
[عه‌لی سه‌عدی/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] دوای پاراستنی باره‌گای سوپاکە لە هێرشێک، هێزه‌کانی ئاسایش شه‌ش گومان‌لێکراو ده‌ستگیرده‌که‌ن.
(10/9/7) -- محه‌مه‌د قه‌یسی له به‌غدا
بۆ سایتی مه‌وتنی
هێزه‌کانی ئاسایش یه‌کشه‌ممه (5 ئه‌یلول) رایانگه‌یاند هێزه‌کانی عێراق هه‌وڵێکی چه‌کدارانی گومانلێکراوی قاعیدەیان پوچەڵکردۆتەوە بۆ سه‌ر فیرقه‌ی 11 ی سوپای عێراق له باب ئه‌لموعه‌زه‌م له به‌غدا.
هێزه‌کانی ئاسایش چه‌ند چه‌کدار و خۆکوژێکیان ده‌ستگیرکرد و کوشت که به‌شداربوون له هێرشه‌که‌دا.
عه‌قید سه‌عد عوبێدی له فیرقه‌ی 11 ی سوپای عێراق وتی "قاعیده شه‌ش خۆکوژ و چه‌ند قه‌ناسێکی به‌کارهێنابوو له هێرشه‌که‌ی سەر باره‌گاکەدا."
هێرشه‌که کاتێک ده‌ستیپێکرد خۆکوژێک له ڤانێکی بچووکدا خۆی ته‌قانده‌وه به ده‌روازه‌ی بنکه‌که‌دا، کە حه‌وت سه‌ربازی کوشت و 29 ی تری بریندارکرد.
عەقید سه‌عد به مه‌وتنی وت "دوای ته‌قینه‌وه‌که، چه‌ند خۆکوژێکی تر هه‌وڵیان دا بچنه ناو باره‌گاکه‌وە. به‌ڵام هێزه‌کانی عێراق پێنجیان لێ کوشتن پێش ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان بته‌قێننه‌وه و سیانی تریان ده‌ستگیرکردن. چوار له‌و قه‌ناسانه‌ی به‌شدارییان له هێرشه‌که‌دا کرد کوژران."
عەقید سه‌عد وتی هێزه‌کانی ئاسایش له ماوه‌یه‌کی تۆمارییدا به‌رپه‌رچی هێرشه‌که‌یان دایه‌وه.
وتی "کاردانه‌وه‌ی خێرای هێزه‌کانی ئاسایش بووه هۆی کوشتنی خۆکوژه‌کان پێش ئه‌وه‌ی بتوانن له هێڵی سووری بنکه‌که تێپه‌ڕن."
رائید کازم فه‌تلاوی له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ره‌سافه به مه‌وتنی وت سوپای عێراق "هێرشه‌که‌ی تێکشکاند و به ته‌واوه‌تی پوچەڵیکردەوە."
رائید کازم وتی "هێزه‌کانی ئاسایش نه‌ک هه‌ر ناوچه‌که‌یان له تیرۆریستان پاککرده‌وه، به‌ڵکو هه‌روه‌ها دژه‌هێرشێکیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرا لێیانه‌وه تیرۆیرستان هێرشه‌که‌یان ئه‌نجام دابێت. شه‌ش گومان‌لێکراو ده‌ستگیرکران و ئێستا له‌ژێر لێپێچینه‌وه‌دان."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق لیوا محه‌مه‌د عه‌سکه‌ری وتی "له رێی ئه‌م هێرشه‌وه، قاعیده پلانی داده‌نا بۆ لاوازکردنی وره‌ی هێزه‌کانی سوپا و تێکدانی ئه‌و ئاماده‌کارییانه‌ی ئاسایش سه‌رقاڵیانه بۆ پاراستنی ئارامیی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له عێراق دا."
لیوا محه‌مه‌د وتی "به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی عێراق سه‌رسوڕ‌هێنه‌ر بوو، مایه‌ی شانازیە و تیرۆریستانی سەرسام کرد. پلانه‌که‌ی قاعیده به باشی ئاماده کرابوو. پشتی به به‌کارهێنانی زۆرترین ژماره‌ی خۆکوژ به‌ستبوو و هه‌وڵیدا بوو له ده‌ماری هێزه‌کانی ئاسایش بدات له رێی به‌کارهێنانی ئه‌و تیرۆریستانه‌وه که له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ناسه‌دا شاره‌زان. به‌ڵام شکستیان هێنا."
نه‌قیب ته‌ها عه‌باس له هێزه‌کانی به‌رگریی مه‌ده‌نی وتی "هیچ که‌سیکی مه‌ده‌نی بریندار نه‌بوو له ته‌قینه‌وه‌کە یان له پێکدادانەکەدا له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌کاندا."
عه‌لی کەنانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوخۆی گه‌ڕه‌کی باب ئه‌لموعه‌زه‌م، وتی هێرشه‌کە جێپه‌نجه‌ی قاعیده‌ی پێوه‌یه.
وتی "قاعیده ده‌ستیکردووه به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی خۆکوژیی گه‌وره له‌به‌ر بێهووده‌یی و شپرزه‌ییان و نه‌بوونی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌کتری و بێ هیوایی له درێژه‌دان به شه‌ڕه‌که‌یان."
عه‌لی کەنانی هه‌روه‌ها باسی "ئاستی به‌رزی کارزانیی" هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی کرد له شه‌ڕی تیرۆریزمدا.
وتی "ئه‌مه پیشانی دەدات ئه‌و متمانه‌یه‌ی که عێراقییه‌کان هه‌یانه به هێزه‌کانی ئاسایش له شوێنی خۆیدایه و ئێمه ده‌توانین پشت به‌م هێزانه ببه‌ستین بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات."
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران