
[که‌ریم ساحیب/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] هه‌ینی داهاتوو، ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئایینی وتارێکی تایبه‌تی رێکده‌خه‌ن له مزگه‌وتی بیلال بن ره‌باح.
(10/8/4) -- محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئایینی له فه‌لوجه هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ستپێکرد بۆ پرۆتستۆ کردنی کرده‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی کوشتنی شێخ و ئیمامه‌کانی پارێزگاکه.
هه‌ڵمه‌ته‌که بریتییه له سازکردنی نوێژی هه‌یینی ته‌نها له یه‌ک مزگه‌وت. له خوته‌به‌که‌دا ئیدانه‌ی تیرۆریزم ده‌کرێت، هانی هاوڵاتیان ده‌درێت هاوکاری نه‌که‌ن له‌گه‌ڵ تیرۆریستان، و جه‌خت کردنه‌وه له گرنگیی یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریزمدا.
ئه‌نجومه‌نه‌که هه‌فته‌ی رابردوو دوای کوژرانی دوو زانای ئایینی به‌ناوبانگ له 28 ی ته‌موز ده‌ستیکرد به هه‌ڵمه‌تێک. شێخ ئیحسان ئه‌لراوی و شێخ مسته‌فا ئه‌لعانی به چاندنی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستکرد له ئۆتۆمبیله‌که‌یاندا دوای ئه‌وه‌ی مزگه‌وتێکیان له ناوه‌ڕاستی فه‌لوجه‌دا به‌جێده‌هێشت، کوژران.
به وته‌ی لیوا به‌هاء ئه‌لکه‌رخی سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌نبار لێپێچینه‌وه به‌راییه‌کان "به‌شداریی ئه‌و توخمانه ده‌رده‌خه‌ن که له‌ژێر چه‌تری قاعیده‌دا له عێراق کارده‌که‌ن له کوشتنی دوو شێخه‌که و زانایانی تری ئایینی‌دا."
لیوا که‌رخی وتی "تیرۆریسته‌کان بیروبۆچوون، بیرۆکه، و هه‌ڵوێسته‌کانی زانایان به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌قینه ده‌زانن له دژیان. چونکه عێراقیه‌کان بڕوایان به‌و خوتبانه‌ی زاناکانه که ئیتر جه‌خت ده‌خه‌نه سه‌ر روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و هاندانی هاوڵاتیان بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش له‌م بواردا."
به گوێره‌ی راپۆرته‌کانی ئه‌نجومه‌نه‌که، ئه‌مساڵ زیاتر له 20 زانای ئاینی کوژراون له شاره جۆراوجۆره‌کانی سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
شێخ سوحێب ئه‌لجبوری، وتاربێژی مزگه‌وتی ئه‌لئیخوه ئه‌لساڵحین له فه‌لوجه وتی "زنجیره‌ی کوشتنی زانایانی ئایینی له فه‌لوجه، ره‌مادی، موسڵ، و به‌عقوبه ئه‌وه پیشان ده‌دات پیاوکوژه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاگری فیتنه خۆش بکه‌ن له نێو عێراقیه‌کاندا. به‌ڵام، ئه‌مه روونادات."
جبوری وتی "کرده‌وه‌کانی تیرۆریستان دژی زانایانی ئایینی به‌سه‌ر پیاوکوژه‌کان خۆیاندا ده‌شکێته‌وه و سوربوونی زانایان له‌سه‌ر په‌رده داماڵین له‌سه‌ر تاوانه‌کانی تیرۆریستان، بانگه‌شه‌ی ئاشته‌وایی، خۆشه‌ویستی، و ئازادی له‌ناو هاوڵاتیاندا و هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی که ئایین بۆ خودایه و نیشتمان و بۆ هه‌مووانه، له هه‌ر کاتێکی پێشتر به‌هێزتره."
به گوێره‌ی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌که شێخ عه‌بدوڵا ئه‌لموحسین، ئه‌نجومه‌نه‌که بڕیاری داوه رۆژانی هه‌یینی هه‌موو مزگه‌وته‌کانی شاره‌که دابخات، جگه له یه‌ک مزگه‌وت که تێیدا نوێژی هه‌یینی ده‌کرێت. ئامانجیش له‌م هه‌نگاوه کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی هاوڵاتیانه له شاره جیا جیاکانی پارێزگای ئه‌نباره‌وه له یه‌ک شوێن بۆ هاندانی یه‌کێتی.
شێخ عه‌بدوڵا وتی "بڕیاره‌که وه‌ڵامێکه بۆ هێرشه ترسنۆک و خیانه‌تکارانه‌کانی تیرۆریستان که قێزه‌ونی ئه‌و سه‌رلێشێواوانه ده‌رده‌خات که زانایانی ئایینی ده‌کوژن له‌به‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی تیرۆریزم و داواکردنی ئاشتی."
هه‌فته‌ی رابردوو، نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ناوه‌ڕاستی فه‌لوجه به‌ڕێوه‌چوو، که تێیدا هه‌زاران خواپه‌رست رژانه مزگه‌وته‌که‌وه و چه‌ندین که‌س له شه‌قامه‌کانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌که راوه‌ستان و نوێژیان کرد.
عه‌بدوڵا وتی "وتاره‌که جه‌ختی خسته سه‌ر ئامانجی تیرۆریستان له کوشتنی زانایانی ئایینی میانڕه‌و ئه‌وانه‌ی داوای چه‌سپاندنی ئاشتی و ئاسایش ده‌که‌ن، داوای شه‌ڕی تیرۆریزم ده‌که‌ن، و له‌دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌گه‌ڵ راگرتنی پلانه‌کانیان."
وتاری هه‌ینیی گه‌وره له لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د مه‌ته‌ڕه‌وه پێشکه‌ش کرا، ئیمام و وتاربێژی مزگه‌وتی ئه‌لبه‌ده‌وی.
له وتاره‌که‌دا شێخ محه‌مه‌د وتی "له په‌لاماردانی ئه‌و زانایانه‌ی رازی نین به کرده‌وه‌کانیان، تاوانباران هه‌لێکیان دۆزییه‌وه بۆ شێواندنی فه‌لوجه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ره‌وشی جارانی. به‌ڵام، ئه‌مه روونادات، فه‌لوجه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ک فه‌لوجه‌ی دوێنێ نییه."
غه‌سان فه‌رحان، 43 ساڵ، شۆفێری تاکسی له فه‌لوجه، وتی دانیشتوانه‌که گوێ له زانایانی ئایینی ده‌گرن و دژی تیرۆریستان ده‌وه‌ستنه‌وه.
"منداڵیان کوشت، شێخ، ژن، مامۆستا، سیاسه‌توان، و خه‌ڵکی هه‌ژاریان کوشت. ئه‌مڕۆ، په‌لاماردانی زانایانی ئایینی، که مه‌لی خۆشه‌ویستی و ئاشتیین، به کوشتنی دوو شێخه‌که هه‌موو که‌س گریا و سوێندی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوارد له تیرۆریستان."
نوێژی هه‌ینیی (6 ئاب) له مزگه‌وتی بلال ئه‌لره‌باح به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران