
CAPTION
نائیل لوتفی له به‌غداد—17/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
تیپی تۆپی ده‌ستی نیشتمانیی عێراق سێشه‌ممه (15 ی کانونی یه‌که‌م) به‌ره‌و ڕۆمانیا به‌ڕێکه‌وت بۆ به‌شداریکردن له کامپێکی مه‌شقی پانزه ڕۆژه بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ چوارده‌هه‌مین پاڵه‌وانێتی سالانه‌ی ئاسیا، که له شوباتی 2010 له لوبنان ساز ده‌کرێت.
زافر ساحیب، ڕاهێنه‌ری تیپه‌که، وتی "کامپی مه‌شقه‌که‌ی رۆمانیا چه‌ند یارییه‌ک له‌گه‌ڵ تیپه‌کانی ڕۆمانیا و چه‌ند وڵاتێکی تری ئه‌وروپی له‌خۆده‌گرێت، ئامانجی سه‌ره‌کی بریتییه له زیاترکردن و پته‌وترکردنی ئاستی ته‌کنیکی یاریزانه‌کان بۆ ئاماده‌کاری بۆ یاری و پێشبڕکانی ئاینده."
هه‌روه‌ها وتی "ده‌سته‌ی مه‌شق هه‌وڵ ده‌ده‌ن تیپه‌که به ته‌واوه‌تی ئاماده بێت و ئه‌دایه‌کی باش له پاڵه‌وانێتی ئاسیا دا پێشکه‌ش بکات."
زافر وتی چه‌ند گۆڕانکارییه‌کی "گه‌وره" له ریزبه‌ندی تیپه‌که دا دراوه، هه‌روه‌ها له جێگه‌ی چه‌ند یاریزانێکی به‌ته‌مه‌ن چه‌ند یاریزانێكی گه‌نج دانراون.
یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر ره‌عد خنجار وتی ئه‌م گۆڕانکارییانه که‌مێك دره‌نگ ئه‌نجام دراون، له‌به‌ر خراپبوونی ئاستی تۆپی ده‌ستی عێراق له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا.
ناوبراو وتی "تیپه نوێیه‌که یاریزانی گه‌نجی له تیپه جۆراوجۆره‌کانی عێراقه‌وه له‌خۆ گرتووه -- هێنده به‌هره‌دارن که ده‌توانن نوێنه‌رایه‌تی تیپی نیشتمانی بکه‌ن."
تیروپشکی پێشبڕکێکه، که شه‌ممه‌ی ڕابردوو له باره‌گای فیدراسیۆنی تۆپی ده‌ستی ئاسیا له کوێت ئه‌نجام درا، عێراقی خسته گروپێکه‌وه له‌گه‌ڵ سعودیه، سوریا، و چین.
ڕه‌عد هه‌روه‌ها وتی تیپی عێراق ئه‌رکێكی قورسی له پێشه له پاڵه‌وانێتی ئاسیا دا، به تایبه‌تی له هه‌بوونی تیپی گه‌وره‌ی وه‌ك یابان، چین له‌گه‌ڵ کۆریا.
حه‌یده‌ر کازم، یاریزانێکی تیپی نیشتمانی، وتی "هه‌موو یاریزانه‌کانمان زۆر کارامه‌ن و ئێمه باشترین هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین له هه‌ر چوار گه‌مه‌که‌دا تا وێنه‌ی نایابی بۆ تۆپی ده‌ستی عێراقی بگه‌ڕێنینه‌وه."
دوای کامپی مه‌شقی ڕۆمانیا، تیپی عێراق له پێشبڕكێیه‌کی عه‌ره‌بیی دۆستانه‌دا به‌شدارده‌بێت که له نه‌جه‌ف ساز ده‌کرێت و تێیدا تیپه‌کانی لوبنان، به‌حره‌ین له‌گه‌ڵ ئێران به‌شداری ده‌که‌ن. ئنجا تیپه‌که بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له هه‌نگاریا ده‌ست به کامپێکی تری مه‌شق ده‌کات، پێش ئه‌وه‌ی بچێت بۆ لوبنان بۆ به‌شداریکردن له پاڵه‌وانێتی ئاسیا.
تیپه‌که هه‌روه‌ها له پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب که له قه‌ته‌ر له هاوینی 2011 دا ساز ده‌کرێت، به‌شداری ده‌کات، زافر وتی "هێنده‌ی پێویست کات هه‌یه تا تیپه‌که به ته‌واوه‌تی خۆی ئاماده بکات. کاتێكی زۆر له‌به‌رده‌ستی یاریزانه گه‌نجه‌کان ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێک ئه‌زموون له ڕێی پاڵه‌وانێتی ئاسیا و کامپی مه‌شقه‌وه."
یه‌کێتی تۆپی ده‌ستی عێراق له 1937 دامه‌زراوه. له حه‌فتاکان و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوودا تۆپی ده‌ستی عێراق به باشی یاری ده‌کرد، چه‌ند پێگه‌یه‌کی پێشه‌وه‌ی برده‌وه له پێشبڕكێی عه‌ره‌بیی و ئاسیاییدا.
ئاستی تیپه‌که، به هه‌رحاڵ، له نه‌وه‌ته‌کاندا له‌به‌ر بایه‌خ پێنه‌دان و پشتگیری نه‌کردنی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه، دابه‌زی.
شاندی تیپه‌که بریتییه له یاریزانه‌کان، سه‌رۆکی شانده‌که ئه‌حمه‌د یوسف مه‌ته‌ب، سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌که هه‌یسه‌م عه‌بدولسه‌تار حامد، به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری کارگێڕی قاسم محه‌ممه‌د غه‌سان، پزیشیکی یاریزان حارس ناجی ره‌شید له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ره‌که ره‌عد خه‌نجه‌ر.
تیپه‌که ئێستا له 20 یاریزان پێك دێت: ئیبراهیم خه‌نجه‌ر حه‌مدان، مسته‌فا مه‌حمود رسول، عه‌لی محه‌ممه‌د عه‌بدولره‌زا، شیروان حه‌مه مه‌حمود، مونیر قاسم جابر، سه‌یف حه‌مید زویر، بیلال حه‌سه‌ن عه‌لوان، مه‌یسه‌م عۆده عه‌بدولڕه‌زا، عه‌لی تاریق عه‌بدوڵڵا، حه‌یده‌ر حوسێن حه‌سه‌ن، ڕه‌زا عه‌لی شه‌ریف، ڕه‌عد عه‌بد زێن عه‌لوان، حوسێن عه‌لی حه‌مزه، حه‌یده‌ر خه‌دوم خاسین، مورته‌زا فایز محه‌ممه‌د، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن یه‌حیا، محه‌ممه‌د سه‌عد عه‌جول، قوسه‌ی جه‌بار حه‌سه‌ن، ئوس عه‌لی عه‌نید، و نو‌عمان مونزیر فه‌ره‌ج.
وێنه: [ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجس] یاریزانی تیپی تۆپی ده‌ستی عێراقی، حسێن حه‌مزه، به‌رپه‌رچی شوتێك ده‌داته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران