
[واریک پێیج/گێتی ئیمیجز] چه‌ند به‌رپرسێکی باڵای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا ده‌ستگیرکران.
(10/9/1) -- محه‌مه‌د ئه‌لقه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
به‌رپرسانی ئاسایش یه‌کشه‌ممه (29 ئاب) رایانگه‌یاند، هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق 23 گومانلێکراوی ئه‌ندامی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراقی سه‌ر به قاعیده‌یان له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌غدا ده‌ستگیرکرد.
ده‌ستگیکردنه‌کان له ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسایش‌دا ئه‌نجام دران به ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی شه‌هیده‌کانی مه‌یدان" که پێشتر له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه چوو.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی به‌غدا لیوا قاسم عه‌تا وتی "شانه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌لسقور له سوپای عێراق له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسایشی ئه‌نجامدا له شاره‌کانی یوسفیه، له‌تیفیه، و مه‌حمودیه به هاوکاری یه‌که‌ی دژه-تیرۆر و دانیشتوانی ئه‌و شارانه."
قاسم عه‌تا وتی هه‌ندێک له به‌ندکراوه‌کان چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کی به‌ناوبانگی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیین له عێراق، وه‌ك "ئه‌میری که‌رتی باشور جه‌عفه‌ر عه‌لو،ناسراو به ئه‌بو سابت، پاسه‌وانی که‌سیی ناوچه‌که والی موهه‌نه‌د نعیمه، ناسراو به ئه‌بو سێیف، به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی باشوری به‌غدا ناسر ره‌حیم، پسپۆڕی ته‌قه‌مه‌نیی سه‌دام حسێن ئه‌لجه‌نابی، و به‌رپرسی کارگێڕی و دارایی حاته‌م ئه‌لئه‌نباری."
له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا، قاسم عه‌تا وێنه‌ی ئه‌ندامانی چه‌ند شانه‌یه‌کی تیرۆریستیی پیشان دا که له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا ده‌ستگیرکراون.
هه‌روه‌ها وتی "شانه تیرۆریستیه‌که هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و ده‌ستگیرکرا به پشتبه‌ستن به هه‌وڵی به‌ردوامیی هه‌واڵگری، به تایبه‌تی شانه‌ی هه‌واڵگریی ئه‌لسقور، که له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێکی نوێ ده‌کات بۆ راوه‌دوونانی پاشماوه‌کانی قاعیده."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی لیوا محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سکه‌ری به مه‌وتنی وت که هێزه‌کانی عێراق له به‌غدا و پارێزگاکان "ده‌ستیان به پێداچوونه‌وه‌یه‌کی تێروته‌سه‌لی پلانه‌کانی ئاسایش کردووه بۆ ده‌ستکردن به قۆناغێکی نوێی بنبڕکردنی پاشماوه‌کانی شانه‌کانی قاعیده که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ره‌وشی ئاسایش بله‌قێنن له‌ڕێی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌وه لێره و له‌وێ."
عه‌سکه‌ری وتی ئۆپه‌راسیۆنی شه‌هیده‌کانی مه‌یدان وه‌ڵامدانه‌وه بوو بۆ ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌ی کرانه سه‌ر بنکه‌ی ناونوسکردنی سوپای عێراق له باب ئه‌لموعه‌زه‌م له به‌غدا.
هه‌روه‌ها وتی هێزه‌کانی ئاسایش زانیاری ئه‌وتۆیان ده‌سکه‌وت که ئاماژه‌یان به‌وه ده‌دا که گروپه تیرۆریستیه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ریزه‌کانیان رێک بخه‌نه‌وه و هێرشێکی تر به‌م زووانه ئه‌نجام بده‌ن. وتی "به‌ڵام، هێزه‌کانی ئاسایش هیچ رێگه‌چاره‌یه‌کی تریان نییه جگه له به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن له دژی هێزه‌کانی تیرۆریست به زوترین کات."
به وته‌ی عه‌قید سه‌عد ئه‌لقه‌یسی له فیرقه‌ی 6 ی سوپای عێراق، هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق 23 گومانلێکراویان له کۆی 31 که‌س ده‌ستگیرکردووه له باشوری به‌غدا، "ئه‌وانه‌ی تر رایان کرد بۆ ئه‌و ده‌وروبه‌ره."
سه‌عد به مه‌وتنی وت "شه‌و و رۆژ سه‌رقاڵی کارین بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌وانه‌ی که نه‌گیراون. وه‌سفی تیرۆریسته‌کان، ناویان، و وێنه‌یان به‌سه‌ر خاڵه‌کانی پشکنین، گه‌ڕه‌که‌کان، و بازاڕه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، خه‌ڵاتی دارایی ته‌رخان کراوه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی یارمه‌تیی ده‌ستگیرکردنیان بده‌ن."
سه‌عد داوای له هاوڵاتیان کرد ته‌له‌فۆن بکه‌ن بۆ ژماره‌ی (130) بۆ گه‌یاندنی هه‌ر زانیارییه‌ک که ره‌نگه شوێنی تیرۆریسته هه‌ڵهاتووه‌کان ئاشکرا بکات بۆ ئاسانکردنی ده‌ستگیرکردنیان.
وتی "ده‌ستگیرکردنیان دره‌نگ و زوو که‌وتووه."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران