
[عەلی ئەلسەعدی/ئەی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] هێزە عێراقیەکان شانبەشانی هێزە ئەمریکیەکان لە بنکەی ئاسمانی بەلەد کاردەکەن.
(10/8/24) – محەمەد ئەلقەیسی لە بەغدا
بۆ سایتی مهوتنی
کاربەدەستانی عێراقی وەرگرتنەوەی بنکەی هاوبەشی بەلەد لە سوپای ئەمریکا، کە فراوانترین بنکەی سەربازی ئاسمانیە لە عێراقدا، بە روداوێکی "مێژوویی" وەسف دهکهن.
لیوا روکن محەمەد ئەلعەسکەری، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراقی، وتی "ئەمە دەستکەوتێکی گرنگ و مێژووییە. ئەمە یەکەم بنکەی ئاسمانیە کە هەڵۆکانی هێزە چەکدارەکانی عێراقی لێوە دەفڕێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکان و فراوانکردنی سەروەرێتی عێراق بهسهر ئاسمانەکانیدا و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری بە هاوکاری هێزە ئەمنیەکانی تر".
هەفتەی رابردوو ژمارەیەك کەسایەتی ئەمنی عێراقی و ئەمریکی هەروەها سەرکردە مەدەنیەکان ئامادەی مەراسیمی رادهستکردنەوەی بنکەکە بوون.
لیوا روکن راشد فلەیح ئەلحەلفی، فەرماندەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەرا، وتی "ئێمە رێزوپێزانینمان هەیە بۆ ئەو خزمەتانەی ئەمریکا پێشکەشی کردووە بە وڵاتەکەمان. ئێمە دەمانەوێت بەرپرسیارێتی بخەینەوە ئەستۆی خۆمان بە بەرقەرارکردنی ئاسایش لە وڵاتەکەماندا و ئامادەین بۆ ئەم کارە".
هەروەها وتی "ئەمڕۆ بۆنەیەکی خۆشە بۆ عێراقیەکان و هاوپەیمانە ئەمریکیەکانمان".
ئەم رادهستکردنە بەشێکە لە رێکەوتننامە ئەمنیەکهی نێوان عێراق و وڵاتە یەکگرتووەکاندا مۆرکراوە، بەگوێرەی ئەمەش سەرجەم بنکە سەربازیەکان و بیناکان دەخرێنەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی پێش پاشەکشەکردنی هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق لە کۆتایی ساڵی 2011.
لەساڵی 2003 وه تائێستا، هێزەکانی ئەمریکا ژمارەیەك بینایان لە بنکەکەدا نۆژەنکردۆتەوە و شورەیان بۆ کردووە و چەند بەنزینخانەیەکیشیان بۆ دروست کردووە.
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی عێراق، لەساڵی 2003 وه تائێستا عێراق زیاتر لە 380 بنکەی سەربازی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەرگرتۆتەوە.
د. محەمەد ئەلعاس، راوێژکاری راگەیاندن لە ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین، وتی "کەشێکی خۆشی باڵی کێشاوە بەسەر سوپای عێراق و هاوڵاتیانی پارێزگاکەدا".
هەروەها وتی "گەڕانەوەی دەسەڵاتی هێزە عێراقیەکان بەسەر گەورەترین و هەرە گرنگترین بنکەی ئاسمانیدا لە عێراق دەستکەوتێکی مەزنە و ئەو متمانەیە دەسەلمێنێت کە نەدەدرا بە هێزە ئەمنیەکان، ئەگەر سەرکەوتوو نەبوونایە".
ئەحمەد عەبدولجەبار، بریکاری پارێزگاری سەلاحەدین، وتی "سوپای ئەمریکا کەشێکی لەباری هێناوەتە کایەوه پاش ئەوەی هێزه عێراقیەکانی راهێناوه و پڕچهکی کردون و پەرەیداوە بە تواناکانیان. ئێمە دڵنیاین لەوەی کە چیتر پێویستمان بە یارمەتی و راوێژی ئەوان نابێت لە داهاتوودا".
عەمید روکن عەبدوڵا ئەلدەلەوی، فەرماندەی سوپای عێراق لە بەلەد و شارەکانی دەوروبەری، وتی "تیرۆرستان لەمەودوا هیچ بەزەییەك لە ئێمەوە نابینن. بنکەی بەلەد لە باکورەوە و هێزە زەمینیەکان لە باشورەوە وەك مەقاش ئابڵۆقەی هێزەکانی تیرۆریزم و تاوانکاری دەدەن".
عەبدوڵا وتیشی "ئەلقاعیدە و گروپە تیرۆرستیەکانی تر گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە سوپای عێراق بە لاوازی دەمێنێتەوە. بەڵام بێگومان ئەوان تووشی شۆك بوون کاتێك بینیان ئاڵای عێراق لەبەرزیدا دەشەکێتەوە و سەربازە عێراقیەکانیش چوونەتە ناو بورجهکانی چاودێری".
شێخ مەزهەر ئەلسامەڕائی، کە یەکێکە لە سەرەك هۆزەکانی سەلاحەدین، وتی "بەڕاستی ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە کاتێك هێزە عێراقیەکان گەیشتنە ئەو قۆناغەی بتوانن بنکە ئاسمانیەکان بگرنەوه دەست. ئەمەش بەڵگەیەکی تره لەسەر تواناکانی هێزەکانمان لە گرتنەئەستۆی بەرپرسیارێتی بەمەبەستی بەرقەرارکردنی ئاسایشی هاوڵاتیان پاش کشانهوهی هێزەکانی ئەمریکا بەتەواوی لە عێراق".
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران