
[واسیق خوزاعی/گێتی ئیمیجز] ره‌شه‌بای تۆزاوی له عێراق زیاتر بووه له ئه‌نجامی کشانی گرده لمه‌کان.
(10/8/17) -- ئه‌حمه‌د شاکر له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسان رایانگه‌یاند، به‌رپرسان و زانایانی عێراق ده‌ستیان کردووه به به‌کارهێنانی توانای وێنه‌ی مانگی ده‌ستکرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیابانکشان.
جێگری وه‌زیری کاروباری زانستی و ته‌کنه‌لۆجی سه‌میر ئه‌لعه‌تار وتی وه‌زاره‌ته‌که‌ی ده‌ستی کردووه به به‌کارهێنانی سه‌ته‌لایت بۆ چاودێریکردنی جوڵه‌ی گرده لمینه‌کان.
له ۆرکشۆپی "رۆڵی ته‌کنه‌لۆجیای بۆشایی ئاسمان له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بیابانکشاندا" که وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ له 9 ی ئاب سازیکرد، سه‌میر باسی له‌وه‌شکرد که مانگی ده‌ستکرد یارمه‌تی ده‌دات له تێگه‌یشتن له جوڵه‌ی گرده‌کان و دیایکردنی رێوشوێنی پێویست بۆ رێگیری له کشانی بیابان به‌ره‌و شاره‌کان.
سه‌میر وتی "ئه‌م وێنانه‌ی ئێمه ئێستا پێمان ده‌کات به هاوکاری مانگه ده‌ستکرده‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و فه‌ره‌نسا ده‌گه‌نه وێستگه‌ی وه‌رگرتنی وێنه‌ی سه‌ته‌لایت له وه‌زاره‌تی کاروباری زانستی و ته‌کنه‌لۆجی. هه‌ندێک له‌م وێنانه ده‌کڕدرێن، هه‌ندێکی تریان به خۆڕایی پێمان ده‌درێن."
ته‌کنه‌لۆجیای سه‌ته‌لایت له حه‌فتاکاندا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پیشه‌سازییه‌وه به‌کارده‌هێنرا، به‌ڵام ئه‌وکاته ته‌نها بۆ پشکنینی پێكهاته جیۆلۆجییه‌کان بوو.
وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ هه‌روه‌ها ده‌ستی کردووه به چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیابانکشان.
مانگی رابردوو، وه‌زاره‌ت ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێک کرد بۆ په‌ره‌پێدانی به‌روبووم و سه‌وزه له خاکه وشکه‌کان. له پارێزگای زیقار له خۆرئاوای عێراق،کارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت ده‌ستیان کرد به چاندنی جۆرێک له داری بسته که ته‌نها پشت به ئاوی باران و سه‌رچاوه ناوخۆییه‌کانی ئاو ده‌به‌ستێت.
جێگری وه‌زیر مه‌هدی زه‌ماد وتی وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها پلان داده‌نێت بۆ راگرتنی جوڵه‌ی گرده لمه‌کان "له ڕێی داپۆشینیان به قوڕ".
قه‌یس ئه‌لشه‌هره‌بلی، ئه‌ندازیاری راوێژکار له وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاو، وتی گه‌رمبوونی جیهان ده‌بێته مایه‌ی زیاتربوونی بیابانکشان له عێراق.
وتی "له ده ساڵی رابردوودا لێکۆڵینه‌وه زانستیه‌کان ئه‌وه‌یان پیشان داوه که پله‌ی گه‌رما به رێژه‌ی دوو پله هه‌موو ده ساڵێک به‌رز ده‌بێته‌وه. زیادبوونی پله‌ی گه‌رما ده‌بێته مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاکان و که‌مبوونه‌وه‌ی باران، و ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی زیاتربوونی رێژه‌ی وشکانی که هاوتایه له‌گه‌ڵ بیابانکشان."
به گوێره‌ی ئاماره‌کانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌کانی ئاو ئاستی ئاو له روباری فورات له ساڵی رابردوودا له 30 ملیار مه‌تری سێجاوه دابه‌زی بۆ ته‌نها 9 ملیار مه‌تر سێجا. ئاستی ئاو له روباری دیجله له 50 ملیار مه‌تر سێجاوه دابه‌زی بۆ 12 ملیار مه‌تر سێجا دوای ئه‌وه‌ی تورکیا و ئێران به‌نداویان له‌سه‌ر دوو روباره‌که دروست کرد.
قه‌یس وتی "هیچ چاره‌سه‌رێک نییه بۆ عێراق جگه له رێکخستنی به‌کارهێنانی ئاو و پیاده‌کردنی شێوازی مۆدێرنی ئاودێری."
عێراق به ده‌ست که‌میی خاکی دێراوه‌وه ده‌ناڵێنێت له ئه‌نجامی وشکه‌ساڵی و نزمیی ئاستی ئاوی روباره‌کانی دیجله وفورات. که‌میی باران له ساڵانی دواییدا ناوچه‌ی گه‌وره‌ی کشتوکاڵیی کردۆته بیابانی بێفه‌ڕ، و رێگه‌ی خۆش کردووه بۆ گرده لمینه‌کان به‌ره‌و شاره‌کان بجوڵێن و به‌م شێوه‌یه‌ش ژماه‌ری ره‌شه‌بای تۆزاوی له وڵات زیاتری کردووه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران