print thisemail this
photo

[خەلیل مەزرەعاوی/ ئەی ئێف پی/ گێتی ئیمیجز] زیاتر لە 1,000 ژن و پیاو لە خولەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواریدا بەشدارن.

ئەنبار لەناو دانیشتوانی بەتەمەندا هانی خوێندەواری دەدات

10/8/17 – سەیف ئەحمەد لە ئەنبار

بۆ سایتی مه‌وتنی

کاربەدەستان هەفتەی رابردوو رایانگەیاند کە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ئەنبار زنجیرە خولێکی سێ مانگی کردەوە بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری بۆ پێگەیشتوانی بەتەمەن لەسەرجەم شارەکانی پارێزگادا.

لەکاتی ئێستادا زیاتر لە 1,000 ژن و پیاو لەم خولانەدا بەشدارن.

مامۆستایانی پسپۆر بەهاوکاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و فەرمانگە حکومیەکان سەرپەرشتی بەرنامەی نەهێشتنی نەخوێندەواری دەکەن.

نافیع حسێن، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ئەنبار، وتی "ئامانجمان لەم خولانە کۆتایی هێنانە بە نەخوێندەواری و بڵاوکردنەوەی هوشیاری رۆشنبیریە لەناو دانیشتوانی پارێزگادا، هەروەها فێرکردنی چۆنێتی نوسین و خوێندنەوە".

نافیع حسێن وتیشی کە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە پێداویستیەکانی خوێندنگەی تەرخانکردووە و هۆیەکانی گواستنەوەی گونجاویشی بۆ بەشداربوان دابینکردووە.

کۆرسەکان بەتەنها فێرکردنی خوێندنەوە و نوسین ناگرێتەوە، بەڵکو خشتەی رۆژانە پێکهاتووە لە پێنج وانە کە بابەتە زانستی و وێژەییەکان و وانەکانی فریاکەوتنی سەرەتایی لەخۆگرتووە.

تایبەتمەندانی بواری کشتوکاڵیش وانەی هەفتانە لەم خولانەدا دەڵێنەوە، بەمەبەستی رونکردنەوەی شێوازە هاوچەرخەکانی کشتوکاڵ و ئاودێری، هەروەها وانەکانی پاراستنی ژینگە.

بەگوێرەی ئیبتیسام محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، ئەنجومەن بودجەی پێویستی بۆ ئەم خولانە تەرخانکردووە بەمەبەستی زامنکردنی سەرکەوتنی بەرنامەکە.

ئیبتیسام وتی "ئێمە کۆمەکی ئەم کۆرسانە دەکەین لەبەرئەوەی یارمەتیدەرن لە فێرکردنی هاوڵاتیاندا".

ئیبتیسام بەمەوتنی وت کە ئەنجومەنی پارێزگا پشت بە نوێترین توێژینەوەی پەروەردەیی دەبەستێت بۆ پەرەپێدانی شێوازەکانی مەنهەج و وانەوتنەوە.

هەروەها وتی "ئەمە جگە لە بەکارهێنانی هۆیەکانی رونکردنەوەی هاوچەرخ بۆ شیکردنه‌وه‌ی بابەتەکان بەشێوەیەکی رون و ئاسانکراو".

سەرپەرشتیاری پەروەردەیی نافیع ئەلجبوری، وتی کە ئارەزومەندیەکی بەهێز هەیە لەناو هەردوو رەگەزی پیاوان و ژناندا بۆ وەرگرتنی کۆرسەکان.

هەروەها وتی "خولەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری یارمەتیدەرێکی بەرچاون لە کەمکردنەوەی دیاردەی دواکەوتوویی و نەزانی لەنێوان ئەندامانی کۆمەڵگادا".

جاسم خەلیفە 51 ساڵ، کە خوێندکارێکی بەشداربووی خەڵکی رەمادیە، وتی مرۆڤ لەهەر تەمەنێکدا بێت دەتوانێت فێربێت ئەگەر ئازایەتی تێدابێت.

جاسم وتیشی "من بۆ تەنها ساتێکیش دودڵ نیم لە بەشداربوونم لەخولەکەدا. خۆم و هاوسەرەکەم بەشداریمان کرد لەم خولەدا لەبەرئەوەی گەڕان بەدوای زانستدا سنوردار نیە بەتەمەنێکی دیاریکراو. بەڵکو هەموو کەسێك دەتوانێت فێربێت، ئەگەر ئازایەتی بەردەوام بوون لە ژیانیاندا تێدابێت".

فەوزیە کازم 50 ساڵ، کە دانیشتووی فەلوجەیە، وتی کاتێك گەنج بوو نەیدەتوانی فێربێت چۆن بخوێنێتەوە و بنوسێت "لەبەرئەوەی داب و نەریتی خێڵایەتی رێگر بوو لە چوونیان بۆ خوێندنگە".

هەروەها وتی "بەڵام کاتێك کە پیاوان و ژنانی بەساڵاچووم دەبینی دەچوون بۆ خولەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری، پرسیارم کرد لە کوڕەکەم بۆ ئەوەی بمگه‌یه‌نێت بۆ خوێندنگا هەرچەندە نەخۆش بووم و نەمدەتوانی بۆ ماوەیەکی دوور بەپێ بڕۆم، بەڵام "فێربوونی خوێندنەوە و نوسین کارێکی زۆر گرنگە".

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  0/5 (0   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد