
[ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] ژماره‌یه‌کی زۆر تیرۆریست کوژران له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردودا له ته‌قینه‌وه‌ی رێکەوتدا.
(10/8/31) -- محه‌مه‌د قه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی ئاسایش شه‌ممه (28 ئاب) رایانگه‌یاند هه‌فته‌ی رابردو له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا چوارده تیرۆریست کوژران و سێی تریش برینداربوون کاتێک ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌کانیان و ته‌قه‌مه‌نییه ده‌ستکرده‌کانیان پێش کاتی خۆیان ته‌قینه‌وه.
به‌رپرسان وتیان پێدەچێت ئەم ته‌قینه‌وه رێکەوتانە له‌به‌ر بێ ئه‌زمونیان بوو بێت له بواری دروستکردنی بۆمبدا و ئه‌وەی که هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له‌م مانگانه‌ی دواییدا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕێکی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و چه‌کدا.
لیوا جیهاد جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی له‌ناوبردنی زه‌خیره‌ی ته‌قه‌مه‌نیی له به‌غدا، وتی "تیرۆریسته‌کان ده‌ستیانکردووه به په‌نابردن بۆ که‌ره‌سته‌ی ئاوێته و ئاڵۆز بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و ئامێری ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستکرد دوای ئه‌وه‌ی تووشی قه‌یرانێکی سه‌خت بوون له زەخیرەی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییاندا."
بەڕێوەبەری پۆلیسی ره‌مادی عه‌قید ساڵح دولێمی وتی دوو تیرۆریست له 26 ئابدا کوژران لە کاتێکدا خه‌ریکی نانەوەی ئامێرێکی ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستکرد بوون.
عەقید ساڵح وتی "ئامێری ته‌قه‌مه‌نیە ده‌ستکردەکە کاتێک ته‌قیه‌وه که هه‌وڵیان ده‌دا بینێنەوە و هه‌ردووکیان ده‌ستبه‌جێ مردن. دوو کەسەکە ناسراویشنەتەوە. بە هۆی ئەمەشەوە توانیمان تۆڕێکی ته‌واو له‌وانه‌ی ئامێری ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستکرد دروستده‌که‌ن ده‌ستگیربکه‌ین."
دوو هه‌فته‌ش پێشتر، ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە کاتێک تیرۆریسته‌کان هه‌وڵیان ده‌دا ئۆتۆمبیلێک له نزیک به‌نزیخانه‌یه‌ک له ناوه‌ڕاستی ره‌مادی رابگرن. عەقید ساڵح وتی له ته‌قینه‌وه‌که‌دا سێ تیرۆریست کوژران و یەکێکی تریش برینداربوو، که ئه‌ویش ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه کراوه.
وتی "ئەمە وه‌ک ئه‌وه‌یە خودا بیەوێت خه‌ڵک له شه‌ڕانگێزییان بپارێزێت. ئه‌وانه بوون به قوربانیی نیازه گڵاوه‌کانی خۆیان."
له فه‌لوجه، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار لیوا مه‌حمود عیساوی، وتی ژماره‌یه‌ک تیرۆریست له 24 ئاب دا کوژران کاتێک خه‌ریکی نانەوەی ئامێرێکی ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستکرد بوون له شه‌قامی سه‌رسار.
لیوا مه‌حمود وتی "تیرۆریسته‌کان به‌و ئامێری ته‌قە‌مه‌نییه ده‌ستکرده بوون به خه‌ڵوز. خوا بە لەناوبردنی ئەو پیاوکوژانە ژیانی خه‌ڵکی بێتاوانی رزگارکرد."
لیوا مه‌حمود وتی "شپرزه‌یی تیرۆریستان و ترسیان له ده‌ستگیرکردنیان له کاتی روداوه‌که‌دا وای لێکردوون په‌له‌بکه‌ن و هه‌ڵه‌بکه‌ن و له ئه‌نجامدا ته‌قه‌مه‌نییه‌که به خۆیاندا ته‌قییه‌وە."
نه‌قیب سوهێل عوبێدی له پۆلیسی موسڵ وتی تیرۆریستێک کوژرا و یه‌کێکی تر قاچێکی په‌ڕی له غه‌زلانی، باکوری خۆرئاوای موسڵ، کاتێک هه‌وڵیان دەدا کاتژمێرێکی قوڕمیشکراو له ئامێرێکی ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستکرد ببه‌ستن.
نەقیب سوهێل وتی "له ناکاو ته‌قه‌مه‌نییه‌که ته‌قیه‌وه کاتێک هه‌وڵیانده‌دا له چاڵێکی قەراغ جادەیەکدا بینێنەوە. پۆلیسه‌کان ته‌رمی تیرۆریستێکیان به هەلاهەلایی دۆزییه‌وه و ئه‌وه‌ی تریشیان لەسەر ئەرزەکە کەوتبوو پاش ئەوەی کە قاچێکی لەدەستدابوو و بە سەختی بریندار ببو."
نەقیب سوهێل وتی ته‌قینه‌وه‌ی رێکەوتی ئامێری ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستکرد و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له‌م دواییه‌دا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادیکردووه، ئه‌مه‌ش وای لە پۆلیس کرد تۆمارێک بکاتە‌وه بۆ ئه‌م جۆره رووداوانە بۆ لێتویژینەوەی هۆ‌کانیان.
عه‌قید خالید عیسا، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌ی له‌ناوبردنی زه‌خیره‌ی ته‌قه‌مه‌نی له موسڵ، وتی جاران تیرۆریسته‌کان ته‌قه‌مه‌نیی ئاماده‌کراویان به‌کارده‌هێنا که له عه‌مباره‌کانی سوپای پێشوی عێراقدا دۆزیبوویانه‌وه.
عەقید خالید وتی "ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراق ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر ئه‌م جۆره ته‌قه‌مه‌نییانه‌دا و ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیون، [تیرۆریسته‌کان] ده‌ستیانکردووه به به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی ترسناک که کاردانەوەی کیمیایی ئه‌وتۆیان هه‌یه که به خۆیاندا ده‌ته‌قێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر لێکخشانێک یان گه‌رمبونێک یان له‌رینەوەیەکدا. سه‌رنجی ئه‌م رووداوه‌مان داوه له هه‌مو شاره‌کانی سه‌رتاسه‌ری عێراقدا."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران