print thisemail this
photo

[ئەحمەد ئەلروبێعی/ئەی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] عێراق و کوێت لەرێی ئاڵوگۆڕی رۆشنبیریەوە بەهیوای بەهێزکردنی پەیوەندی دراوسێیانەن.

عێراق و کوێت لەپرۆسەی ئاڵوگۆڕی رۆشنبیریدان

(10/8/16) -- خالید ئەلتائی لە بەغدا

بۆ سایتی مه‌وتنی

هەردوو وەزارەتی رۆشنبیری عێراقی و کوێتی پلانیان وایە روداوە رۆشنبیریەکان له‌ بەغدا و کوێت رێکبخەن، ئەمەش وەك هەوڵێك دێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی هاوبەش کە هاندەری پەرەپێدانی بەرژەوەندیە هاوبەشەکانە.

فەوزی ئەتروشی، بریکاری وەزیری رۆشنبیری عێراقی بە مەوتنی راگەیاند کە هەفتەی رابردوو کاربەدەستانی رۆشنبیری لە هەردوو وڵات خوازیاری بەهێزی خۆیان دەربڕی بۆ هاندان و ئاڵوگۆڕکردنی پەیوەندیەکان، ئەمەش لەڕێگای هەفتە و رۆژە رۆشنبیریەکان کە لەپایتەختەکانی هەردوو وڵات ئەنجام بدرێن.

ئه‌تروشی وتی "ئەم روداوە رۆشنبیریانە پەیوەندیەکان بەهێزدەکەن و بەئاقارێکی نوێیاندا دەبەن، بۆئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە و ببنه‌ مایه‌ی دامه‌زراندنی پەیوەندیەکی هاوبەشی بەردەوام لەنێوان هەردوولادا".

ئه‌تروشی داوای لە لایەنە سیاسی و دیبلۆماسیەکانی عێراق کرد کە کاربکەن لەسەر باشکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ کوێتدا "بۆئەوەی هەردوو وڵات بتوانن لەرێگای لێك تێگەیشتن و گونجاندنەوە دەرگا بەڕوی مەسەلە ئاڵوزەکانی نێوانیاندا دابخەن".

هەروەها وتی "کوێت وڵاتێکی دەستەخوشکە و ئێمە خوازیاری هاوکارین لەسەر بەرزترین ئاستدا، نەك تەنها لەبواری رۆشنبیری، بەڵکو لەسەرجەم بوارەکاندا بەتایبەتی بازرگانی و ئابوری".

ئەنجومەنی پشتگیری پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و کوێت، رۆژی 10 ئاب سیمینارێکی بەست لە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن له‌بارەی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات. کەسایەتیە ناودارە عێراقیەکانی بواری رۆشنبیری و نوێنەرانی کوێت ئامادەی بوون.

بەشداربووانی سیمینارەکە پێداچوونەوەیەکیان کرد بە مێژووی پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و کوێت، لەسەرجەم بوارە رۆشنبیری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکاندا. هەروەها گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە رێگەچارەکانی کەمکردنەوەی گرژی و چارەسەرکردنی جیاوازیەکانی نێوان هەردوو وڵات.

عەبدولرەحیم ئەلریفاعی، سکرتێری گشتی ئەنجومەن، وتی ئامانج لەم سیمینارە "جەخت کردنەوەیە لەسەر پەیوەندی برایانە و دراوسێیانەی نێوان هەردوو وڵات".

ره‌فاعی وتیشی "لەم دواییەدا هەست بەهەندێك گرژی دەکرا لەنێوان عێراق و کوێتدا کە دەرەنجامی ئەو جیاوازیانەیە کە لەسەردەمی تاریکی دیکتاتۆریەتەوە بۆمان بەجێماوە. لەبەرئەوە ئێمە وەك چالاکوانانی عێراق و کوێت بەرپرسیارێتی خۆمان دەرببڕین لە بەرگری کردن لەو دەستکەوتانەی کەلەسەر ئاستی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتدا بەدەست هاتوون، هەروەها دەبێت هەوڵیش بدەین لەسەرجەم ئاستەکاندا پشتگیری وهاوکاریان بکەین".

هەروەها وتی "زۆر گرنگە هەنگاوی جیددی بنێین بۆ قۆناغی داهاتوو و هەوڵێکی کاریگەرانەی هاوبەش بدەین بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەئەنجامی داگیرکردنی کوێت لەلایەن رژێمی پێشووەوە سەریانهەڵداوە، هەتا بتوانین بەرژەوەندی هاوبەش نێوان هەردوو وڵاتدا لەسەر بنەمایەکی دروست دابمەزرێنین".

مەها ئەلحەییانی، نوێنەری باڵوێزخانەی کوێت لە بەغدا لەبری عەلی ئەلموئمین، باڵوێزی کوێت لە عێراق، وتەیەکی لە سیمینارەکەدا پێشکەشکرد.

مەها وتی "حکومەتی کوێت هەمان خوازیاری حکومەتی عێراقی هەیە و مەبەستیه‌تی پەرەبدات بە پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا و بەهیوایە ئاسۆی پەیوەندیەکان فراوانتربکات، بەمەبەستی هاوکاریەکی بەرهەمدار".

حه‌یانی وتیشی وت کە حکومەتی وڵاتەکەی "پشتگیری و پێشوازی لەهەموو هەوڵێك دەکات کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەدەستهێنانی ئەم گۆڕانکاریە لە پەیوەندیەکاندا".

پەرلەمانتاری عێراقی ئەزها‌ر ئەلشێخلی کە ئامادەی سیمنارەکە بوو، وتی "سیسته‌می دیموکراتی نوێ لە عێراقدا لەهەوڵی دامەزراندنی پەیوەندیدایە لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ. سیسته‌می ئەمڕۆ خوازیاری گەیشتنە بە تێگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ کوێتدا لەسەر بنەمای هاوکاری و رێزی هاوبەش و دەستێوەرنەدان لەکاروباری ناوخۆ".

ئەزهار دوپاتی کردەوە کە پێویستە لەسەر رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەهەردوو وڵات بەشێك لەم هەوڵانە لەئەستۆبگرن، بەمەبەستی پشتگیری کردنی پەیوەندی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

هەروەها وتی "دەبێت لەم سەردەمە مێژووییە گرنگەی ژیانی گەلەکەماندا هەموو هەوڵی خۆمان بخەینەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە و مەسەلە هەڵپەسێردراوەکان لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتیەکان، بۆ ئەوەی بتوانین پەیوەندیەکی ئەرێنی بەهێز دروست بکەین کە دوربێت لەهەموو ئاستەنگێك".

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  0/5 (0   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد