
وێنه: [لۆرێنت فیڤیت/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] تیپی گه‌نجانی بۆکسێنی عێراق هیوادارن ئه‌دایه‌کی باش له بۆنه‌ی داهاتوودا پیشان بده‌ن.
نائیل لوتفی له به‌غداد – 26/12/2009
بۆ سایتی مه‌وتنی
تیپی بۆکسێنی نیشتمانیی عێراق ده‌ستی به کامپێکی مه‌شقی 10 رۆژه کرد رۆژی دووشه‌ممه (21 ی کانونی یه‌که‌م) له به‌سره بۆ خۆئاماده‌کردن بۆ پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تیی بێنه‌زیر بۆتۆ له کاراچی له 1-8 کانونی دووه‌م.
جاسم وتی کامپی مه‌شقی به‌سره سود به تیپی نیشتمانیی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت "له‌ڕێی کێبڕکێی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ تیپی به‌سره، که له بۆکسێندا به سومعه‌ی باش و ئاستی به‌رز ناوداره -- ئه‌مه‌ش یارمه‌تی یاریزانانی تیپی نیشتمانی ده‌دات ئاستی گونجاوێتی به‌ده‌نییان و ئاستی ته‌کنیکییان به‌رز بکه‌نه‌وه."
تیپی نیشتمانیی له کامپێکی مه‌شق له هه‌ولێر به‌شداری کرد، به‌ڵام به وته‌ی جاسم سودی نه‌بوو "چونکه ئاستی ته‌کنیکیی تیپه‌کانی هه‌ولێر نزمه."
دوای کامپه‌که‌ی هه‌ولێر، تیپی نیشتمانی له به‌غداد کامپێكی 40 رۆژه‌ی ساز کرد. راهێنانه‌که به‌یانیان بریتی بوو له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی لیاقه‌ی جه‌سته‌یی، و ئێوارانیش ئه‌ندامانی تیپه‌که جه‌ختیان ده‌خسته سه‌ر راهێنان بۆ چاکترکردنی ته‌کنیکه‌کانیان و له‌گه‌ڵ یه‌کتری بۆکسێنیان ده‌کرد.
جاسم وتی "هه‌موو یاریزانه‌کانی ئێستای تیپی نیشتمانیی عێراق گه‌نجن. به پێێ بڕیارێكی فیدراسیۆنی بۆکسێنی عێراق ئێمه یاریزانه خاوه‌ن ئه‌زموونه‌کانمان داخڵ نه‌کرد له‌به‌ر دابه‌زینی کارزانییان و به‌ته‌مه‌ندا چوونیان تاڕاده‌یه‌ک."
راهێنه‌ره‌که وتی پێشبینی ئه‌وه ناکات تیپه‌که‌ی پێگه‌یه‌کی به‌رز له پێشبڕکێکه‌ی پاکستان‌دا به‌ده‌ست بهێنێت، "به‌ڵام بۆ یاریزانه لاوه‌کان به‌شدارییه‌کی باش ده‌بێت بۆ ئاماده‌کردنیان بۆ پاڵه‌وانێتییه کیشوه‌ری و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی داهاتوو."
یاریزانی تیپی نیشتمانی حه‌سه‌ن عه‌لی وتی کامپی مه‌شقی به‌سره دوایین ئاماده‌کاریی تیپه‌که‌یه.
"پێشبینی ئه‌وه ده‌که‌م باشتر ده‌بێت له کامپی مه‌شقه‌که‌ی تر که له میانه‌ت ئاماده‌کارییه‌کانی پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌که سازمان کرد، سوده‌که‌ی له‌و چه‌ندین یارییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ئێمه له به‌رامبه‌ر یاریزانه کارزانه‌کانی به‌سره ده‌یکه‌ین."
هه‌روه‌ها وتی "هیوادارم یاریزانانی تیپی نیشتمانی ئه‌دایه‌ک بنوێنن که دڵی ستافی مه‌شق رازی بکات، که باشترین هه‌وڵی خۆیاندا تا ئێمه بگه‌یه‌ننه ئه‌م ئاسته."
هاوکات، یاریزانی تیپی نیشتمانی ئه‌حمه‌د به‌در متمانه‌ی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی له تیپه‌که و ستافی مه‌شق ئه‌دایان به‌رز ده‌بێت له پێشبڕکێی پاکستان‌دا وکه "هه‌موو کۆششه‌کانیان بۆ خۆئاماده‌کردن له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا به فیڕۆ نا‌ڕوات."
دوایین جار که عێراق به‌شداری له پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تیدا کردبێت له له میسر بوو له تشرینی دووه‌می ڕابردوودا، که تێیدا تیپی عێراق توانی نۆ مه‌دالیا بباته‌وه: یه‌کێکی زێڕ، چواری زیو، و چوار مس.
هاوکات، فیدراسیۆنی بۆکسێنی مه‌رکه‌زیی عێراق خۆی ئاماده ده‌کات بۆ میواندارێتی پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌لام له سه‌ره‌تای ئازاری داهاتوودا له هه‌ولێر، به به‌شداری چه‌ند تیپێکی عه‌ره‌بی و بیانی.
سکرتێری فیدراسیۆن فیراس مو‌سا وتی "پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌لام به‌شدارییه‌کی به‌رفراوانی تیپه عه‌ره‌بییه‌کان به‌خۆوه ده‌بینێت، هه‌روه‌ها وڵاتانی که‌نداوی عه‌ره‌ب، سوریا، لوبنان، ئوردن، و میسر جه‌ختیان له به‌شدارییان کردۆته‌وه."
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، فیدراسیۆن هێشتا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی چه‌ند وڵاتێکی تری عه‌ره‌بییه، وه‌ك مه‌غریب، تونس، و جه‌زائر.
فیراس مو‌سا وتی فیدراسیۆن هه‌روه‌ها بانگهێشتنامه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئاسیا و ئه‌وروپا ناردووه بۆ به‌شداری له پێشبڕکێکه دا، "هیوادارین ئه‌و وڵاتانه بانگهێشتنامه‌که‌ی عێراق په‌سه‌ند بکه‌ن."
فیراس مو‌سا هه‌روه‌ها وتی "ئاماده‌کارییه‌کان وا ئه‌نجام ده‌درێن له هه‌ولێر بۆ میواندارێتی ئه‌م بۆنه نێوده‌وڵه‌تییه و بۆ رێکخستنی پێشبڕکێکه به باشترین شێوه که بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی تێڕوانینێکی باش لای هه‌موو تیپه به‌شداره‌کان له‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراق دروست بکه‌ین له‌سه‌ر رێکخستنی پێشبڕکێی نێوده‌وڵه‌تی."
راهێنه‌ری تیپی نیشتمانیی عێراق حسێن جاسم وتی هه‌شت یاریزان به‌شداری له پێشبڕکێکه‌ی پاکستان‌دا ده‌که‌ن. ستافی مه‌شق یاریزانه‌کانیان به گوێره‌ی ئاستی ته‌کینکییان و گونجاویی جه‌سته‌یی هه‌ڵبژاردووه. یاریزانه‌کان بریتین له عومه‌ر کیفاح خه‌دوم، ئه‌حمه‌د به‌در تاریق، زولفه‌قار عه‌بدولکه‌ریم، موسته‌فا محه‌ممه‌د، حه‌سه‌ن عه‌لی شاکر، موسته‌فا ڕه‌عد شه‌ییال، موسته‌فا قاسم عه‌بد، و ڕه‌عد هاشم.
وێنه: [لۆرێنت فیڤیت/ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز] تیپی گه‌نجانی بۆکسێنی عێراق هیوادارن ئه‌دایه‌کی باش له بۆنه‌ی داهاتوودا پیشان بده‌ن.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران