print thisemail this
photo

[سەباح عەرار/ئەی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] خۆبەخشانی عێراقی راهێنانیان پێدەکرێت لەسەر فێرکردنی کەسانی نەخوێندەوار بەبەکارهێنانی نوێترین تەکنیکی وانە وتنەوە.

بەغدا فراوانترین هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری دەستپێدەکات

(10/8/24) -- خالید ئه‌لتائی له‌ به‌غدا

بۆ سایتی مه‌وتنی

بڕیار وایە ئەنجومەنی شارەوانی بەغدا رۆژی 15 ئەیلول فراوانترین هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە پارێزگادا دەست پێبکات.

نزیکەی 1,200 عێراقی بەشێوەیەکی خۆبەخش بەشداری لەم هەڵمەتەدا دەکەن.

فەلاح ئەلقەیسی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی شارەوانی بەغدا، وتی ئەنجومەن بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتەکە، هەماهەنگی کردووە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و 134 رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی.

فەلاح وتی "زۆر گرنگە هەماهەنگی هەبێت لەنێوان هەوڵەکانی حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری لە عێراقدا".

به‌وته‌ی قه‌یسی، تەنها لە پارێزگای بەغدا نزیکەی 2.5 ملیۆن هاوڵاتی نەخوێندەوار هەن.

فەلاح رونیشی کردەوە کە "ئەم ژمارەیە وامان لێدەکات هەوڵەکانمان چڕبکەینەوە بۆ زامنکردنی بەردەوامی پێدانی هەڵمەتەکە و بنبڕکردنی نەخوێندەواری لە کۆمەڵگاکەماندا".

وەزارەتی پەروەردە سەنتەرەکانی لە بەغدا و ناوچەکانی دەوروبەری ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی لەلایەن خوێندکارانی هەڵمەتەکەوە وەك پۆلەکانی وانە وتنەوە بەکاربهێنرێن.

کامیل ئەلزەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی بەغدا وتی کە ئەنجومەن چەند توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە و چەند کۆبوونەوەیەکیشی بەستووە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بەم هەڵمەتە نوێیە پێش دەستپێکردنی، هەروەها وتی "ئەمەش لەبەرئەوەی دەمانەوێت ئەم پڕۆژەیە کاریگەر بێت و بتوانێت گرفتی نەخوێندەواری لە وڵاتەکەماندا چارەسەربکات".

زه‌یدی وتیشی تیمی ئەمریکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەوانیەکانیش لە بەغدا یارمەتیداوە لە ئامادەکاری ئەم هەڵمەتەدا. تیمەکە یارمەتی 36 عێراقی لەهەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای داوە تا بتوانن کۆرسێکی سه‌ر ئینته‌رنێت وەربگرن لە زانکۆی جەیمس مادیسۆن لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئەم کۆرسە راهێنان بە عێراقیەکان دەکات له‌سه‌ر چۆنێتی راهێنانی مامۆستایانی هەڵمەتەکە.

هەروەها وتی "ستافی کۆرسەکە ئەو وانانەیان وەرگرتووە کە گرنگی دەدەن بە نوێترین ئەو شێواز و تەکنیکانەی کە لەنەهێشتنی نەخوێندەواریدا بەکاردەهێنرێن. ئەمانیش راهێنان دەکەن بە 1,200 خۆبەش و ئاماده‌یان دەکەن، کە وێڕای وانە وتنەوە ئەرکێکی تریشیان پێ سپێرراوە، ئەویش راهێنانی خۆبەخشانی نوێیە بۆ ئەوەی مەودای هەڵمەتەکە فراوان بکەن".

راهێنەر عەلی حسێن وتی نەهێشتنی نەخوێندەواری لەناو چینی پێگەیشتوواندا کارێکی ئاسان نیە.

هەروەها وتی "بەڵکو ئەمە پێویستی بەهەوڵی زیاتری کاربەدەستانی پەروەردەیە. لەبەرئەوە گرنگترین شت بۆمان ئەوەیە کە ئامۆژگاری راهێنراوان بکەین دەربارەی ئەو کێشە و ئاستەنگانەی لەوانەیە روبەڕویان ببێتەوە و چۆن بتوانن چارەسەری بکەن".

خۆبەخشان لە 10 وانەدا بەشداری دەکەن کە سێ رۆژە لە هەفتەیەکدا. ئەم وانانە بنەما گشتیەکانی پەروەردە و تەکنیکە نوێکانی گەیاندنی زانیاری، هەروەها شێوازە سەلمێنراوەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ خوێندکاراندا دەگرێتەوە.

زەید عەبدوڵا، کە خۆبەخشێکی هەڵمەتەکە و خوێندکاری کۆلیژی کارگێڕی و ئابوریە، وتی "هیوامان وایە ئەم ئەزمونە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بەجۆرێك کە بتوانین بەرزترین رێژەی فێربوون لەناو ئەندامانی کۆمەڵگادا بەدەست بهێنین بۆ ئەوانەی هەلی چوونە خوێندنگایان بۆ نەرەخساوە، یاخود ئەوانەی کە زوو وازیان لە خوێندن هێناوە".

غوفران حاتەم کە مامۆستایە لە بەغدا، بڕیاریداوە کاتی بەتاڵی خۆی لەئێواراندا بۆ فێرکردنی کەسانی نەخوێندەوار تەرخان بکات و فێری خوێندنەوە و نوسینیان بکات.

غوفران وتی "هیچ بە ئەرکێکی گرانی نازانم ئەگەر هەندێك کاتی زیادەی خۆم بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری گەورەکان تەرخان بکەم". هەروەها وتی "نەخوێندەواری دەردێکی کوشندەیە تووشی کۆمەڵگا دەبێت. لەبەرئەوە کاتێك خەڵکی فێری خوێندەواری دەکەین، پێویستە لەسەرمان ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان بدەین و هەموو خزمەتگوزاریەکی لەبار بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری دابین بکەین بۆ ئەوەی رێگری بکەین لە تەشەنە کردنی".

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌  1.0/5 (1   ده‌نگه‌کان)

بیخه‌ لیستی خوازراوه‌کان
print thisemail this

سه‌رنجی خوێنه‌ران

عێراق ئه‌مڕۆ | زانیاری/پاداشت | گۆشه‌ی خێزان | وه‌رزش | هه‌مه‌ڕه‌نگ | ئه‌رشیف | ه‌رباره‌ی ئێمه‌ | ه‌یوه‌ندیمان پێوه ‌بکه‌ | خشته‌ی ماڵپه‌ر




verification image, type it in the box
ژماره‌کان داخڵ بکه‌

ليس بامكانك روية الارقام أعلاه؟

*بامكانك الأرسال بالبريد الالكتروني لخمسة أشخاص فقط في آن واحد