
[مه‌روان ئیبراهیم/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق "ئه‌میر"ی سوپای ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندییان ده‌ستگیرکرد.
(10/8/18) -- محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی ئاسایش یه‌کشه‌ممه (15 ئاب) رایانگه‌یاند هه‌فته‌ی رابردو پۆلیسی عێراق له پارێزگای که‌رکوک 22 داواکراویان ده‌ستگیرکرد له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی سه‌ربازییدا.
سه‌رۆکی پۆلیسی شاری که‌رکوک لیوا سه‌رحه‌د عه‌بدولقادر به مه‌وتنی وت ده‌ستگیرکردنه‌کان له چیای حه‌مرین و له باشوری خۆرئاوای که‌رکوک ئه‌نجام دران به پشتگیریی هێزه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان.
عه‌مید سه‌رحه‌د وتی، له ئۆپه‌راسیۆنه‌که پشت به‌سترا به رێگه‌ی "ده‌ستوبرد و له‌ناکاو" بۆ په‌لاماردانی حه‌شارگه‌کانی قاعیده و سوپای ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی، هه‌روه‌ها وتی 22 گومانلێکراوی داواکراو ده‌ستگیرکران.
عه‌مید سه‌رحه‌د وتی "له‌ناو تیرۆریسته‌کاندا عه‌بدوڵا ئه‌لجبوری هه‌یه، ئه‌میری [سوپای ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی]. تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌کی زۆر تاوان له دژی هێزه‌کانی ئاسایس و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی."
نه‌قیب به‌هجه‌ت خه‌میس له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی که‌رکوک به مه‌وتنی وت که له‌نێو گومانلێکراوه ده‌ستبه‌سه‌رکان "سێ که‌س هه‌ن که تۆمه‌تبارن به کوشتنی هاوڵاتیان، دزینی ئۆتۆمبیله‌کانیان مینڕێژکردنیان له 2007. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ده‌ستگیکردنی که‌سێکی تری تۆمه‌تبار به کوشتنی 42 هاوڵاتی. ناوی حه‌سه‌ن عه‌لییه، و ئه‌ندامی شانه‌یه‌کی قاعیده‌یه به ناوی "ئاڵا ره‌شه‌کان".
به‌هجه‌ت داوای له‌و هاوڵاتیانه کرد که زانیاری‌یان له‌سه‌ر به‌ندکراوه‌کان هه‌یه پێشکه‌شی دادوه‌ریی عێراقی بکه‌ن "بۆ ئه‌وه‌ی حوکمێکی دادوه‌رانه له دژی تاوانباره‌کان ده‌ربکرێت."
سه‌رۆکی پۆلیسی پارێزگای که‌رکوک لیوا جه‌مال تاهیر وتی "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه ده‌بنه مایه‌ی دۆزینه‌وه‌ی نه‌خشه‌رێگای قاعیده، شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ شته‌کان، و ئه‌و پشتگیرییه لۆجیستیه‌که‌ی له گروپه چه‌کداره تیرۆریسته جۆراوجۆره‌کانی وه‌رده‌گرێت."
هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئاسایش بوونه مایه‌ی دۆزینه‌وه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بڕێکی زۆر له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی، وه‌ک 13 موشه‌ک، چوار ئتۆمبیلی بۆمبرێژکراو، 57 تۆپ، 45 RPG-7، ئامێری ته‌قینه‌وه‌مه‌نیی ده‌ستکرد، 13 کیلۆ تی ئێن تی، دوو کیسه‌ی گه‌وره بارود، 122 حه‌شوه‌ی ته‌قینه‌وه، 1,200 فیشه‌کی کڵاشینکۆف، و ژماره‌یه‌ک نارنجۆک.
سامان عه‌زیز، دادوه‌ری لێپێچینه‌وه‌ی گشتیی له که‌رکوک وتی "شاری که‌رکوک و ناوچه‌کانی ئارامتر و رێکوپێکتر ده‌بن دوای ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئاسایش وره‌ی تیرۆریستانیان دابه‌زاند."
هه‌یسه‌م تۆمان، 31، رۆژنامه‌وانێکی دانیشتووی که‌رکوکه که به‌دواداچوون بۆ کاری هێزه‌کانی ئاسایش ده‌کات.
وتی "ماوه‌یه‌که، ئێمه به‌دواداچوونی لێدوانه‌کانی سوپا وپۆلیسی عێراق ده‌که‌ین. ده‌بینین ده‌سکه‌وتی راسته‌قینه و واقعییان به ده‌ست هێناوه. من سه‌رسام بووم کاتێک حه‌وشه‌ی بنکه‌ی پۆلیسم بینی، که پڕ بوو له تیرۆریستی قۆڵبه‌ست کراو و هێزه‌کانی ئاسایش ده‌وریان دابوون. ئه‌مه به‌ره‌وپێشچوونێکه که ئێمه پێشبینیمان نه‌ده‌کرد وا زوو بێته دی."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران