
[محه‌مه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] له عێراقدا زیاتر له 12,000 شوێنه‌واری شارستانییه‌تی جۆراوجۆر هه‌یه.
(10/8/8) -- محه‌مه‌د قه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسان هه‌فته‌ی رابردو رایانگه‌یاند وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ پێشوازیکردن له تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی شوێنه‌وار تا کاری هه‌ڵکه‌ندن ئەنجامبدەن له تشرینی دووه‌مدا.
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار قه‌حتان جبوری وتی "ئه‌مه ده‌بێت به ده‌ستپێکی دۆزینه‌وه‌ی گرنگ و سه‌رسوڕهێنه‌ر."
جبوری وتی تیمه‌کان پێکدێن له پسپۆڕانی په‌یمانگه‌ی خۆرهه‌ڵات له زانکۆی شیکاگۆ و شوێنه‌وارناسانی کۆماری چیک.
جبوری وتی "گه‌یشتنی ئه‌م تیمانه بۆ عێراق وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره ده‌بێت له گه‌ڕان و هه‌ڵکه‌ندنی شوێنه‌واری ئه‌و شارستانییه‌تانه‌ی پێش هه‌زاران ساڵ له عێراقدا دامه‌زراون. هه‌روه‌ها هه‌لێکی گه‌وره ده‌بێت بۆ تیمه‌کانی هه‌ڵکه‌ندنی عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زمون و لێهاتویی زۆر کاتێک کاردەکەن له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه پسپۆڕانه‌دا له‌و بواره‌دا."
وه‌زاره‌ت له‌م دواییه‌دا 30 تیمی هه‌ڵکه‌ندنی شوێنه‌واری ناوخۆیی پێکهێنا بۆ کارکردن له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێن و شوێنه‌واری نوێ. هه‌ر پارچەیەکی ئەسەری کە بدۆزرێتەوە ده‌خرێته سه‌ر بەرهەمەکانی تری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی عێراق.
جبوری داوای له په‌رله‌مانی عێراق کرد ئەولەویەت بدات بە یاسای گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واره‌کان، که چاوه‌ڕێی رازیبونی پەرلەمانە.
جبوری وتی "چه‌ندین وڵات بۆ سه‌رچاوه‌کانیان پشت به گه‌شتوگوزار ده‌به‌ستن. له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق ژماره‌یه‌کی زۆر شوێنی ئاینی و شوێنه‌وار و دیمه‌نی سروشتی هه‌یه، ده‌توانرێت له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا گه‌شتوگوزار بکرێت به یه‌كێک له سه‌رچاوه گه‌وره‌کانی وڵات."
به گوێره‌ی راپۆرته‌کانی وه‌زاره‌ت، عێراق زیاتر له 12,000 شوێنه‌واری هه‌یه که مێژویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جۆراوجۆر، وه‌ك شارستانیه‌تەکانی سۆمه‌رییه‌کان و بابلییه‌کان و ئاشورییه‌کان و عه‌باسییه‌کان و عوسمانیەکان.
دکتۆر عه‌لی عه‌مار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری عێراق وتی باشبونی ره‌وشی ئاسایش رێگه خۆشدەکات بۆ هاتنی تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی شوێنه‌وار بۆ کارکردن لە عێراقدا.
هه‌روه‌ها وتی "کۆنترۆڵکردنی ئارامی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه و پاشه‌کشه‌ی کاریگه‌ری تیرۆریزم و چه‌کداماڵینی زۆربه‌ی شانه‌کانیان هانی ئه‌م تیمانه‌ی داوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق. ئه‌مه سه‌ڕای ئه‌و سه‌رچاوه گه‌ورانه‌ی له بواری جۆراوجۆردا بۆیان ته‌رخانده‌کرێن، وه‌ك کرانه‌وه‌ی هه‌مو شوێنه‌کان به رووی پسپۆڕاندا بۆ ده‌ستپێکردنی کاری هه‌ڵکه‌ندن و کنه‌کردن."
وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار هه‌روه‌ها ستافی پسپۆڕی خۆی پەرەپێدەدات له رێی ره‌وانه‌کردنیان بۆ راهێنان و خوێندن بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
وه‌زاره‌ت له‌م دواییه‌دا زه‌ماله‌ی به‌خشی به حەوت عێراقی بۆ خوێندنی شوێنه‌وار و سێ که‌سیش بۆ گه‌شتوگوزار له په‌یمانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خۆرهەڵات له زانکۆی شیکاگۆ. له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا ئه‌و که‌سانه‌ی زه‌ماله‌یان بۆ ده‌رچوه سەفەردەکەن بۆ ئەمریکا.
وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها چه‌ند باربۆیەکی له ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئەمریکاوە وه‌رگرت بۆ ته‌واوکردنی کاری چاککردنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی عێراق که ئێستا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌رشیف و تۆماری نیشتمانیی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانه.
عه‌بدولزه‌هره تا‌ڵقانی، وته‌بێژی میدیا له وه‌زاره‌ت، جه‌ختی کرده‌وه له‌وه‌ی عێراق زیاتر له 36,000 کەلوپەلی شوێنه‌واری گه‌ڕاندۆته‌وه که له لایه‌ن چه‌ته‌ی رێکخراوه‌وه دزرابوون.
تا‌ڵقانی وتی "هاوکارییه‌کی گه‌وره هه‌یه له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌وروپاوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پارچە ئەسەریە دزراوه‌کان و ئەمریکاش هاوکاریی راسته‌وخۆی کردووین. به‌ڵام هێشتا ئێران هاوکاری عێراقی نه‌کردووه، ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌ته‌که‌مان داوای له ئێران کردووه بۆ هاوکاری له‌م بواره‌دا بۆ یارمه‌تیدانمان له راگرتنی قاچاخچێتی به پارچە ئەسەریەکانی عێراقه‌وه."
فه‌رید قەسیر، سه‌رۆکی یه‌کێتی ئەکەدی حه‌زاری، به مه‌وتنی وت پیشه‌سازیی گه‌شتوگوزار له چه‌ند ساڵی داهاتودا باشترده‌بێت "له ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتوویی هێزه‌کانی ئاسایش له سه‌پاندنی کۆنترۆڵیان به‌سه‌ر زیاتر له 65 شوێنی گرنگی گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واردا له به‌غدا و موسڵ و دیاله و نه‌جه‌ف و هه‌ولێر و بابل و عەماره و مه‌یسان."
فه‌رید قەسیر وتی "دوابه‌دوای ده‌ستپێکردنی کاره‌کانی هه‌ڵکه‌ندن گه‌شتیارانی بیانی رووده‌که‌نە عێراق. ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئابوریی ده‌بێت و ده‌ستپێکێک ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عێڕاق بۆ شوێنی ئاسایی خۆی له ریزی گەلان و وڵاتانی جیهاندا."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران