
[محه‌مه‌د سه‌واف/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] بنکه نوێکه به‌رنامه‌ی مه‌شق، به‌خشش، و قه‌رز ده‌دات به گه‌نجان بۆ ده‌ستکردن به بزنس و دۆزینه‌وه‌ی کار
(10/8/9) -- موعته‌ز ئه‌لمه‌شهه‌دانی له که‌ربه‌لا
بۆ سایتی مه‌وتنی
بنکه‌یه‌کی په‌ره‌پێدانی بزنسی بچوک و مامناوه‌ندی هه‌فته‌ی رابردوو له که‌ربه‌لا وه‌ک به‌شێک له ده‌ستپێشخه‌ریی حکومه‌تی ناوخۆیی کرایه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی گه‌نجانی عێراق له ده‌ستکردن به بزنس و دۆزینه‌وه‌ی کار و دڵنیابوون له سه‌قامگیریی ئابوری و دارایی پارێزگاکه.
بنکه‌که به‌شێکه له به‌رنامه‌ی "تجارة" بۆ هاندانی گه‌شه‌ی که‌رتی تایبه‌ت و یارمه‌تیدانی گه‌نجان بۆ په‌یداکردنی شاره‌زایی تا بتوانن کار بدۆزنه‌وه و پرۆژه‌ی نوێ به‌ڕێوه به‌رن. به‌رنامه‌ی تیجاره له‌لایه‌ن ئاژانسیی گه‌شه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه کۆمه‌ک ده‌کرێت. ئه‌م به‌رنامه‌یه نموونه‌یه‌که له‌سه‌ر چۆنیه‌تی یارمه‌تیدانی هاوبه‌شی نێوان عێراق و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له گه‌شه‌ی ئابووریی عێراق
رایمۆند ماندینیلا، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستپێشخه‌ریی گه‌نجانی عێراق له رێکخراوی تیجاره وتی "بنکه‌که مه‌شقی یه‌ک بۆ یه‌ک بۆ گه‌نجانی شاره‌که ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر پرۆژه‌کان. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی شایسته‌کاری بۆ بزنسه ناوخۆییه‌کان ده‌کاته‌وه بۆ یارمه‌تیدانیان و ئاماده‌کردنیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کاری نوێ."
بنکه‌که به‌خشش و قه‌رزی دارایی ده‌دات به زیاتر له 5,000 گه‌نجی نێوان 18 و 35 ساڵ بۆ ده‌ستکردن به پرۆژه‌ی بزنس. هه‌روه‌ها خولی مه‌شق له چه‌ند بوارێک‌دا ده‌کاته‌وه، وه‌ك بازرگانی، ده‌ستڕه‌نگینی، به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه، و بڵاوکردنه‌وه‌ی ریکلام بۆ هه‌لی کاری نوێ.
عه‌دنان ئه‌لجبوری، سه‌رۆکی لیژنه‌ی گه‌نجان و وه‌رزش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌ربه‌لا، وتی حکومه‌تی ناوخۆیی پشتگیری له هه‌وڵه‌کانی بنکه‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی بێ‌کاری ده‌کات.
عه‌دنان وتی "پشتگیری له هه‌موو ئه‌و پرۆژانه ده‌که‌ین که مه‌به‌ستیان که‌متکردنه‌وه‌ی ئازاری گه‌نجان و دابینکردنی هه‌لی کاره بۆیان که ژیانێکی باش بۆ خۆیان و خیزانه‌کانیان دابین بکات."
وتی ده‌ستپێشخه‌ریه نوێکه هانی کارکردن ده‌دات و گه‌شه به ئابوری و بازرگانیی پارێزگاکه ده‌دات.
وتی "ئێمه خۆشحاڵین به کرانه‌وه‌ی ئه‌م بنکه گرنگه له پارێزگاکه."
مسته‌فا محه‌مه‌د ئه‌لته‌عمه، سه‌رۆکی یه‌کێتی خاوه‌نکارانی که‌ربه‌لا، وتی رێکخراوه‌که‌ی پشتگیری له پرۆژه‌که ده‌کات.
وتی ئه‌م بنکه‌یه ده‌بێته مایه‌ی به‌دیهێنانی خه‌وی هه‌ندێک گه‌نج به ده‌ستکردن به بزنسێکی بچوک یان مامناوه‌ندی. بۆیه، یه‌کێتیی کارگوزاران به هه‌موو توانای خۆیه‌وه پشتگیری له پرۆژه‌که ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو بێت. ئه‌م ئه‌زمونه هیوایه‌کی نوێێه بۆ گه‌نجانی شاره‌که، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له چایخانه‌کان کات به‌سه‌ر به‌رن به‌بێ هیچ ئامانجێک."
گه‌نجانی پارێزگاکه هیوادارن ده‌ستپێشخه‌ریه‌که سه‌رکه‌وتوو بێت.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، که وه‌ک حه‌ماڵ کارده‌کات بۆ به‌خێوکردنی خێزانه‌که‌ی وتی "له‌و کاته‌وه‌ی پێش نۆ ساڵ که مه‌کته‌بم ته‌واوکرد، هه‌لی کارێکی جددیم ده‌ست نه‌که‌وتووه"
وتی "هیوادارین ده‌ستپێشخه‌ریه‌که ببێته دی و ئه‌مه‌ش ئازار و بێکاریی گه‌نجان که‌م ده‌کاته‌وه. چونکه نه‌وه‌یه‌ک یان زیاتری گه‌نجان هێشتا بێکارن و ژنیان نه‌هێناوه له‌به‌ر بێ‌کاری و که‌م ده‌رامه‌تی. ئه‌مه گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری دروست ده‌کات بۆ گه‌نجان و کۆمه‌ڵگه‌ش."
قاسم حسێن، دانیشتویه‌کی که‌ربه‌لا، وتی هیوای زۆره به ده‌ستپێشخه‌ریه‌که.
وتی "زۆربه‌ی گه‌نجانی پارێزگاکه ئێستا بێکارن و هه‌لی کاریان نابێت له ماوه‌ی داهاتوودا له‌به‌ر واسته و خزم خزمێنه و گه‌نده‌ڵیی کارگێڕیی. بۆیه کاتێک گه‌نجێک بڕێک پاره وه‌رده‌گرێت، کارده‌کات بۆ وه‌به‌رهێنانی له پرۆژه‌یه‌کدا که بتوانێت پێی ده‌ست به ژیانێکی سه‌قامگیر بکات."
قاسم وتی "ئه‌زمونه‌که سه‌رکه‌وتووتریش ده‌بێت ئه‌گه‌ر بنکه‌که له پێویستییه‌کانی گه‌نجان به شیوه‌یه‌کی ورد بکۆڵێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که باشتر بێت."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران