
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خولی مه‌شق ده‌کاته‌وه بۆ باشکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کانی فریاکه‌وتن.
(10/8/17) -- محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسان رایانگه‌یاند، یه‌که‌کانی کاردانه‌وه‌ی خێرای عێراق و ئۆتۆمبیله‌کانی فریاکه‌وتن ئێستا ده‌توانن بگه‌نه هه‌موو به‌شێکی وڵات.
به وته‌ی جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی دکتۆر جاسب له‌تیف، وه‌زاره‌ت بۆ هه‌ر 11,000 هاوڵاتییه‌کی عێراق، ئۆتۆمبیلێکی فریاکه‌وتن ته‌رخان ده‌کات.
جاسب وتی "عێراق ئێسته ژماره‌یه‌کی زۆر ئۆتۆمبیلی فریاکه‌وتنی هه‌یه که زیاتره له ژماره‌ی ئۆتۆمبیلی فریاکه‌وتن له وڵاتانی دراوسێدا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ژماره‌یه‌کی زۆر له بنکه‌ی کاردانه‌وه‌ی خێرا."
به وته‌ی عه‌لاء ئه‌لعه‌تابی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشتگیریی ته‌کنیکی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌ت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپادا ئیمزا کردووه بۆ دابینکردنی ئۆتۆمبیلی تری فریاکه‌وتن بۆ عێراق بۆ پڕکردنه‌وه‌ی هه‌موو پێداویستیه‌کانی وڵاته‌که.
عه‌تابی وتی "رێژه‌ی روماڵکردن ده‌گاته له 100% تا ئه‌یلولی داهاتوو."
جاسب وتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گرێبه‌ستی ئیمزا کردووه له‌گه‌ڵ کۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رفراوانکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کانی ئۆتۆمبیلی فریاکه‌وتن بۆ سه‌رتاسه‌ری وڵات.
وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها کارده‌کات له‌سه‌ر دابینکردنی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی فریاکه‌وتن بۆ خۆپاراستن له‌و قه‌تیسبوونی هاتوچۆ که له شاره‌کانی نزیک روباری دیجله و فورات روده‌ده‌ن.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق دکتۆر ساڵح مه‌هدی ئه‌لحه‌سناوی وتی وه‌زاره‌ت ته‌نها ئۆتۆمبیلی فریاکه‌وتن دابین ده‌کات.
وتی "هه‌نگاوه‌کانی داهاتووی وه‌زاره‌ت بریتی ده‌بن له کردنه‌وه‌ی خولی زیاتری مه‌شق له به‌غدا و پارێزگاکانی تر بۆ ده‌رچواندنی سه‌دان کارمه‌ندی تیمی فریاکه‌وتنی ده‌ستبه‌جێ بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لێنه‌ی که له ئه‌نجامی به‌رفراوانبوونی گه‌وره‌ی خزمه‌تگوزاریی پزیشکییه‌وه دروست بووه."
تیمه‌کانی فریاکه‌وتن ئێستا GPS یان پێیه، که بوار ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ کارمه‌ندان له ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ناوه‌ندییه‌وه شوێنی ئۆتۆمبیله‌کان بزانن و رێنماییان بکه‌ن بۆ گرتنه به‌ری باشترین رێگه به‌ره‌و خه‌سته‌خانه.
دکتۆر عومه‌ر عه‌بدولئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خزمه‌تگوزاریی فریاکه‌وتن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتی "ئامانجی شۆڕشی ئێستای بواری ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌کرێت و هه‌وڵی جددی بۆ روماڵکردنی گونده‌کان، شوێنه دوره‌کان و ته‌نانه‌ت بیابانه‌کان، بریتییه له رزگارکردنی ژیانی هاوڵاتیان و رێگه‌گیری له تیرۆریستان له هه‌لی کوشتن یان بریندارکردنی ژماره‌ی زۆری خه‌ڵک له هێرشه تیرۆریستیه‌کاندا."
عه‌قید فازڵ کازم له فرقه‌ی 11 له سوپای عێراق وتی هێزه‌کانی ئاسایش ژماره‌یه‌ک ۆرکشۆپ سازده‌که‌ن بۆ پته‌وکردنی هه‌ماهه‌نگی و هه‌وڵه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی به‌رگری، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا، و ئه‌مانه‌ی به‌غدا له‌کاتی رودانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا.
وتی "هه‌ماهه‌نگی به پاککردنه‌وه‌ی رێگه‌ی پێش ئۆتۆمبیله‌کانی فریاکه‌وتن ده‌بێت له‌سه‌ر رێگه‌یان به‌ره‌و شوێنی هێرشه‌که و ئنجا له‌وێوه بۆ نه‌خۆشخانه‌کان، و به به‌شداریی کارمه‌ندانی پزیشکی کۆتایی دێت له ئۆپه‌راسیۆنی فریاگوزاریدا."
به وته‌ی عه‌قید فازڵ، کارمه‌ندانی سوپای عێراق مه‌شقیان پێده‌کرێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی فریاکه‌وتنی ده‌ستبه‌جێ و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆش له شوێنی هێرشه‌کاندا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران