
[عه‌لی ئه‌لسه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] برینداره‌کان دوای چاکبوونه‌وه‌یان له سوپا وه‌رده‌گیرێن
(10/8/24) -- محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له ئه‌نبار
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند هه‌موو قوربانیانی هێرشه‌که‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ سه‌ر بنکه‌ی ناونوسکردن بۆ سوپا شه‌هیدن و له کاتی ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌که‌یاندا شه‌هید بوون. قوربانیه‌کان پله‌ی مولازمی دووه‌میان پێده‌درێت و خێزانه‌کانیان مووچه‌ی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌کانی تریش وه‌رده‌گرن.
گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌ر به قاعیده له عێراق به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند له هێرشه خۆکوژییه‌که‌ی 17 ی ئاب که تێیدا 61 که‌س کوژران و 133 که‌سی تر بریندار بوون.
وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها بڕیاری دا برینداره‌کان له ریزه‌کانی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق وه‌ربگرێت پاش ئه‌وه‌ی چاک ده‌بنه‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا لیوا قاسم عه‌تا وتی "ئه‌مه که‌مترین شته بتوانین بۆ ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی بکه‌ین که رووبه‌ڕووی تیرۆریزم وه‌ستانه‌وه و بڕیاریان دا بچنه ریزه‌کانی سوپا بۆ شه‌ڕ و به‌زاندنی تیرۆریزم."
خزم و که‌سوکاری قوربانیه‌کان پرسه‌یان له به‌غداد جه‌دیده، شوعله، و حوڕییه رێک خست بۆ سه‌ردانی ئه‌و که‌سانه‌ی دێن بۆ پرسه‌یان له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌وه.
تاکه کوڕه‌که‌ی که‌ناس ئه‌لعه‌تابی، حه‌یده‌ری 22 ساڵه، له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کوژرا.
که‌ناس، دانیشتوی گه‌ڕه‌کی شوعله له به‌غدا، وتی وتی "کوڕه‌که‌م خۆشحاڵبوو به چوونه ریزی سوپای عێراق. په‌یمانی دابوو ئه‌گه‌ر هه‌ر تیرۆریستێک بکه‌وێته ژێر ده‌ستی، چه‌که‌که‌ی فڕێ ده‌دات و به دان پارچه پارچه‌ی ده‌کات بۆ رزگارکردنی جیهان له شه‌ڕانگێزیی."
له کاتێکدا له پرسه‌که‌یدا ده‌گریا، که‌ناس وتی "ئێمه چاوه‌ڕوانی حه‌یده‌رمان ده‌کرد په‌یوه‌ندییمان پێوه بکات ئه‌م به‌یانییه و پێمان بڵێت له سوپا وه‌رگیراوه. له‌جیاتی ئه‌وه، که‌سێک له خه‌سته‌خانه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ کردین و وتی حه‌یده‌ر بریندار بووه له ته‌قینه‌وه‌که‌دا."
کاتێک که‌ناس و ژنه‌که‌ی خۆیان ئاماده کرد بچن بۆ خه‌سته‌خانه، گوێیان له گریانێک بوو له ماڵه‌که‌ی دراوسێیانه‌وه. خێزانی هاوڕێکه‌ی حه‌یده‌ر هه‌ر ئه‌و ساته هه‌واڵیان پێگه‌یشت که کوڕه‌که‌یان له ته‌قینه‌وه‌که‌دا کوژراوه.
به گه‌یشتنیان بۆ خه‌سته‌خانه، دکۆتره‌کان پێیان وت حه‌یده‌ر وه‌فاتی کردووه له ئه‌نجامی برینه‌کانییه‌وه.
فاتیمه عه‌لیی دایکی حه‌یده‌ر، 49 ساڵ، وتی "خۆزگه من له جێی ئه‌و بوومایه. کوڕێکی گه‌نج بوو له سه‌ره‌تای لاوێتییدا و حه‌زی له ژیان بوو، له هاوسه‌رگیری، و ژیان به خۆشی. به‌ڵام، سه‌گه‌کانی قاعیده خۆی و هاوڕێکانیان کوشت."
فاتیمه عه‌لی وتی حه‌یده‌ر ده‌یویست ببێت به "پاڵه‌وانێک شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریزم بکات و به شه‌هیدی له مه‌یدانی شه‌ڕدا بکه‌وێت. ئه‌وه‌ی ویستی، بۆی بوو." وتی "ئه‌گه‌ر کوڕێکی ترم هه‌بوایه، رێگر نه‌ده‌بووم له‌وه‌ی بچێته ریزی سوپا چونکه عێراق گه‌وره‌تره له هه‌موو شتێک، و پێویسته فیداکاریی بۆ بکه‌ین."
پرسه‌ی دراوسێکه‌ی حه‌یده‌ر بۆ فیراس عه‌ونی بوو، کوڕێکی 23 ساڵانه.
فیراس تازه کۆلیژی یاسای ته‌واو کردبوو کاتێک بڕیاری دا بچێته ریزی سوپا.
ئیبراهیمی برای فیراس وتی "ئه‌گه‌ر براکه‌م دادپه‌وه‌ر و باش نه‌بوایه، نه‌ده‌کوژرا. قاعیده تایبه‌تمه‌نده له کوشتنی شتی باش و وێرانکاری."
ئیبراهیم وتی "ئه‌و و خه‌ون و خه‌نده‌کانی خێزانێکی ته‌واویان کوشت. براکه‌م خۆشیی ده‌خسته ماڵه‌که‌وه به قسه خۆشه‌کانی، به پێکه‌نین، و گۆرانییه خۆشه‌کانی. ئێمه له تاوانه‌کانی قاعیده خۆش نابین."
له سوچێکی پرسه‌خانه له پرسه‌که‌ی فیراسدا، خالید ناجی ته‌مه‌ن 25 ساڵی هاوڕێی دانیشتبوو سه‌یری ڤیدیۆیه‌کی فیراسی ده‌کرد که ته‌نها پێش چه‌ند کاتژمێرێک له مه‌رگی، به مۆبایله‌که‌ی تۆماری کردبوو.
خالید وتی "عێراقیه‌کان به ته‌واوه‌تی تێگه‌یشتوون له‌وه‌ی قاعیده هاتووه بۆ عێراق بۆ شه‌ڕی جینۆساید و کوشتنی هه‌موو عێراقیه‌کان، ئنجا سوننه بن یان شیعه، عه‌ره‌ب بن یان کورد، کریستیان بن یان موسڵمان. ده‌یانه‌وێت وڵاته‌که بکه‌ن به وڵاتی کوشتار، بێدادی، و بناغه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕانگێزی لێره‌وه به‌ره‌و باقی جیهان."
وتی "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فیراس حه‌یده‌ریش بکوژن، ملیۆنه‌های وه‌ک ئه‌و هه‌یه له عێراقدا. به‌رده‌وام ده‌بین له رێڕه‌وه‌که‌مان و گه‌نجانی تر ده‌چنه ریزی سوپاوه بۆ ریشه‌کێشکردنی ره‌گه قێزه‌ونه‌کانی تیرۆریزم به ئێجگاره‌کی له عێراق."
هاوکات، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی بابولموعه‌زه‌م بڕیاریدا مۆنه‌مێنتێک دروست بکات بۆ یاده‌وه‌ریی قوربانیانی هێرشه‌که.
فاتمه عه‌لاوی له ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی به مه‌وتنی وت مۆنه‌مێنته‌که ناوی "درب الحریة" (رێگه‌ی ئازادی) ده‌بێت، و وێنه‌ی مه‌لێکی گه‌وره ده‌بێت که هه‌وڵ ده‌دات به‌رز بفڕێت له کاتێکدا زنجیری کۆتوبه‌نده‌کانی به چڕنووک، ده‌شکێنێت.
فاتمه وتی "ناوی شه‌هیده‌کان له‌سه‌ر بناغه‌ی مۆنه‌مێنته‌که ده‌نوسرێت تا ببێته مێژوویه‌ک بۆ نیشاندانی تاوانه‌کانی قاعیده له عێراق، که جیاواز نییه له تاوانه‌کانی له وڵاتانی تری جیهان."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران