
[نائیل لوتفی] ئه‌م پێشبڕكێیه دوایین فرسه‌ته تیپه‌کان راهێنان بکه‌ن پێش ده‌ستپێکردنی کێبکڕکێکه.
نائیل لوتفی له به‌غداد – 7/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
پێشبڕکێی ئه‌لسه‌لامی تۆپی پێی پێنج-به-پێنج، که له لایه‌ن یانه‌ی وه‌رزشیی که‌رخه‌وه رێکخراوه هه‌ینی (1 کانونی دووه‌م) له به‌غدا ده‌ستیپێکرد.
تیپه به‌شداره‌کان بریتی بوون له که‌رخ، زه‌ورا، قووه جه‌وییه، کازمییه و مه‌سافی.
له یه‌که‌م یاریدا، که‌رخ به 11-5 مه‌سافی به‌زاند.
له جێمی یه‌که‌می یارییه‌که‌دا، یاریزانه‌کانی که‌رخ ئاستێكی نایاب و تاکتیکی به‌په‌له‌یان پیشاندا. یاریزانی که‌رخ هاشم خالید چوار گۆڵی یه‌ک له دوای یه‌ك بۆ تیپه‌که‌ی تۆمار کرد، مه‌سافیش به دوو گۆڵ به‌رسڤی دانه‌وه که موسه‌ننا کازم و که‌ڕار عه‌لی تۆماریان کرد.
جێمی یه‌که‌م له به‌رژه‌وه‌ندی که‌رخ به 4-2 کۆتایی هات.
که‌رخ له جێمی دووه‌میشدا له گۆڕه‌پانه‌که باڵا‌ده‌ست بوو، حه‌وت گۆڵی تری تۆمار کرد و له به‌رامبه‌ریشدا مه‌سافی 3 گۆڵی تۆمار کرد. به‌م شێوه‌یه دوایین ئه‌نجام به 11-5 له به‌رژه‌وه‌ندی که‌رخ کۆتایی هات.
دوای یارییه‌که، سه‌عد حسێن، سه‌رپه‌رشتیاری پێشبڕکێکه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی که‌رخ، وتی "کارگێڕیی که‌رخ بڕیاری دابوو پێشبڕکێکه به مه‌به‌ستی جۆشدان و گه‌مه‌کردنی تیپه‌کانی عێراق ساز بکات بۆ ئاماده‌کردنیان بۆ خولی تیپه نایابه‌کان."
راهێنه‌ری که‌رخ، عه‌بدولره‌زاق ئه‌بولهێل، وتی "پێشبڕکێکه سودێکی مه‌زنی به تیپه‌که گه‌یاند له رێی دڵنیاکردنمان له ئاستی ته‌کنیکی تیپه‌که، به بێ ره‌چاوکردنی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی که‌رخ له پێشبڕکێکه‌دا به‌دی ده‌هێنێت."
هه‌روه‌ها وتی که‌رخ له‌م دواییه‌دا یاریی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌کانی به‌غدا و پارێزگای جۆراوجۆر کردووه وه‌ك خۆئاماده‌کردن بۆ خولی تیپه نایابه‌کان، و ئه‌م پێشبڕکێیه دوایین راهێنانی تیپه‌که ده‌بێت.
به هه‌رحاڵ، عه‌بدولڕه‌زاق ره‌خنه‌ی له سیستمی دوایینی وه‌رزی خولی تیپه نایابه‌کان گرت، که ته‌نها 10 رۆژی خایاند.
ناوبراو وتی "سیستێمه کۆنه‌که سودی بۆ تیپه به‌شداره‌کان نه‌بوو چونکه ته‌نها له یه‌ک قۆناغ پێکهاتبوو. بۆیه، پێویسته خولی تیپه نایابه‌کان له دوو قۆناغی زێد و دوور پێك بێت."
لیژنه‌ی کاتیی یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند خولی تیپه نایابه‌کانی تۆپی پێی پێنج-به-پێنج له سه‌ره‌تای شوباتدا ده‌ست پێده‌کات و له دوو گروپی 17 تیپی پێکدێت.
باسم جه‌مال، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کێبڕکێکان، وتی "لیژنه‌که بڕیاریدا گروپێكی ناوخۆیی پێک بهێنێت که ئه‌رکه‌که‌ی بریتی ده‌بێت له رێکخستنی ده‌ستپێکردنی خولی تیپه نایابه‌کانی تۆپی پێی پێنج-به-پێنج و سه‌رپه‌رشتیکردنی ئاماده‌کارییه‌کانی یارییه‌کان و ناوبژیوانه‌کان."
هاوکات، ئه‌سعه‌د لازم، راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی نیشتمانیی پێنج-به-پێنج، ستایشی ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی که‌رخی کرد بۆ سازدانی پێشبڕکێیه‌کی دۆسانه پێش ده‌ستپێکردنی کێبڕکێ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان
ناوبراو وتی "تیپه‌کان یاری زیاتر ده‌که‌ن و رۆتینی ژیانی یاریزانه‌کان ده‌شکێنێت، که ره‌نگه بێزار ببن له راهێنانی به‌ردوام."
ئه‌سعه‌د هه‌روه‌ها وتی سازکردنی ئه‌م جۆره پێشبڕکێیه، و په‌له‌کردن له ده‌ستپێکردنی خولی تیپه نایابه‌کانی پێنج-به-پێنج، "رێگه بۆ ستافی ته‌کنیکیی تیپی نیشتمانی خۆش ده‌کات یاریزانی نوێ بۆ تیپی نیشتمانی هه‌ڵبژێرن، به تایبه‌تی چونکه عێراق به‌شداری له یارییه‌کانی کۆتایی جامی ئاسیا ده‌کات، که مانگی نیسانی داهاتوو له ئوزبه‌کستان ئه‌نجام ده‌درێت."
عێراق شایسته بووه بۆ به‌شداری له دوایین یارییه‌کانی جامی ئاسیا له ده‌رکردنه‌کانی گروپی (أ)، که تشرینی دووه‌می رابردوو له قه‌ته‌ر کرا.
گروپی (أ) سه‌ره‌ڕای عێراق، تیپه‌کانی لوبنان، کوێت، و قه‌ته‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
وێنه: [نائیل لوتفی] ئه‌م پێشبڕكێیه دوایین فرسه‌ته تیپه‌کان راهێنان بکه‌ن پێش ده‌ستپێکردنی کێبکڕکێکه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران