
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] زانایانی ئایینی، سیاسه‌تمه‌داران، و سه‌رۆک هۆزه‌کانی شیعه و سوننه ئاماده‌ی پرسه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌کان ده‌بن له سه‌رتاسه‌ری عێراق .
(10/8/28) – محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
"جگه له الله، هیچ خوایه‌کی تر نییه.. تیرۆریزم دوژمنی خوایه."
سه‌دان هاوڵاتی عێراقی ئه‌م در‌وشمه‌یان ده‌وته‌وه له به‌غدا، پێنجشه‌ممه (26 ئاب)، له میانه‌ی پرسه‌ی قوربانیانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی که چوارشه‌ممه به‌غدا و شاره‌کانی تری سه‌تاسه‌ری وڵاتیان هه‌ژاند .
زانایانی ئایینی، سه‌رۆک هۆزه‌کانی شیعه و سوننه و سیاسه‌توانانی عێراق به‌شدارییان له پرسه‌که‌دا کرد، که که‌شێکی غه‌مگینی و تووڕه‌یی باڵی به‌سه‌ردا کێشا بوو.
کازم حه‌سه‌ن، 27 ساڵ، دانیشتویه‌کی به‌غدا، وتی "کۆده‌نگی له ئارادایه بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیده و شه‌ڕکردن له دژی، ته‌نانه‌ت ئێمه ده‌بێت به چه‌قۆش له دژیان بوه‌ستینه‌وه. قاعیده هیچ هه‌لێکی نییه ببێت به هاوبه‌شی عێراقییه‌کان دوای تاوانه قێزه‌ونه‌کانیان له دژی خه‌ڵکی بێ‌تاوان."
له‌گه‌ڵ گۆڕانی پرسه‌که‌دا بۆ خۆپیشاندان له دژی قاعیده، کازم دروشمێکی بچووکی هه‌ڵگرتبوو که له سه‌ری نووسرابوو "قاعیده واتا مردن، وێرانکردن، و تێکدان."
به‌رپرسانی ئاسایش و سیاسه‌توانان رێکخراوه‌کانی سه‌ر به قاعیده‌یان تاوانبار کرد به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی چوارشه‌ممه که 61 عێراقی تێدا کوژران و 195 که‌سی تریش تێیدا برینداربوون له به‌غدا، فه‌لوجه، ره‌مادی، کوت، به‌سره، و به‌عقوبه.
نه‌واف عه‌لی، 31 ساڵ و دانیشتوی به‌غدا، له‌گه‌ڵ ته‌عزێباره‌کان ده‌ڕۆیشت و هاواری ده‌کرد "بمرێت رێکخراوی قاعیده‌ی تیرۆریست! خوا له پیاوکوژان مه‌زنتره."
نه‌واف وتی "له راستیدا، هیچ کام له قوربانیه‌کان ناناسم. به‌ڵام، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه کوژراون، ئه‌وان برای منن که هه‌مان دیدگای منیان هه‌یه له دژی تاوانباران."
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا لیوا قاسم عه‌تا به مه‌وتنی وت، "به‌غدا و هه‌موو شاره‌کانی تری عێراق توڕه‌ن له قاعیده و گروپه تیرۆریستیه‌کان."
لیوا قاسم وتی "قاعیده په‌یامێک ده‌نێرێت به‌و مانایه‌ی که هێشتا شه‌ڕه‌که‌ی نه‌دۆڕاندووه. به‌ڵام، راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هه‌موو ئه‌و شته‌ی ئێستا ده‌توانن بیکه‌ن ئه‌وه‌یه له شوێنێکه‌وه بڕۆن بۆ شوێنێکی تر، چه‌ته‌ی تۆقیون."
لیوا جیهاد ئه‌لجابری، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی له‌ناوبردنی ته‌قه‌مه‌نی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ له عێراق، وتی هێرشه‌کانی چوارشه‌ممه به ته‌قینه‌وه‌ی ده‌ستکرد ئه‌نجامدرابوون.
وتی "ئه‌مه ئاماژه‌یه به‌وه‌ی تیرۆریستان به زه‌حمه‌ت ته‌قه‌مه‌نی و چه‌کیان ده‌ست ده‌که‌وێت."
له فه‌لوجه، دانیشتوانی شار به‌شدارییان له پرسه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌ی شاره‌که‌دا کرد.
سوپای عێراق له فه‌لوجه 21 فیشه‌کی ته‌قاند به ئاسماندا بۆ سڵاوکردن له قوربانیانی هێرشه‌که، و سه‌رۆکی پۆلیسی ئه‌نبار لیوا به‌هاء ئه‌لئه‌عره‌جی په‌یمانی دا "کاردانه‌وه‌یه‌کی توند و تووڕه بنوێنین به‌رامبه‌ر به‌و هێرشانه، که پیاوکوژه‌کان نه‌توانن رزگاریان ببێت لێی."
"هێرشه‌کانی قاعیده به‌بێ سزا تێناپه‌ڕن. ئێمه نه مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرین و نه غائیب ده‌بین و ئۆقره ناگرین تا پیاوکوژه‌کان ده‌ستگیرنه‌که‌ین."
شێخ عومه‌ر عه‌بدوڵا ئه‌لجومێلی له فه‌لوجه وتی دانیشتوانی شاره‌که "شانبه‌شان"ی قوربانیانی هێرشه‌که رده‌وه‌ستن.
وتی "پێمان وتن قاعیده ناتوانێت جگه له خۆی نوێنه‌رایه‌تی که‌سی تر بکات، و ئه‌وه‌ش ناکامێکی شێواوه له تاریکایی دیکتاتۆریه‌تدا له‌دایک بووه، له توندو‌تیژی، و توندڕه‌وییدا."
عومه‌ر وتی "ئێمه دڵنیاین ئه‌مه قۆناغێکی ئینتقالی ده‌بێت. له ئایینده‌دا، ئێمه چیرۆکی له‌سه‌ر ده‌گێڕینه‌وه بۆ منداڵه‌کانمان و باسی شتێکیان بۆ ده‌که‌ین که ناوی قاعیده بوو له عێراق، به‌ڵام له سایه‌ی ئازایه‌تیی عێراقیه‌کاندا بنبڕکرا و تێکشکێندرا."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران