
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئه‌نبار ژماره‌ی لیژنه‌کانی لێپێچینه‌وه‌ی زیاتر کردووه بۆ یارمه‌تیدانی چاره‌سه‌رکره‌دنی کێشه‌ی تۆمه‌تباره‌کان به خێرایی.
(10/8/9) -- محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی پارێزگاکه 4 ی ئاب رایانگه‌یاند که ئه‌نبار ده‌رگای به‌ندیخانه‌کانی به رووی لیژنه‌کانی مافی مرۆڤدا کردوته‌وه بۆ سه‌ردان و ئاگاداربوون له ره‌وشی ئه‌و زیندانییانه‌ی تۆمه‌تبارن به تیرۆریزم و تاوانی تر.
له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا له ره‌مادی، لیوا به‌هاء ئه‌لکه‌رخی وتی هێزه‌کانی عێراق لیژنه‌کانی مافی مرۆڤیان له عێراق ئاگادارکردۆته‌وه که ئاماده‌ن بۆ تیمه‌کان تا بێن ئاگاداری ره‌وشی به‌ندیخانه‌کانی پارێزگاکه بن و دڵنیابن له پابه‌ندبوون به ستاندارده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان.
که‌رخی وتی "هه‌ر تیمێکی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته ده‌توانێت سه‌ردانی له‌ناکاوی زیندانه‌کان بکات به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت بۆ چاودێری ره‌وشی به‌ندکراوه‌کان و چاودێری ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی بۆیان دابین ده‌کرێت. هیچ حاڵه‌تێکی ئه‌شکه‌نجه له ئارادا نییه، و تۆمه‌تباره‌کان به‌زۆره‌ملێ ناچارناکرێن به دانپێدانان. ئێمه متمانه‌مان به کاری خۆمان هه‌یه."
که‌رخی وتی ئه‌نبار هه‌ندێک میکانیزمی داڕشتووه بۆ رێگه‌گرتن له به‌ندکردنی درێژخایه‌نی تۆمه‌تباره‌کان به‌بێ هۆ و بۆ یارمه‌تیدانی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی دۆزی تۆمه‌تباره‌کان به‌خێرایی له رێی زیادکردنی ژماره‌ی لیژنه‌کانی لێپێچینه‌وه.
لوبنه ئه‌لنه‌جار، به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی مافی مرۆڤ له عێراق له ئه‌نبار، پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ریی کردنه‌وه‌ی به‌ندیخانه‌کاندا کرد به‌ڕوی چاودێراندا.
نه‌جار وتی "ئه‌مه ئه‌و عێراقه‌یه که هیوای بۆ ده‌خوازین بۆ ده‌وڵه‌تێكی شه‌فافتر به پشتبه‌ستن به یاسا و ئارامی، به‌ده‌ر له زیندانی نهێنی، گرتووخانه، ئه‌شکه‌نجه، و پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ."
نه‌جار وتی کردنه‌وه‌ی زیندانه‌کان له ئه‌نبار "بیانووی تیرۆریستان ده‌بڕێت له بڵاوکردنه‌وه‌ی قسه‌ڵۆکی زیانبه‌خش سه‌باره‌ت به ره‌وشی خراپی به‌ندیخانه‌کان به ئامانجی له‌که‌دارکردنی وێنه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق."
نه‌جار په‌یمانی دا رێکخراوه‌که‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به سه‌ردانی زیندانه‌کان بکات و راپۆرت بڵاوبکاته‌وه بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و حکومه‌ت له ره‌وشی زیندانه‌کان.
نه‌قیب فه‌وزی عه‌بدوڵا له پۆلیسی ئه‌نبار وتی هێزه‌کانی ئاسایش له سكاڵاکانی مافی مرۆڤ له به‌ندیخانه‌کانی جاران لێکۆڵینه‌وه‌ی کردووه.
نه‌قیب فه‌وزی وتی "خشته‌ی سه‌ردانی که‌سوکاری زیندانیه‌کان درێژکراوه‌ته‌وه بۆ هه‌فته‌ی جارێک دوای ئه‌وه‌ی جاران مانگی جارێک بوو. سیستمه‌که له 1 ی ئابه‌وه کاری پێده‌کرێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای جیاکردنه‌وه‌ی زیندانه نه‌وجه‌وانه‌کان، که خراونه‌ته زیندانی تایبه‌ته‌وه بۆ دروستکردنی که‌شێکی له‌بار بۆیان دوور له تیرۆریست و تاوانباری به ته‌مه‌ن."
که‌سوکاری زیندانیه‌کان پێشوازییان له ده‌ستپێشخه‌ریه نوێکه کرد وتیان هه‌لێکه بۆ دڵنیابوون له‌ره‌وشی به‌ندیخانه‌کان .
باسم حه‌بیب، 56 ساڵ، دانیشتووی ره‌مادی، وتی هیواداره ده‌ستپێشخه‌ریه‌که ببێته مایه‌ی چاکسازیکردنی زیندانیه‌کان.
وتی "ده‌ستپێشخه‌ریه‌که وای لێ‌کردین هه‌ست به خۆشحاڵی و کامه‌رانیه‌کی زۆر بکه‌ین. هیوادارین ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی زیندانه‌کان رۆڵێکی گرنگ بگێڕن له چاکسازیی کوڕه‌کانمان و یارمه‌تیدانیان له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ."
باسم وتی "لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ره‌وشی زیندانه‌کان ده‌گوازێته‌وه و هه‌ر شتێک ناله‌بار بێت ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر متمانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش به راستیی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی دژی ئه‌وانه گرتویانه به‌ر که به‌ندیان ده‌که‌ن له‌سه‌ر هۆی جۆراوجۆر، تاوانبار بن یان تیرۆریست."
ماجید ئه‌لدولێمی، 44 ساڵ، وتی براکه‌ی له‌به‌ر به‌شداری له چه‌ته‌یه‌کی تاوانباریدا ده‌ستگیر کراوه و حوکم دراوه.
ماجد وتی "ده‌ستپێشخه‌ریه نوێیه‌که په‌یامێکه بۆ تیرۆریستان، به‌و مانایه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش چه‌ته‌ی دواکه‌وتوو یان گروپی تیرۆریست نین، و به هه‌مان شێوه‌ی دڕندانه‌ی تیرۆریستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکو، مرۆییتر ده‌بن له‌وان و یاسا و ده‌ستور په‌یڕه‌و ده‌که‌ن."
وتی "به‌م هه‌نگاوه، پۆلیس هه‌لی تۆمه‌تبارکردنی ئاسایش به پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه له‌باربرد."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران