
[عه‌لی سه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمجیز] هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق حه‌وت گومانلێکراوی به‌رپرسی قاعیده و واجیهه‌کەیان ده‌ستگیرکرد.
(10/9/5) -- محه‌مه‌د قه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌ینی (3 ئه‌یلول) رایگەیاند کە حەوت کەس کە گوماندەکرێت به‌رپرسی قاعیده وگروپی بەناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق بن دەستگیرکراون و گومانلێکراوێک کوژراوە لە دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازی ئاسایش‌دا له به‌غدا و نه‌ینه‌وا.
به‌رپرسانی ئاسایشی عێراق وتیان یه‌کێک له ده‌ستگیرکراوه‌کان "وه‌زیری جه‌نگ"ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیە له عێراق، کە واجیهەی قاعیدەیە.
لیوا روکن نو‌عمان ده‌خیل، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی کاردانه‌وه‌ی به‌په‌له له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به مه‌وتنی وت یه‌که‌یه‌کی هێزه‌کانی کاردانه‌وه‌ی به‌په‌له به‌یانیی پێنجه‌شه‌ممه (2 ئه‌یلول) ئۆپه‌راسیۆنێکی پشکنین و شاڵاوی ئه‌نجام دا له ناحیه‌ی ئه‌بوغرێب له به‌غدا. شاڵاوه‌که به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه ئه‌نجام درا که هاوڵاتیانی ناوچه‌که دابوویان.
لیوا روکن نو‌عمان وتی "ئه‌و زانیارییانه‌ی پێمانگه‌یشت ئه‌وه‌یان ده‌رده‌خست وه‌زیری جه‌نگ، که به‌رپرسه له هێرش و پلاندانانی تیرۆریستی له عێراق، چوەته ناوچه‌که. ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌که بووه هۆی ده‌ستگیرکردنی به بێ هیچ به‌رگرییه‌ک."
به وته‌ی لیوا روکن نو‌عمان "وه‌زیری جه‌نگ" خزر عه‌لی زیاب دووەم کەسە له ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عیراق دا. له جێگه‌ی "وه‌زیری جه‌نگ"ی پێشوو دانرابوو که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقەوە له به‌غدا لە حوزه‌یرانی پێشودا ده‌ستگیرکرا.
لیوا روکن نو‌عمان وتی "به ده‌ستگیرکردنی تیرۆریست خزر عه‌لی زیاب، زۆر له ریزه‌کانی تیرۆریستان تێکشکان و له چه‌ند رۆژی داهاتودا ئاشکراده‌کرێن."
هاوکات، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا ده‌ستگیرکردنی شه‌ش گومانلێکراوی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆری عه‌ره‌بی و کوشتنی گومانلێکراوێکی تری راگه‌یاند. هه‌مویان وەک به‌رپرسی قاعیده دراونەتە قەڵەم.
گومانلێکراوه‌کان له ئۆپه‌راسیۆنێکی ده‌ستپێشخه‌ریی ئاسایش‌دا ده‌ستگیرکران که هێزی ئه‌رکی کۆماندۆی فیرقه‌ی 3 ی سوپای عیراق به‌یانیی پێنجشه‌ممه ئه‌نجامی دا له ناحیه‌ی به‌عەج، خۆرئاوای موسڵ. ئۆپه‌راسیۆنه‌که پشتی به زانیاریی هاوڵاتیان به‌ستبوو که چه‌ند چه‌کدارێکی عه‌ره‌ب له ناوچه‌که‌دان و پلانداده‌نێن بۆ هێرشی خۆکوژیی به به‌کارهێنانی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو.
نه‌قیب سوهێل قه‌ره‌غولی له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا به مه‌وتنی وت "ئیخبارییەکان ئه‌وه‌یان ده‌رده‌خست که تیرۆریسته‌کان پلانیان داده‌نا بۆ به‌کارهێنانی خه‌ڵکی که‌مئاوه‌ز بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی."
به وته‌ی نەقیب سوهێل، هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کان ده‌سته‌ویه‌خه بوونه‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بوون خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه.
وتی "فه‌رمان درا به سه‌رکوتکردنی به‌رگرییه‌که‌یان به به‌کارهێنانی هه‌مو هێزێکی به‌رده‌ست. بۆیه، شه‌ش چه‌کداریان گرت و حه‌وته‌میان کوشت. هه‌مویان به‌رپرسی گه‌وره بوون له قاعیده‌دا.عه‌ره‌بن و ناسنامه‌ی ساخته‌ی عێراقییان پێ‌بوو."
عه‌قید حسێن عه‌لی له به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کاروباریی ناوخۆیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ وتی لیژنه‌ی خه‌ڵاتکردنی هاوڵاتیان پاره‌ی نه‌ختینه‌ی به خه‌ڵات دا به‌و چوار هاوڵاتییه‌ی که پێشتر ئه‌و زانیارییانه‌یان به هێزه‌کانی ئاسایش گه‌یاندبوو که بوه هۆی ده‌ستگیرکردنی تیرۆریستی ترسناک و دۆزینه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قەمه‌نی له ئۆپه‌راسیۆنی جۆراوجۆردا له عێراق.
وتی "وه‌زاره‌ت بڕی 10 ملیۆن دیناری دا به هه‌ر یه‌كێک له چوار هاوڵاتییه‌که و خه‌ڵاتیکردن له به‌رامبه‌ر ئه‌و شته‌ی پێشکه‌شی عێراقیان کرد و له به‌رامبه‌ر به پاراستنی هاوڵاتیان له تیرۆریزم."
عەقید حسین وتی "گروپێکی نوێی هاوڵاتیان پاره‌یان پێده‌درێت له به‌رامبه‌ر دابینکردنی زانیاری ئه‌وتۆ که بوونه مایه‌ی پاراستنی ئاسایش و ژیانی هاوڵاتیان و رزگارکردنی وڵات له شه‌ڕانگێزیی هێرشه تیرۆریستییه‌کان."
عەقید حسێن داوای له‌و عێراقییانه کرد که زانیاری ئه‌وتۆیان لایه که رەنگە هێرشی تیرۆریستیی پوچەڵ بکاتەوە په‌یوه‌ندی بکەن به هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقه‌وه لە رێی ژماره ته‌له‌فۆن 130 ەوە.
عەقید حسێن وتی "ناوی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که ده‌سەڵاتداران له پیلانی تیرۆریستان ئاگادارده‌که‌نه‌وه، ئاشکراناکرێت. به نهێنی خه‌ڵات ده‌کرێن."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران