
[نائیل لوتفی] زه‌ورا تاڵاوی دۆڕاندنێکی نائومێدی چه‌شت به ده‌ستی به‌غداد رۆژی دووشه‌ممه، 4 کانونی دووه‌م.
نائیل لوتفی له به‌غداد – 10/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
یانه‌ی تۆپی پێی به‌غداد وه‌رگه‌ڕانێکی ته‌واوی نایه‌وه به به‌زاندنی زه‌ورا به 1-0 له گه‌ڕی دووه‌می خولی تیپه نایابه‌کانی تۆپی پێی عێراق، که دووشه‌ممه و سێشه‌ممه (4 و 5 کانونی دووه‌م) ئه‌نجام دران.
هێرشبه‌ری که‌رخ، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، رابه‌رایه‌تی تیپه‌که‌ی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن کرد کاتێك رۆژی دووشه‌ممه له یاریگه‌ی که‌رخ دره‌نگانێک له دوایین 9 خوله‌کی کۆتایی یارییه‌که‌دا گۆڵێکی تۆمار کرد.
ئه‌مه یه‌که‌مین بردنه‌وه‌ی یانه‌ی به‌غداد بوو له خولی نایابه‌کان، به‌ڵام ئه‌مه دووه‌م دۆڕاندنی یه‌ک له دوای یه‌کی زه‌ورا بوو له‌م وه‌رزه‌دا.
له جێمی یه‌که‌مدا، به‌رده‌وام زه‌ورا فشاری بۆ سه‌ر گۆڵی به‌غداد ده‌برد. زه‌ورا یه‌که‌مین هه‌لی له‌ده‌ستدانی تۆمارکردنی گۆڵ له خوله‌کی 10 دا دابوو کاتێک هێرشبه‌ر مسته‌فا ئه‌حمه‌د شوتێكی به‌هێزی لێدا. به‌ڵام گۆڵچی به‌غداد، سه‌رمه‌د ره‌شید، توانی تۆپه‌که بگرێته‌وه.
باڵاده‌ستی هێرشبه‌رانه‌ی یانه‌ی زه‌ورا به درێژایی جێمی یه‌که‌م به‌رده‌وام بوو، به‌غدادیش په‌نای بۆ به‌رگری و دژه-هێرش بردبوو. جێمی یه‌که‌م به یه‌کسانی بێ گۆڵ ته‌واو بوو.
ده‌ستپێکی جێمی دووه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌که‌م نه‌بوو. یاریزانانی به‌غداد ده‌ستپێشخه‌رییان گرته ده‌ست و چه‌ند هێرشێکیان ئه‌نجامدا، مه‌ترسیدارترین هێرشیان شوتی په‌نارتی حه‌یده‌ر سه‌باح بوو له خوله‌کی 50. گۆڵچی زه‌ورا عه‌ممار عه‌لی زۆر شاره‌زایانه رێگه‌ی لێگرت.
خاڵی وه‌رچه‌رخانی یارییه‌که له خوله‌کی 65 دا بوو کاتێك راهێنه‌ری به‌غداد یاریزانێکی به ناوی عه‌لی جابر گۆڕی به ته‌یسیر عه‌بدولحسێن. ئاڵوگۆڕه‌که ته‌وژمێكی هێرشبه‌رانه‌ی به‌رچاوی به یانه‌ی به‌غداد به‌خشی.
حه‌یده‌ر سه‌باح له تۆمارکردنی یه‌که‌مین گۆڵ بۆ تیپه‌که‌ی زۆر نزیک بۆوه به شوتێکی په‌نارتی له خوله‌کی 70 دا. به هه‌رحاڵ، تۆپه‌که به لای شیشه‌که‌دا تێپه‌ڕی. له ده‌قیقه‌ی 81 دا، هێرشبه‌ر ئه‌حمه‌د ئیبراهیم گۆڵی یه‌که‌می پێشه‌نگێتی بۆ به‌غداد تۆمار کرد، دوای پاسێك له یاریزان ته‌یسیر عه‌بدلوحسێنی هاوه‌ڵیه‌وه.
زه‌ورا نه‌یتوانی گۆڵی یه‌کسانبوون تۆمار بکات و یارییه‌که به بردنه‌وه‌ی به‌غداد کۆتایی هات.
راهێنه‌ری به‌غداد یه‌حیا عه‌لوان دوای یارییه‌که وتی "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یارییه‌که سه‌خت بوو، تیپه‌که‌مان شایسته‌ی بردنه‌وه بوو له زه‌ورا."
ناوبراو ستایشی ئاستی ئه‌دای یاریزانه‌کانی کرد له یارییه‌که‌دا.
یه‌حیا وتی "یاریزانه‌کانمان چه‌ندین هه‌لی ئاسانی گۆڵکردنیان له ده‌ستدا، به‌ڵام ئه‌دای تیپه‌که له جێمی دووه‌مدا چاکتر بوو ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك هه‌ڵه‌ش روویدا."
ناوبراو پێشبینی ده‌کات یاریزانانی به‌غداد ته‌نانه‌ت به ئاستێکی به‌رزتریش یاری بکه‌ن "دوای راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان. ئه‌مه رێگه بۆ تیپه‌که‌مان خۆش ده‌کات به‌ره‌و پێش بچن له وه‌رزی نوێ‌دا."
راهێنه‌ری زه‌ورا حازم جه‌سام وتی "سه‌باره‌ت به تیپه‌که‌مان، ئه‌دای له یارییه‌که‌دا باش بوو و ئێمه له راستیدا چه‌ند جارێك توانیمان بگه‌ینه گۆڵه‌که‌ی به‌غداد. به‌ڵام نه‌قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌کانی تۆمارکردنی گۆڵ، بوونه مایه‌ی دۆڕانمان."
حازم دانی به‌وه‌دا نا که دۆڕان بۆ دووه‌م جار له خولی تیپه نایابه‌کاندا زه‌نگی گرفته، به تایبه‌تی بۆ تیپێکی وه‌ک زه‌ورا، که پێشبینی ئه‌دایه‌کی باشتری لێ ده‌کرا.
ناوبراو وتی "به هه‌رحاڵ، هیوادارین له یاری داهاتوودا وێنه‌ی ئه‌م دوو دۆڕاندنه‌ی دوایی بسڕینه‌وه."
له یارییه‌کی تری گروپی باکوردا، قوه جه‌وییه به 1-0 له موسڵی خانه‌خوێی برده‌وه. گۆڵی بردنه‌وه‌که له لایه‌ن ئه‌مجه‌د رازییه‌وه له خوله‌کی دوومدا تۆمار کرا. یارییه‌که له گۆڕه‌پانی موسڵ به‌ڕێوه چوو، که له ساڵی 2003 وه ئه‌مه یه‌که‌مین جاره یاری تێدا بکرێت.
هه‌روه‌ها له گروپی باکوردا، هه‌ولێر له سه‌ڵاحه‌دینی خانه‌خوێی به 2-0 برده‌وه. دوو گۆڵه‌که له لایه‌ن موسلیم موباره‌ک له خوله‌کی 45 و هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌ممه‌د له ده‌قیقه‌ی 61 دا تۆمار کران.
زاخۆ له شه‌رگاتی خانه‌خوێیان برده‌وه به 2-0. دوو گۆڵه‌که له لایه‌ن به‌رۆژ یاسر له خوله‌کی 81 دا و مه‌سعود هادی له ئۆڤه‌رتایمدا تۆمار کران. که‌ربه‌لا له سامه‌ڕای خانه‌خوێیان به 1-0 برده‌وه، و مه‌سافییش به 3-0 ره‌مادی به‌زاند.
له گروپی باشوردا، ته‌ڵه‌به به‌رامبه‌ر به حدود له یه‌کسانییه‌کی بێ گۆڵدا گیری خوارد، مینا توانی به 1-0 له دیوانییه بباته‌وه، نه‌فت ئه‌لجنوبیش به هه‌مان ئه‌نجام له مه‌یسانی برده‌وه.
کوفه به 1-0 له به‌ریدی برده‌وه، که‌ربه‌لا به 4-1 سامه‌ڕای به‌زاند، یارییه‌کانی نێوان نه‌فت و نه‌جه‌ف هه‌روه‌ها له نێوان حه‌سه‌نێن و ناسرییه به یه‌کسانی بێ گۆڵ کۆتای‌یان هات.
وێنه: [نائیل لوتفی] زه‌ورا تاڵاوی دۆڕاندنێکی نائومێدی چه‌شت به ده‌ستی به‌غداد رۆژی دووشه‌ممه، 4 کانونی دووه‌م.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران