
[ئه‌حمه‌د روبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] عێراقییه‌کان چیتر ناچارنین بچنه ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ وه‌رگرتنی په‌لی ده‌ستکرد و چاره‌سه‌ری سروشتی.
(10/8/20) -- سه‌یف ئه‌حمه‌د له ئه‌نبار
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی ته‌ندروستی هه‌فته‌ی رابردو رایانگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی ئه‌نبار شه‌ش بنکه‌ی پزیشکی کرده‌وه که تایبه‌تن به چاره‌سه‌ری سروشتی و دروستکردنی په‌لی ده‌ستکرد.
خزمه‌تگوزارییه‌کانی ئه‌م بنکانه به خۆڕایی ده‌بێت بۆ هاوڵاتیانی عێراق.
کارمه‌ندانی پزیشکیی راهێنراو سه‌رپه‌رشتی ده‌زگاکان ده‌که‌ن له ره‌مادی و فه‌لوجه و هیت و رو‌تبه و عانه.
د. خوزه‌یر خه‌ڵه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌نبار، وتی پێداویستیی روو له زیاد وای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی کرد بنکه نوێکان بکاته‌وه.
به مه‌وتنی وت "ئه‌و که‌سانه‌ی تیرۆریزم زیانی پێگه‌یاندون، ئنجا مه‌ده‌نی بن یان سه‌ربازی، ئەوانەی که په‌لیان نه‌ماوه پێویستیان به هەرچی یارمەتیە کە بتوانین پێشکەشیانی بکەین."
خوزه‌یر خەڵەف وتی "هه‌مو بنکه تەندروستیەکان ئامێر و که‌ره‌سته‌ی ئێجگار پێشکه‌وتویان پێدراوه به گوێره‌ی ستاندارده جیهانییه‌کان. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای راهێنان به کارمه‌ندان و پزیشکە‌کان و کارمه‌ندانی چاره‌سه‌ریی سروشتی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی بۆئه‌وه‌ی هه‌لیان هه‌بێت فێربون و په‌یداکردنی ئەزمون."
دەزگا نوێکان بەشێکیان تیادا دەبێت بۆ پێوانه‌کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی په‌لیان نه‌ماوه و به‌شێکی دروستکردنیش کە قاڵبی پەلە دەستکردەکانی لێدەکرێتە ناو فڕنی تایبه‌ته‌وه.
به وته‌ی پزیشکەکانی عەیادە نوێکان پڕۆسه‌ی دروستکردنی یه‌ک په‌ل سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت. هه‌ر بنکه‌یه‌ک پلانیداناوه بۆ ده‌ستکردن به به‌رهه‌مهێنانی 15 په‌ل له هه‌فته‌یه‌کدا، به‌ڵام پزیشکە‌کان هیوادارن له ئاینده‌دا بڕی بەرهەمهێنان زیادبکه‌ن.
د. محه‌مه‌د مه‌سله‌حی له بنکه‌ی دروستکردنی په‌لی دەستکردی ره‌مادی به مه‌وتنی وت که کردنه‌وه‌ی ئەم دەزگایانە "ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و گرفت و ئاسته‌نگانه چاره‌سه‌رده‌کات کە روبه‌ڕوی ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌بێته‌وه که بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی ده‌چون بۆ چاره‌سه‌ر."
د. خه‌لیل عه‌لوانی له بنکه‌ی چاره‌سه‌ری سروشتی له ره‌مادی جه‌ختیکرده‌وه له بایه‌خی راهێنانەوە و چاره‌سه‌ری سروشتی. وتی "سه‌رکه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سانی بریندار بۆ جموجوڵی ئاسایی پشتده‌به‌ستێت به چاره‌سه‌ری سروشتی، که ئەوە زامندەکات کە ماسولکه‌کان تەشەنوج نەکەن و بیانپارێزن له مه‌ترسیی ئیفلیجی کاتی."
فارس جه‌میل، 41 ساڵ، وتی "ئه‌مڕۆ خۆشحاڵم به‌م ده‌ستکه‌وتەی رۆڵەکانی عێراق کە ئەم بنکانەیان دروستکردوە کە یارمه‌تی هاوڵاتیانی ئه‌نبار و عێراقییه‌کانی پارێزگاکانی تر دەدات."
له 2006 دا فارس هەردوو قاچی لەدەستدا له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکدا له بازاڕی فه‌لوجه.
وتی "جاران ده‌چووم بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی بۆ چاره‌سه‌ر و دروستکردنی قاچه دەستکردەکانم پاره‌یه‌کی زۆری تێچوو. به‌ڵام ئێستا په‌له دەستکردەکان لێره بۆ خه‌ڵکی بریندار دروستده‌کرێن له‌ناو وڵاته‌که‌مدا، له پارێزگاکه‌مدا و به خۆڕاییش. ئه‌مه په‌یامێکه بۆ تیرۆریستان و پیاوکوژان، پێیانده‌ڵێت له هه‌مو بواره‌کاندا شه‌ڕه‌که‌مان لێبردنەوە."
سیهام جوبێری، 32 ساڵ، دانیشتوی ره‌مادی، وتی "ژماره‌یه‌کی زۆر منداڵ و ژن برینداربوون له کرده‌وه دڕندانه‌کانی دژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان. به‌ڵام ئەمڕۆ هیوا بۆ دڵی ئه‌و عێراقییانه گه‌ڕایه‌وه که روبه‌ڕوی هه‌مو زه‌حمه‌تییه‌کان بوونه‌وه."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران