
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] عێراق ده‌بێت به چواره‌م وڵاتی عه‌ره‌بی که سکانه‌ر به‌کاربهێنێت بۆ ئامار.
(10/8/22) – ئه‌حمه‌د شاکر له دیاله
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زاره‌تی پلاندانان و گه‌شه‌پێدانی عێراق پێنجشه‌ممه (19 ئاب) رایگه‌یاند بۆ یه‌که‌م جاره سکانه‌ر به‌کارده‌هێنێت بۆ تۆمارکردنی داتای هاوڵاتیان له کاتی ئاماری نیشتمانیدا له تشرینی یه‌که‌م.
له کرد‌نه‌وه‌ی بنکه‌ی داتا و پرۆسه‌کردنی گشتیی ئامار له به‌غدا، سه‌رۆکی ئاژانسی ناوه‌ندیی ئامار و زانیاریی وه‌زاره‌ت مه‌هدی ئه‌لعه‌لاق وتی سکانه‌ر "ئه‌نجامدانی ئاماره‌که خێراتر ده‌کات."
ئاماره‌که یه‌کشه‌ممه، 24 تشرینی یه‌که‌م، ئه‌نجام ده‌درێت. سکانه‌ر به‌کارده‌هێنرێت بۆ کۆپیکردنی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئاماره‌که و تۆمارکردنی زانیاریه‌کان راسته‌وخۆ له ڕێی کۆمپیته‌ره‌وه.
ساڵانی رابردوو، کارمه‌ندان داتاکانی ئاماریان به ده‌ست ده‌خسته ناو کۆمپیته‌ره‌وه، هه‌ر جاره‌ی یه‌ک فۆرم، که ده‌بووه مایه‌ی دواخستنی ئه‌نجامه‌کانی ئاماره‌که و رودانی هه‌ڵه.
ئه‌لعه‌لاق وتی "ئامانجی به‌کارهێنانی سکانه‌ر بریتییه له به‌ده‌ستهێنانی وردییه‌کی زۆر له به‌رهه‌مهێنانی داتا و هه‌روه‌ها خێراییه‌کی زۆر له ئه‌نجامدانی ئاماره‌که."
عێراق چواره‌م وڵاتی عه‌ره‌بییه سکانه‌ر بۆ ئامار به‌کاربهێنێت، دوای میسر، مه‌غریب، و لیبیا. دوایین ئامار له عێراق له ساڵی 1997 ئه‌نجام دراوه، و دانیشتوانی وڵات به 19 ملیۆن تۆمار کرا. به هه‌رحاڵ، له‌و کاته‌دا هاوڵاتیانی پارێزگاکانی سلێمانی، هه‌ولێر، و دهۆک ئامار نه‌کران.
محه‌مه‌د سوبێح، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی داتا و پرۆسه‌کردنی گشتیی ئامار وتی ئه‌مساڵ عێراق 21 سکانه‌ری مۆدێرنی له یابانه‌وه هێناوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
"500 کارمه‌ند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که هه‌ن. هه‌موویان مه‌شقیان کردووه له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ئه‌م ئامێرانه، و به باشترین شێوه ئاماده ده‌کرێن بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان."
له ئاماره‌که‌دا پرسیار له هاوڵاتیان ده‌کرێت له‌سه‌ر ناونیشانیان، ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان که له هه‌مان خانوون، ته‌مه‌نی ئه‌ندامانی خێزان، ره‌وشی خێزانداری هه‌ر یه‌کێکیان، پیشه‌یان، هه‌روه‌ها ئایین و نه‌ته‌وه‌که‌یان.
ئاماری گشتیی دانیشتوانی عێراق له بنه‌ڕه‌ته‌وه له بڕیار بوو له 2007 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام دوا خرا بۆ تشرینی یه‌که‌می 2009 له‌به‌ر ره‌وشی لاوازی ئاسایش.
بۆ دووه‌م جار له‌به‌ر ترس له به‌سیاسیکردنی ئاماره‌که دوا خرا هه‌ر پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ی ئازار.
عه‌لی بابان، وه‌زیری پلاندانان و هاوکاریی گه‌شه‌پێدان، وتی هه‌ندێک که‌س داوا ده‌که‌ن ئامار دیسان دوابخرێت له‌به‌ر نه‌بوونی ئامێر، به‌ڵام ئه‌م داواکارییانه سنوردارن.
وتی "رێکه‌وتنێکی نیشتمانیی به‌رفراوان له ئارادایه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئاماره‌که له خشته‌ی خۆیدا له تشرینی یه‌که‌م."
به وته‌ی بابان، ئاماره‌که یارمه‌تی عێراق ده‌دات له درێژه‌دان به گه‌شه‌ی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی.
وتی "ئاماره‌که به شتێکی گرنگ داده‌نێت چونکه زانیاری و ئاماری وردمان ده‌داتێ و داتابێیسێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان ده‌داتێ که یارمه‌تیمان ده‌دات له داڕشتنی سیاسه‌تی ئابوریی له عێراق. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای داڕشتنی پلان و به‌رنامه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی، و کاروباری تری پێویست."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران