print thisemail this
photo

[مەحمود ئەلمولحیم/ مەوتنی] پەیامنێرانی زۆربەی ئاژانسەکانی دەنگوباسی عێراقی، بەشێك بوون لە بەشداربووان.

کارمه‌ندانی راگەیاندن لە سەنتەری راگەیاندنی بەغدا شارەزاییان برەوپێدەدەن

(10/8/17) -- مەحمود ئەلمولحیم لە بەغدا

بۆ سایتی مه‌وتنی

هەفتەی رابردوو، کۆمەڵێك لە تایبەتمەندانی بواری راگەیاندنی عێراقی خولێکی راهێنانی یەك مانگییان تەواوکرد، کە تەرکیزی خستبووە سەر باشکردنی تواناکانیان لەبوارەکانی نوسینی راپۆرت و پەخشکردن و بەرهەمهێنانی هەواڵ.

ئەم کۆرسە کە لەلایەن سەنتەری راگەیاندنی بەغداوە رێکخرابوو، بەشداربووانی راهێنا لەسەر چۆنێتی نوسینی راپۆرتی بیستراو و بینراو و نوسراو، هەروەها چۆنێتی پابەندبوون بە رێنماکانی ئاکارە پیشەییەکانەوە.

عەلی ئەلخالیدی، کە بەڕێوەبەری سەنتەرەکەیە، وتی "خولیای ئەم سەنتەرە پێگەیاندنی تایبەتمەندانی بواری راگەیاندنە، ئەوانەی بەگوێرەی بنەماکانی پیشەی رۆژنامەگەری لەسەرجەم جۆر و هونەر و لقە جیاوازەکانی راگەیاندندا کاردەکەن، بۆ ئەوەی رۆژنامەنوسانی بەتوانایان لێدەرچێت بتوانن لەبواری راگەیاندندا کێبڕکێ لەگەڵ هاوەڵەکانیاندا بکەن".

سەنتەری راگەیاندنی بەغدا رێکخراوێکی سەربەخۆیە، کە مانگی ئازاری رابردوو دامەزراوە و بەبودجەی خۆی بێ هیچ کۆمەکێکی رێکخراو و لایەنە فەرمیەکان کاردەکات.

لەماوەی کۆرسەکەدا شارەزایانی تایبەتمەندی عێراقی لەبواری راگەیاندندا هەندێك وانەیان پێشکەشکرد، لەوانە سیناریست حامد ئەلمالیکی، شاعیر و رۆژنامەنوس موزر ئەلئالوسی، بێژەری ژن ئەسیل عیماد، دەرهێنەری تەلەفزیۆنی موشتاق ئەلمەعموری، مامۆستای زمانی ئینگلیزی محەمەد شاکیر، هەروەها بەرهەمهێنی تەلەفزیۆنی فەلاح هادی.

موزر ئەلئالوسی وتی کۆرسەکە هەندێك مەنهەجی داهێنەرانە پێشکەش دەکات، کە دیاردە تیۆری و پراکتیکیەکانی کاری راگەیاندن تێکەڵ ئاوێتە دەکات.

موزر وتیشی "ئێمە لەهەمان کاتدا راهێنانمان بە بەشداربووان کرد لەسەر سێ کۆڵەکەکانی راگەیاندن کە بریتین لە بیستراو و بینراو و نوسراو".

دەرچووانی خولی سەنتەری راگەیاندن ستایشی ئەو راهێنان و زانیاریانەیان کرد کە لەرێگەی ئەم خولەوە بەدەستیان هێناوە و هانی رۆژنامەنوسانی هاوەڵیشیاندا کە بەشداری لە کۆرسەکانی داهاتوودا بکەن.

سەعد غەزالە، پەیامنێری ئەلعیراقیە وتی ئەم سەنتەرە ئامرازێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی رۆژنامەگەری عێراقی لەمەودای دووردا.

سەعد وتیشی "هەبوونی سەنتەرێکی تایبەتمەند لەبواری راگەیاندندا لە عێراق یارمەتیدەرمان دەبێت پەرەبدەین بە تواناکانمان. ئێمە پێویستیەکی زۆرمان بوو بە سەنتەرێکی لەو جۆرە و ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پێشخستنی پیشەسازی راگەیاندن".

رەغەد یوسف، پەیامنێری ئەلشەرقیە، وتی "عێراق یەکەمین وڵاتە لە ناوچەکەدا کە کاری راگەیاندنی پیشەیی ئەنجامدابێت. بەڵام ئەو نەهامەتیانەی بەهۆی رژێمی پێشوەوە بەسەر وڵاتدا هات، کاریگەری نەرێنی لەسەر راگەیاندن دروستکرد. لەبەرئەوە ئەم سەنتەرە، بە پەرەپێدانی کادرانی بواری راگەیاندن، خزمەتی کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان و دەزگاکانی راگەیاندن لە عێراقدا دەکات".

محەمەد موئەیەد، رۆژنەمانوس و دەرچووی خولەکە، وتی "سەرەڕای کارەکەم لەم بوارەدا و دەرچوونم لە کۆلیژی راگەیاندن سێ ساڵ لەمەوبەر، ئەم کۆرسە زانیاریەکی زۆری پێ بەخشیم".

هەروەها وتی "وابزانم ئەرکی دەزگاکانی راگەیاندنە کۆمەکی ئەم سەنتەرە بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت کادری پێویستیان بۆ بەرهەم بهێنێت و ببێتە سه‌رچاوه‌ی سەرکەوتنیان".

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  2.0/5 (2   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد