
[سه‌باح عه‌رار/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] هێزه‌کانی عێراق سێ چه‌کداری قاعیده‌یان له نزیک حله ده‌ستگیرکرد.
(10/8/31) -- محه‌مه‌د قه‌یسی له واسیت
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی پۆلیس له پارێزگای واسیت شه‌ممه (28 ئاب) رایانگه‌یاند هێزه‌کانی عێراق شه‌ش گومانلێکراویان دەستگیرکرد کە تۆمه‌تبارن به پلاندانان بۆ هێرشه خۆکوژییه‌که‌ی بنکه‌ی پۆلیسی کوت که چوارشه‌ممه‌ی رابردو روویدا و زیاد له 100 عێراقی تێدا کوژران و برینداربوون.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا هێزه‌کانی عێراق کارگە‌یه‌کیان دۆزییه‌وه که ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و ئامێری ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستکردی تێدا ئاماده‌ده‌کرا.
به وته‌ی عه‌مید عه‌زیز عەماره، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی کاردانه‌وه‌ی به‌په‌له له پارێزگای واسیت، دەستەی لێکۆڵینەوەکە پلاندانه‌ر و ئه‌نجامده‌ر و به‌شدارانی هێرشه‌که‌یان ده‌ستگیرکرد و ناسنامه‌ی خۆکوژه‌که‌یان دیاریکرد.
عەمید عه‌زیز وتی شه‌ش به‌ندکراوه‌که دانیان نا به چاودێریکردنی شوێنی بنکه‌ی پۆلیسه‌که‌دا له‌گه‌ڵ خۆکوژه‌که‌دا، که ره‌گه‌زنامه‌ی سۆدانی هه‌یه "پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبکوتێته سه‌ر شوێنەکە و خۆی پێدا بته‌قێنێته‌وه."
به وته‌ی عەمید عه‌زیز، سێ له به‌ندکراوه‌کان به‌شدار بوون له پلاندانان و شاردنەوەی بۆمب لە ئۆتۆمبیله‌که‌دا و سیانەکەی تریش به‌شدار بوون له چاودێریکردن و کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری‌دا.
به وته‌ی نه‌قیب عه‌لی کازم له پۆلیسی کوت، گومانلێکراوه‌کان سه‌ر به شانه‌یه‌کی قاعیده بوون له ناوچه‌ی باشور. "باقی ره‌گوریشه‌یان ده‌کێشرێت له ناوچه‌ی باشوردا له‌به‌ر بایه‌خ و مه‌ترسیی ئه‌و دانپێدانانه‌ی تیرۆریسته‌کان کردوویانه."
هاوڵاتیانی عێراق پێشوازییان کرد له هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنه‌کان.
جه‌لیل عه‌لی، 52 ساڵ، دانیشتویەکی کوت، وتی "چه‌ند رۆژێک بوو ئۆقره‌مان لێ بڕا بوو. دڵته‌نگ بووین بۆ قوربانیانی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌که، چونکه دانیشتوانی هه‌مان گه‌ڕه‌ک بووین و خزم بووین. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس هه‌واڵه‌کانی ده‌ستگیرکردنی به بڵندگۆ له شاره‌که‌دا راگه‌یاند، هه‌موان شادمان بوون و گه‌نجان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگیان گێڕا."
خه‌لیفه عابد، سه‌رۆک هۆزێک له پارێزگاکه‌دا، وتی ده‌ستگیرکردنه‌که به‌هێزیی هێزه‌کانی ئاسایش پیشانده‌دات.
وتی "هه‌واڵه‌که به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یە هێزه‌کانمان ده‌توانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان بکه‌ن و تێکیانبشکێنن و به‌رپه‌رچی هێرشه‌کانیان بده‌نه‌وه و ده‌ستگیریان بکه‌ن. ئه‌مه گرنگترین شته له‌م بواره‌دا، به تایبه‌تی که هاتنەدەستی هێزه‌کانی عێراق خێرا و پێشبینینه‌کراو بوو لای تیرۆریسته‌کان."
له هه‌واڵێکی تری ئاسایش‌دا، هێزه‌کانی عێراق له پارێزگای بابل ده‌ستگیرکردنی سێ که‌سیان راگه‌یاند که "له هه‌ره به‌ناوبانگترین که‌سانی ناو لیستی داواکراوانن بە لای هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه کە ده‌ستیان هه‌بووه له هه‌وڵدان بۆ نانەوەی دوبەرەکی تایه‌فه‌گه‌ری له‌نێو هاوڵاتیانی پارێزگاکه‌دا."
لیوا روکن نو‌عمان ده‌خیل، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سوپای عێراق له پارێزگای بابل، وتی هێزه‌کانی ئاسایش ئێواره‌ی شه‌ممه شاڵاوێکیان ئەنجام دا له جه‌ره‌ف سه‌خر، خۆرئاوای حله.
وتی "ئۆپه‌راسیۆنه‌که بووه هۆی ده‌ستگیرکردنی سێ ئه‌ندامی ترسناکی قاعیده که تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئەلئه‌عزه‌م له بابل و کوشتنی چه‌ند ئه‌ندامێکی هێزه‌کانی ئاسایش له پارێزگای بابل." هه‌فته‌ی رابردو چه‌ند چه‌کدارێک هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ئه‌و نوێژکه‌رانه‌ی له مزگه‌وتی ئه‌لره‌سول ئه‌لئه‌عزه‌م ده‌هاتنه‌ده‌رەوە و چوار که‌سیان کوشت و سیانی تریان بریندارکرد.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران