
[ئه‌حمه‌د مازن/مه‌وتنی] لیوا روکن سه‌باح فه‌تلاوی لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاژانسه‌کانی ئاسایشی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ کۆبۆوە.
(10/8/20) -- ئه‌حمه‌د مازن له زیقار
بۆ سایتی مه‌وتنی
هه‌فته‌ی رابردو به‌رپرسانی ئاسایش رایانگه‌یاند هێزه‌کانی عێراق له پارێزگای زیقار هه‌ڵمه‌تێکیان ده‌ستپێکرد بۆ چڕکردنه‌وه‌ی رێوشوێنه‌کانی ئاسایش له شوێنه گشتییه‌کان و شوێنه‌کانی خواپه‌رستی له ره‌مه‌زاندا.
ئامانجی رێوشوێنه نوێکان بریتییه له رێگرتن له هێرشی تیرۆریستی له کاتی به‌ربانگدا کاتێک هاوڵاتیان سه‌رقاڵی به‌ربانگکردنەوە و نوێژکردنن.
لیوا روکن سه‌باح فه‌تلاوی سه‌رۆکی پۆلیسی زیقار وتی "سه‌ره‌ڕای رێوشوێنی توندی ئاسایش، هه‌مو پۆلیسه‌کان رێنماییان پێدراوه رێگرنه‌بن له جووڵه و هاتوچۆی هاوڵاتیان و ئازادییان ره‌چاوبکه‌ن و پیشەگەرانە و مرۆییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مواندا بکه‌ن."
لیوا روکن سه‌باح هه‌فته‌ی رابردو کۆبونه‌وه‌یه‌کی سازکرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاسایشی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ تاوتوێکردنی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ره‌مه‌زان.
ئاماده‌کارییه‌کان بریتی بوون له دامه‌زراندنی دەروازەی ئاسنین له شوێنی چونەژورەوەی ناوەندی بازرگانیی ناسریه و داخستنی هاتوچۆ له شه‌قامی ئه‌تیبا له گه‌ڕه‌کی حه‌بوبی.
هێزه‌کانی ئاسایش هه‌روه‌ها ده‌وری به‌شێکی شه‌قامی نیلیان گرت و یه‌که‌کانی ئاسایش و خاڵی پشکنینیان دامەزراند و سه‌گی پۆلیسیان بەکارهێنا بۆ پشکنینی ئۆتۆمبیل.
پارێزگاری زیقار تالیب ئه‌لحه‌سه‌ن وتی "حکومه‌تی ناوخۆیی له زیقار ئەوپەڕی هه‌وڵی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ زامنکردنی ئاسایشی پارێزگاکه، به تایبه‌تی که هێزه‌کانی تیرۆریزم هه‌وڵده‌ده‌ن سوودوه‌ربگرن له‌م ماوەیە بۆ ئاژاوەنانەوە."
عه‌قید مورته‌زا شه‌حتور به‌ڕێوه‌به‌ری میدیا له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی زیقار رایگه‌یاند که ئاژانسه‌کانی ئاسایش له پارێزگاکه چوار گومانلێکراویان ده‌ستگیرکردووه به تۆمه‌تی به‌شداریکردن له کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و تاواندا.
وتی "هێزه‌کانی ئاسایش له دوو هه‌فته‌ی رابردودا توانیان هه‌ندێک که‌سی داواکراو دەستگیربکەن و جبەخانەی چه‌ک بدۆزنه‌وه و ژماره‌یه‌کی زۆر ئامێری ته‌قینه‌وه‌ی ده‌ستکرد پوچه‌ڵبکه‌نه‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌ریەتی پۆلیسی زیقار پسپۆڕانی له‌ناوبردنی ته‌قه‌مه‌نی ره‌وانه‌کرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده ئامێری ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستکرد له ده‌وروبه‌ری خه‌میسیە، که ده‌که‌وێته سەر رووباری مالح له باشوری ناسریه.
پسپۆڕانی ئامێری ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستکرد هه‌روه‌ها ته‌قه‌مه‌نییه‌کی زرێبڕیان پوچه‌ڵکرده‌وه که قەراغ رێگه‌ی نێوان فه‌جر و پارێزگای دیوانیه چێندرابوو، یەکێکی تریش له ناوەڕاستی رێگه‌یه‌ک له شه‌قامیی سەرەکی نێوان ناسریه و به‌سره.
یه‌که‌کانی سه‌ر به نوسینگه‌ی زانیاریی نیشتمانی له پارێزگای زیقار جبەخانەیەکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان له سه‌ید ده‌خیل دۆزییه‌وه، 15 کیلۆمەتر له خۆرهه‌ڵاتی ناسریه‌وه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقار قوسه‌ی عه‌بادی وتی هاوڵاتیان رۆڵیان هه‌بووه له سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش‌دا.
وتی "ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی ئاسایش که زیقار به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ئه‌نجامی هاوکاریی نێوان ئاژانسه‌کانی ئاسایش و حکومه‌تی ناوخۆیی و هاوڵاتیانه."
بەڵام هه‌ندێک هاوڵاتیی وتیان رێوشوێنه‌کانی ئاسایش ناڕەحەتیان دەکات.
ساجد ئیبراهیم وتی "داخستنی هه‌ندێک شه‌قامی سه‌ره‌کی له پارێزگاکه‌دا کارده‌کاته‌سه‌ر هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و هاوڵاتیان و دەشبێتە هۆی ئیزدیحامی زۆری هاتوچۆ. بۆیه هێنده به‌سه ده‌روازه‌کانی هاتنه ناوه‌وه و ده‌رچونی شاره‌که به شێوه‌یه‌ک بپارێزن که کارنه‌کاته سه‌ر هاتوچۆی هاوڵاتیان یان ئه‌نجامدانی کاری رۆژانه‌یان."
هەندێک هاوڵاتی تر خۆشحاڵبوون به چڕکردنەوەی رێوشوێنه‌کانی ئاسایش.
دانیشتوی ناسرییه ساڵح عه‌بدولحه‌سه‌ن وتی "رێوشوێنه‌کانی ئاسایش پێویستن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری شاره‌که چونکه ژماره‌یه‌کی زۆر له گه‌ڕه‌ک و له بازاڕە قه‌ره‌باڵغه‌کاندا پێویستیان به پارێزگاری زیاتره."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران