
[ئه‌حمه‌د ئه‌لروبێعی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] دوکان و بازاڕه‌کان ده‌ستوبرد پێشی دوکانه‌کانیان چاک ده‌که‌نه‌وه دوای ته‌قینه‌وه‌کان.
(10/8/29) -- خالید ئه‌لتائی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌وه‌ی هێرشێکی تیرۆریستی ناچاری کرد قاوه‌خانه‌که‌ی له به‌غداد جه‌دیده دابخات، هه‌فته‌ی رابردوو عه‌باس حامد به شێلگیرییه‌وه دوکانه‌که‌ی کرده‌وه و ده‌ستیکرده‌وه به پێشوازیی له کڕیاره‌کانی.
بۆمبێکی لاڕێ که له نزیک قاوه‌خانه‌که‌ی عه‌باس ته‌قییه‌وه، چه‌ند رێبوارێکی بریندارکرد و زیانی به دوکانه نزیکه‌کان گه‌یاند، به قاوه‌خانه‌که‌ی عه‌باسیشه‌وه.
به‌ڵام عه‌باس هه‌ر زوو هه‌موو کاروبارێکی چاکردنه‌وه‌ی دوکانه‌که‌ی ته‌واوکرد و که‌لوپه‌لی نوێی کڕی له بری ئه‌وانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌که‌دا تێکشکان.
عه‌باس به ده‌م پێشوازییه‌وه له کڕیاره‌کانی چوارشه‌ممه (25 ئاب) وتی "تیرۆریستان ره‌وڕه‌وه‌ی ژیان له عێراق راناگرن سه‌ره‌ڕای تاوانه قێزه‌ونه‌کانیان و ئه‌و کارانه‌ی ده‌یکه‌ن."
ئه‌مه یه‌که‌م جار نه‌بوو دوکانه‌که‌ی عه‌باس زیانی پێبگات له ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا، له 2005 یش، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو عه‌باسی ناچارکرد ده‌رگای دوکانه‌که‌ی دابخات و دروستی بکاته‌وه.
عه‌باس وتی "قاوه‌خانه‌که هه‌رکراوه ده‌بێت و پێشوازی له کڕیاره‌کانی ده‌کات تا دره‌نگانی شه‌و. ئێمه خه‌ڵكانێکی به‌هێزین، خاوه‌نی ویستێکی به‌هێزین و ده‌توانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشی سه‌ختی جۆراوجۆردا بکه‌ین."
ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی شه‌قامی سه‌ره‌کیی به‌غداد جه‌دیده ده‌که‌ن سه‌رسام ده‌بن به پێداگیری خاوه‌ن دوکانه‌کان. ساڵانی رابردوو، چه‌ندین دوکانی ناوچه‌که زیانیان پێگه‌یشت له ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌کاندا. به‌ڵام ئێستا یه‌ک دوکانیش دانه‌خراوه.
سادق ئه‌بوزه‌ینه‌ب خاوه‌نی دوکانێکه که زیانی له ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌کانه‌وه پێگه‌یشتووه، دوکانی که‌ره‌سته‌ی کاره‌بای هه‌یه و چه‌ند جارێک دوکانه‌که‌ی تێکچووه.
وتی "ئه‌مه دوایین ده‌ره‌نجامی تیرۆریزمه: له‌ده‌ستدانی ئازیزنمان و وێرانبوونی موڵکی گشتی و تایبه‌تی."
سادق وتی "ئه‌وانه‌ی به خۆیان ده‌ڵێن موجاهید و به‌رگریکار، په‌لاماری خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ده‌ده‌ن له هه‌موو شوێنێک. نایانه‌وێت خه‌ڵک ئیش و کاری رۆژانه‌ی خۆی بکات. به‌ڵام، په‌یامی ئێمه بۆ تیرۆریستان ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌رگیز خۆمان ناده‌ین به ده‌سته‌وه، ئێمه دوکانه‌کانمان نۆژه‌ن ده‌که‌ینه‌وه و ژیان بۆ خێزانه‌کانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه."
چه‌ندین دوکان، کۆمپانیا، یانه، و چێشتخانه‌ی عێراق دوچاری هێرشی تیرۆریستان بوونه‌ته‌وه به بۆمب و هاوه‌ن. چه‌کداره‌کان بازرگانیان رفاندووه، دوکاندار و خاوه‌ن کاری تریان رفاندووه، کوشتویانن یان وه‌ک بارمته گرتوویانن بۆ پاره.
فه‌خری حه‌سه‌ن خاوه‌ن چێشتخانه له به‌غدا، وتی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه بوونه مایه‌ی داخستنی چه‌ندین کار و شوێنی کاتبه‌سه‌ربردن.
فه‌خری وتی "ساڵانی رابردوو، قاعیده و گروپه چه‌کداره‌کانی تر تاوانکاریی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا له دژی خه‌ڵکی عێراق. هه‌ر هێرشێکی تیرۆریستی چه‌ندین قوربانی له دوای خۆی به‌جێده‌هێڵێت و زیانی مادی ده‌گه‌یه‌نێت، و ئامانجه‌که‌ی بریتییه له تێکدان و په‌کخستنی ئابوری وڵات و له‌قاندنی سه‌رچاوه‌ی بژێوی خه‌ڵک."
به هه‌رحاڵ، له‌م دواییه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر دوکان ده‌رگاکانیان کرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق کۆنترۆڵی ئاسایشیان له چه‌ند شارێکی عێراق گرته ده‌ست.
فه‌خری وتی "ئه‌مه شه‌ڕی مان و نه‌مانه دژی تیرۆریزم. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تا ئه‌و کاته‌ی به ئێگجاره‌کی بنبڕ ده‌کرێت."
مه‌حمه خه‌لیل، شیکه‌ره‌وه‌ی ئابوری و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، وتی تیرۆریستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به په‌لاماردانی بازاڕه‌کان دوو ئامانج بهێننه دی.
وتی "یه‌که‌م، شلۆقکردنی ده‌وڵه‌ت به گشتی و تێکدانی ره‌وشی سیاسی، ئاسایش، و کۆمه‌ڵایه‌تی؛ دووه‌م، گورزوه‌شاندن له ئابوری و راگرتنی ره‌وڕه‌وه‌ی گه‌شه‌ی وه‌به‌رهێنان."
مه‌حمه خه‌لیل داوای کرد "هه‌وڵه‌کان چڕبکرێنه‌وه بۆ رێگه‌گرتن له تیرۆریستان له راپه‌ڕاندنی پلانه‌کانیان، به تایبه‌تی که عێراق ئه‌مڕۆ بوژانه‌وه به خۆیه‌وه ده‌بینێت له هه‌موو بواره‌کاندا و به روی سه‌رمایه و وه‌به‌رهێنانی بیانی‌دا ده‌کرێته‌وه."
لیوا روکن ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌فاجی، جێگری وه‌زیر له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وتی "ئێمه هێشتا له جه‌نگداین له‌گه‌ڵ تیرۆریزم. ئێمه هێنده‌ی پێویست له ئاماده‌باشیداین، پلانی پێشده‌ستیمان هه‌یه، و چه‌کی باشمان پێیه که بڕوا به‌وه بکه‌ین دوایین سه‌رکه‌وتنمان به‌سه‌ریاندا شتێکی حه‌تمییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و روداوانه‌ی ئاسایش که ناوبه‌ناو روده‌ده‌ن."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران