
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ئه‌یاد عه‌للاوی، فوئاد مه‌عسوم، و نوری مالکی له یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌کتری ده‌که‌ن.
(10/8/10) -- خالید ئه‌لتائی له به‌غداد
بۆ سایتی مه‌وتنی
دانوستانی نێوان قه‌واره سیاسیه‌کانی عیراق له‌م دواییه‌دا چڕ بۆته‌وه، و هیوای به زۆر په‌رله‌مانتاری عێراق به‌خشی به‌وه‌ی حکومه‌تێکی نیشتمانی که ماوه‌یه‌کی زۆره چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت، به‌م زووانه پێک بهێنرێت.
ئاسته‌نگی سه‌ره‌کی بریتییه له رێککه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان، سه‌رۆک، و سه‌رۆک وه‌زیران.
په‌رله‌مانتاری لیستی عیراقییه سه‌لمان ئه‌لجومێلی وتی "دانوستانی نێوان رابه‌ره سیاسیه‌کان زیاتر واقعی و گونجاوتره وه‌ک له پێشوو. چونکه هه‌موو که‌س ده‌یه‌وێت له خاڵێکدا پێک بگه‌ن که جه‌خت بکاته‌وه له پێداویستبوونی کۆتاییهێنان به جیاوازییه‌کان و دروستکردنی حکومه‌تێک که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو تایه‌فه‌کان بکات."
سه‌لمان به مه‌وتنی وت پێشبینی ده‌کات به‌ره‌وپێشچوون رووبدات له پێکهێنانی حکومه‌تێکی هاوبه‌شیی به‌م زووانه.
هه‌روه‌ها وتی "به پێگه‌یشتنی گفتوگۆکان و داواکاری بۆ دانانی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی له‌سه‌روو هه‌موو شتێکی تره‌وه، ره‌وشی سیاسی به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان و لابردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه به‌ره‌وپێش ده‌چێت که رێگرن له پرۆسه‌ی سیاسی. بۆیه، پێشبینی ده‌که‌م کرانه‌وه‌یه‌ک رووبدات به‌م زووانه که ببێته مایه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی شه‌راکه‌ت."
مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مان به نوێنه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانی کوردستانی، ئه‌گه‌ری کرانه‌وه‌ی سیاسیی به‌م زووانه، ره‌ت نه‌کرده‌وه.
مه‌حمود عوسمان وتی "کاره‌کانی سه‌رۆک و نوێنه‌رانی لیسته سیاسیه‌کان، به‌رپرسی فه‌رمی بن یان نافه‌رمی، جه‌خت ده‌خاته سه‌ر گه‌یشتن به لێک تێگه‌یشتن و رێککه‌وتن به‌جۆرێک که پێکهێنانی حکومه‌تی ئایینده پێشبخات."
مه‌حمود عوسمان وتی "رێککه‌وتنێکی گشتی هه‌یه له‌سه‌ر پره‌نسیپێکی گرنگ و بنچینه‌یی که په‌راوێزخستن و به‌ده‌رکاری هه‌ر پێکهاته‌یه‌ک، هه‌ر لایه‌نێک یان قه‌واره‌یه‌کی سیاسی، ره‌ت ده‌کاته‌وه. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ک سورن له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌زمونه دیموکراسییه‌که و ده‌ستکه‌وته‌کانی."
عه‌لی شوبار، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانیی عیراق، پێداویستی هه‌مه‌لایه‌نێتی دووپات کرده‌وه.
شوبار وتی "بۆ ماوه‌ی داهاتوو، جێی بایه‌خی ئێمه‌یه که هیچ قه‌واره‌یه‌کی سیاسی هه‌ر قه‌باره‌یه‌کی هه‌بێت نه‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی، و نه‌توانێت به‌شداری له دروستکردنی بڕیاره‌کانی په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵات‌دا بکات."
عه‌دنان ئه‌لشه‌حمانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا، جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که نیشانه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کانی پێکهێنانی حکومه‌ت "خه‌ریکه چاره‌سه‌ر ده‌بن له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌م دواییه و کاره‌کانی لایه‌نه نیشتمانیه‌کانی عێراق، که بێگومان نایانه‌وێت ئه‌م جیاوازیانه‌یان زیاتر بخایه‌نێت."
هاوڵاتیانی عێراق داوایان له سه‌رکرده سیاسیه‌کان کرد رێکبکه‌ون له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو به زوترین کات.
عیماد جه‌عفه‌ر، 43 ساڵ، کارمه‌ندی حکومی، وتی "ئێمه داوا له هه‌موو ئه‌و سیاسییانه ده‌که‌ین که خه‌ڵک هه‌ڵیبژاردوون تا هه‌موو کۆششێکی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ رێکخستنه‌وه‌ی شته‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بکه‌ن که ئاسته‌نگن له پێش پێکهێنانی حکومه‌ت."
عیماد جه‌عفه‌ر وتی "عێراق هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه به‌ره‌و دامه‌زراندنی سیسستمی دیموکراتی خۆی و ئه‌زمونه سه‌ره‌تاییه‌که‌ی له‌م سیستمه‌دا. بۆیه، هه‌موو که‌سێک به تایبه‌تی سیاسیه‌کان، به‌رپرسیارن له گه‌شه و بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌زمونێکی له‌م جۆره."
ئیقبال حازم، 36 ساڵ، مامۆستا له به‌غدا، وتی سیاسیه‌کان "پێویسته رابه‌رایه‌تییه‌کی هاوبه‌ش بکه‌ن له حکومه‌تێکدا که نوێنه‌رانی هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق تێیدا به‌شداربن."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران