
[واریک پەیج /گێتی ئیمیجز] هێزه‌کانی ئاسایشی عیراق پێنجشه‌ممه (12 ئاب) چه‌ند گومانلێکراویان ده‌ستگیر کرد ته‌نها چه‌ند رۆژێک پاش هێرشه‌که‌یان.
(10/8/15) -- محه‌مه‌د قه‌یسی له دیاله
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسان پێنجشه‌ممه (12 ئاب) وتیان هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق شه‌ش گومانلێکراویان ده‌ستگیرکرد که په‌یوه‌ندییان هه‌یه به کوشتنی 11 سه‌رباز و مه‌ده‌نی عێراقی له هێرشێکدا بۆ سه‌ر ماڵی خێزانێک له دیاله.
ئه‌حمه‌د زه‌رکوشی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌عدیه له پارێزگای دیاله، وتی "هێزێکی تایبه‌ت له یه‌که‌ی دژه-تیرۆر شه‌ش گومانلێکراویان ده‌ستگیرکرد و تیمێک له پسپۆڕانی لێپێچینه‌وه ئێستا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. ئه‌نجامه‌کانی لێپێچینه‌وه‌که به زووترین کات راده‌گه‌یه‌نرێت."
چه‌ند چه‌کدارێک سه‌ر له به‌یانی 11 ئاب هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ماڵێک له ناوچەیەکی دورەدەستی گه‌ڕه‌کی سه‌لام له ناوه‌ڕاستی سه‌عدیه. خێزانه‌که بریتی بوون له پیره‌مێردێک و ژنه‌که‌ی و بووکه‌که‌یان و دوو کوڕەزایان.
په‌لامارده‌ره‌کان خێزانه‌که‌یان به‌سته‌وه و ته‌قه‌یان له گه‌وره‌کان کرد و کوشتیانن.
ئنجا ئامێری ته‌قینه‌وه‌ی ده‌ستکردیان له ماڵه‌که و بتڵه‌کانی غازه‌کان به‌ست، پاشان دوو منداڵه‌که‌یان ئازادکرد و لێیان پرسین بچن بۆ خاڵێکی پشکنینی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق که سێ کیلۆمه‌تر له ماڵه‌که‌وه دووره.
به وته‌ی عه‌قید هانی عه‌بدوڵا له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دیاله دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌کان باسی هێرشه‌که‌یان بۆ کردن، هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق گه‌یشتنه ماڵه‌که.
عەقید هانی به مه‌وتنی وت "بەڵام کاتێک هێزه‌کانی ئاسایش گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌که و چوونه ناو ماڵه‌که‌وە خانوه‌که ته‌قێندرایه‌وه."
له ته‌قینه‌وه‌که‌دا هه‌شت سه‌رباز کوژران و چواری تریش بریندار بوون.
دلێر حه‌سه‌ن سایه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله، وتی "هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵی پیره‌مێردێک و کوشتنی خۆی و ژنه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک ئازایه‌تی رێکخراوێکی تیرۆریستی پیشاننادات. ئه‌مه لاوازیی و تاوانه."
دلێر حەسەن وتی "لێپێچینه‌وه‌که شتی گرنگ ده‌رده‌خات له چه‌ند رۆژی داهاتودا. په‌یمانده‌ده‌ین به هاوڵاتیان که له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه پیاوکوژه‌کان ببینن که باسی تاوانه‌کانیان بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌که‌ن."
هێرشه‌که، که هاوکاته له‌گه‌ڵ یه‌که‌م رۆژی ره‌مه‌زاندا، ئاگری له رق و کینه‌ی هاوڵاتیانی سه‌عدیه به‌ردا، که زۆربه‌یان جوتیاری هه‌ژارن.
قائیمقامی سه‌عدیه جه‌میل که‌ره‌م سه‌عدی وتی "له‌گه‌ڵ یه‌که‌م رۆژی ره‌مه‌زاندا، پیرۆزترین مانگ لای خودا، ده‌بینین تیرۆریستان خوێنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان ده‌ڕێژن. نازانم کێ پێیوتون خوێنڕشتن ده‌یانگه‌یه‌نێته به‌هه‌شت."
فاخر عه‌لی، 31 ساڵ، دانیشتویه‌کی سه‌عدیه، وتی عێراقییه‌کان ده‌یانه‌وێت وڵاته‌که‌یان رزگاری ببێت له تیرۆریستان.
فاخر وتی "نه عێراق و نه‌عێراقییه‌کان ئۆقره‌ناگرن تا رزگارمان نه‌بێت له‌و خوێنڕێژانه‌ی کوشتنیان کردووه به پیشه له پێناوی پاره و تێرکردنی حه‌زه شه‌یتانیه‌کانیان."
وتی "پێموایه تیرۆریسته‌کان خۆشحاڵن به کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانیان. به‌ڵام خۆشحاڵیی ئێمه جیاوازه کاتێک روبه‌ڕو ده‌یانبینینه‌وه و تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنینه‌وه. ئه‌مه که‌مترین داواکارییه له سه‌عدیه و هیوادارین به‌م زووانه بێته دی."
عامر مه‌حمود، 49 ساڵ، هاوڵاتییه‌کی تری سه‌عدیه، وتی یه‌کێتی تاکه رێگه‌یه‌که بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریزم.
عامر وتی "یه‌کێتی عێراق و عێراقییه‌کان چه‌کێکی کوشنده‌یه له دژی تیرۆریستان. بۆیه پێویسته له دژیان یه‌کبگرین چونکه به‌هێزترمان ده‌کات و به‌م شێوه‌یه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنین. هاوکات، پێویسته درێژه‌بده‌ین به فیداکاری بۆئه‌وه‌ی منداڵه‌کانمان له عێراقێکی خۆش و سه‌ربه‌رز و ئازاد‌دا بژین به بێ تیرۆریزم."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران