ی رێوره‌سمه‌که بوون له 15 ی ته‌مموزدا بۆ پیرۆزکردنی پڕۆسه‌ی راده‌ستکردنی بنکه‌که.
نه‌قیب عه‌دنان حسێن عه‌دنان، فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی 31 ی سوپای عێراق، وتی "پێمانخۆشه پیرۆزبایی بکه‌ین له عێراقییه‌کان بۆ ئه‌و ئارامی و سووربوونه‌ی پیشانیانداوه له شه‌ڕی دژه تیرۆریستان و هێزە یاساغەکاندا. هێزه‌کانی عێراق دەسکەوتێکی زۆریان بەدەستهێناوە و توانیویانه کۆنترۆڵی خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ بسه‌پێنن که بتوانن یه‌کێک له هه‌ره گرنگترین بنکه سه‌ربازییه‌کانی ناوچه‌که بگرنه‌ده‌ست."
کەمپی سکانیا درایه ده‌ست سامر حه‌داد، نوێنه‌ری سه‌رۆک وه‌زیران نوری مالیکی. پاشان حەداد ئیمزایکرد و دایه‌ده‌ست سوپای عێراق.
حەداد وتی "به راده‌ستکردنی بنکه‌ی سه‌ربازیی کەمپی سانیه، سوپای عێراق توانای خۆی پیشاندا بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌پاندنی ئارامی."
به وته‌ی حەداد، حکومه‌تی عێراق 378 بنکه‌ی گرتۆته‌ده‌ست که له 2003 ه‌وه له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌کانی سوپای ئه‌مریکادا بوون.
هه‌روه‌ها وتی "تا کۆتایی ئاب، حکومه‌تی عێراق زۆربه‌ی ئه‌و بنکانە ده‌گرێته‌ده‌ست که هێزه‌کانی ئەمریکا له ئێستادا به‌کاریده‌هێنن."
له پێشهاتێکی هاوشێوه‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌فته‌ی رابردو لێدوانێکی فه‌رمی بڵاوکرده‌وه که تێیدا گرتنه‌ده‌ستی بینا سه‌ربازییه‌کان و جبه‌خانه‌کانی ئه‌بوغرێبی له هێزەکانی ئەمریکا راگه‌یاند.
وه‌زیری ناوخۆ جه‌واد بۆڵانی له لێدوانێکدا وتی کۆمه‌ڵگه‌که وه‌ک باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژێرخانی وه‌زاره‌ت به‌کارده‌هێنرێت، که جلوبه‌رگی یه‌کپۆشی و که‌ره‌سته و چه‌ک و ماشێنی سه‌ربازی بۆ کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابینده‌کات.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاهه‌نگێکی بۆ راده‌ستکردنه‌که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌بوغرێب سازکرد که چه‌ند به‌رپرسێکی ئاسایش و کارمه‌ندانی هێزه‌کانی ئەمریکا ئاماده‌یبوون.
یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ناوخۆ لیوا تاریق عه‌سه‌ل وتی "ئەوەی حکومەتی عێراق دوو بنکه‌ی گرنگی لە ئەمریکا وەرگرتۆتەوە هه‌نگاوێکی ئێجگار پڕبایه‌خه و په‌یامێکه بۆ هه‌مو تیرۆریستان که هێزه‌کانی عێراق ئه‌مڕۆ وه‌ک جاران نه‌ماون."
لیوا تاریق وتی ئه‌و راهێنانەی هێزه‌کانی ئەمریکا دابینیان کرد بۆ هه‌مو لقه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق "پشتگیرییه‌که‌ی گه‌وره و بێ سنوور بوو."
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م رۆژانه ئێمه به‌روبومی مه‌شق و پشتگیری و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئه‌زمونانه ده‌دورینه‌وه که وای له هێزه‌کانی عێراق کردووه بتوانن بنکه‌ی گرنگ و هه‌ستیار به‌ڕێوه‌ببه‌ن که لێیانه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی پاکتاوکردن و ده‌ستگیرکردنی تیرۆریستان و چه‌کداماڵینی شانه‌کانی قاعیده و میلیشاکانی لێوه ده‌ستپێده‌کات."
سه‌رۆکی پۆلیسی پارێزگای بابل لیوا فازڵ ره‌داد وتی "هێزه‌کانی ئەمریکا به شێوه‌یه‌کی کارا رۆڵیان هه‌بووه له پشتگیری هێزه‌کانماندا له بواری مه‌شق و چه‌کدارکردن و به‌زاندنی تیرۆریزم به شێوه‌یه‌ک که عێراقییه‌کان هه‌ست به ئارامییه‌کی زیاتر بکه‌ن."
حسێن موحان، سەرۆک عه‌شره‌تێک له بابل، وتی "راده‌ستکردنی بنکه‌ی سه‌ربازی به سوپای عێراق متمانه‌مان زیادده‌کات به‌وه‌ی عێراقییه‌کان به ئاقارێکی سه‌قامگیردا ده‌ڕۆن و رۆژێکی روناکی بێ دز و پیاوکوژ هه‌ڵدێت لەسەریان."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران