
[کریس هۆندرۆس/گێتی ئیمیجز] دادگای ئه‌نبار حوکمی به‌سه‌ر سێ سه‌رکرده‌ی قاعیده و دوو پاره به‌خش به تیرۆریزم ده‌رکرد.
(10/8/24) – محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له ئه‌نبار
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی پارێزگاکه هه‌فته‌ی رابردوو رایانگه‌یاند، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه له پارێزگای ئه‌نبار حوکمی ده‌رکرد به‌سه‌ر 13 تۆمه‌تبار که به ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و تاوان حوکم دراون.
پارێزه‌ر له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه فه‌ییاز عیسا وتی "سیستمی دادی عێراقی حوکمی ده‌رکرد به‌سه‌ر 11 عێراقیدا به له‌سێداره‌دان دوای ئه‌وه‌ی حوکمدران به به‌شدارییان له کوشتنی به‌کۆمه‌ڵ، مینڕێژکردنی ئۆتۆمبیل، و چاندنی بۆمبی ده‌ستکرد که بوونه مایه‌ی کوشتنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و کارمه‌ندی ئاسایشی عێراق."
فه‌ییاز وتی "سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، دوو ئێرانییش ئیدانه کران به مامه‌ڵه‌کردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، حه‌شیشه، و قاچاخچێتی تره‌وه. یه‌کێکیان حوکمی هه‌تاهه‌تایی درا و ئه‌وه‌ی تریش به ده ساڵ زیندانی حوکم درا."
سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌نبار لیوا به‌هاء ئه‌لکه‌رخی به مه‌وتنی وت هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق پێش چه‌ند مانگێک له ناوچه‌ی جۆراوجۆری ئه‌نبار ئه‌و که‌سانه‌یان ده‌ستگیرکردووه.
وتی "بریتین له به‌رپرسی به‌رزی قاعیده و دوو پاره به‌خش به گروپه تیرۆریستیه‌کان له ئه‌نبار و ناوچه‌کانی باکوری عێراق."
به وته‌ی که‌رخی، سیستمی دادوه‌ریی عێراق حوکمی مه‌رگی به‌سه‌ر 82 تیرۆریست و حوکمی جۆاروجۆر له پێنج ساڵ زیندانییه‌وه تا هه‌تا هه‌تایی، به‌سه‌ر 120 حکومدراودا ده‌رکردووه.
که‌رخی وتی "هیوادارین حوکمی تریش ببینین به‌سه‌ر پیاوکوژان و سه‌رکرده‌کانی گروپه تیرۆریستیه‌کان تا ببێت به وانه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵکی و بیریان بخاته‌وه که دادپه‌روه‌رێتی و یاسا راوه‌دووی هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌نێت که ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان سووره."
فه‌یسه‌ڵ عه‌بود ئه‌لمحه‌نا، به‌ڕێوه‌به‌ری لیژنه‌ی کاروبارقی وربانیانی تیرۆریزم له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار وتی گروپه‌که‌ی "ئه‌م حوکمانه به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی عێراقیه‌کان داده‌نێت به‌ڕووی تیرۆریزمدا، و تۆڵه‌یه‌که له‌وانه‌ی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و ژنیان کوشت و هه‌تیو و بێوه‌ژنیان خسته‌وه."
فه‌یسه‌ڵ وتی "ئێمه خۆمان به سه‌رکه‌وتوو داده‌نێین، و دڵنیاین له‌وه‌ی قوربانیه‌کان خۆشحاڵ ده‌بن له گۆڕه‌کانیاندا، و دادپه‌روه‌ری هاته قسه، به تایبه‌تی که تیرۆریسته حوکمدراوه‌کان بکوژی روح و ئازادی بوون له ئه‌نبار."
هاوڵاتیان پێشوازییان له حوکمه‌کان کرد و‌تیان که به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر به‌هێزیی سیستمه‌که.
عه‌مار ئه‌لعه‌لوانی، 36 ساڵ و کارمه‌ندی حکومی، وتی "حوکمه‌کان قورسبوون و به قه‌باره‌ی ئه‌و تاوانانه و ئه‌و کرده‌وانه‌ن که تیرۆریستان دژی عێراقیه‌کان ئه‌نجامیان داوه. ئه‌وه په‌یامێکه بۆ قاعیده و گروپه تیرۆریسته‌کانی تر، پێیان ده‌ڵێت چاره‌نووسیان هه‌مان شت ده‌بێت و دادپه‌روه‌رێتیی سیستمی دادوه‌ری له عێراق رۆژێک هه‌ر ده‌ستی پێیان ده‌گات."
دانیشتوی فه‌لوجه کامل عه‌بد منحی له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکدا له 2009 کوژرا.
وتی "کوڕه‌که‌میان کوشت و ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه سزایان بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هاوڵاتیانی تریان کرد. ده‌مه‌وێت به قاعیده بڵێم ئه‌وه‌ی تۆوی مه‌رگ بچێنێت ته‌نها مه‌رگ و په‌شیمانی ده‌دروێته‌وه."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران