
[نائیل لوتفی] ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق (له‌سه‌ره‌وه) بڕیارێکیاندا که ده‌بێته جێی مشت‌ومڕ که ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی ناوه‌ندیی تۆپی پێی عێراقه .
نائیل لوتفی له به‌غدا – 13/1/2010
بۆ سایتی مه‌وتنی
کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا پێنجشه‌ممه (7 کانونی دووه‌م) بڕیاریدا هه‌ولێر و نه‌جه‌ف بێبه‌شبکات له به‌شداریکردن له جامی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیادا چونکه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق بریاریدابوو یه‌کێتی تۆپی پێی ناوه‌ندیی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
هه‌ر دوو تیپه‌که سه‌رکه‌وتبون بۆ نوێنه‌رایه‌تیکردنی عێراق له جامی تۆپی پێی ئاسیادا که نیسانی داهاتو له قه‌ته‌ر ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌رۆکی یانه‌ی نه‌جه‌ف، سه‌باح که‌رعاوی، وتی "یه‌کێتی تۆپی پێی پێش‌و به‌رپرسه له بێبه‌ریکردنی تیپه‌که‌مان له به‌شداریکردنی له پێشبڕکێکانی تۆپی پێی ئاسیا چونکه ئه‌ندامانی ئه‌و یه‌کێتییه ده‌ستیان له کورسییه‌کانیان نه‌ده‌بوه‌وه، رێزیان له خواستی عیراق نه‌گرت و بیریان له به‌شداریکردنی یانه‌کان له پێشبڕکێ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ئاینده‌ی هه‌ڵبژارده نیشتمانییه‌کان نه‌کرده‌وه."
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی کارگێڕی دابووه پاڵ ئه‌ندامانی پێشووی یه‌کێتی ناوه‌ندیی تۆپی پێ، به‌ڵام ئه‌ندامانی پێشوو ئاماده‌نه‌بوون واز له پۆسته‌کانیان بهێنن، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی تۆپی پێ بدات.
که‌رعاوی وتی "وا پێویست بوو ئه‌ندامانی یه‌کێتییه هه‌ڵوه‌شاوه‌که ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه پێشکه‌ش بکه‌ن. ده‌بوایه هه‌ستیان به به‌رپرسیارێتی بکردایه له‌به‌رامبه‌ر تۆپی پێی عێراقدا و گوێیان له ده‌نگی هانده‌ران بگرتایه که داوایان ده‌کرد واز له پۆسته‌کانیان بێنن."
که‌رعاوی وتی بڕیاری کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا کارناکاته سه‌ر وره‌ی یاریزانه‌کان و "به‌وپه‌ڕی توانا و پیشه‌ییه‌وه درێژه به خولی نایاب ده‌ده‌ن، به تایبه‌تی چونکه سورین له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی تیپه نایابه‌کانی ئه‌م وه‌رزه."
به‌ڵام، به وته‌ی که‌رعاوی بڕیاره‌که "زیانی دارایی به نه‌جه‌ف ده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی کارگێڕیی یانه‌که پاره‌یه‌کی زۆری خه‌رج کرد له خۆئاماده‌کردن دا بۆ خولی ئاسیا."
سه‌رۆکی یانه‌ی هه‌ولێر، عه‌بدولمه‌جید عه‌بدوڵڵا، بێبه‌شبونی تیپه‌که‌یی له به‌شداریکردن له جامی تۆپی پێی ئاسیادا خسته‌ئه‌ستۆی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق. گله‌یی له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق کرد که "سوور بوو و پێداگیری ده‌کرد له‌سه‌ر بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی تۆپی پێ."
عه‌بدولمه‌جید وتی " لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق به‌م بڕیاره‌ی زیانی له تۆپی پێی عێراق دا و گه‌وره‌ترین زیانلێکه‌وتووش یانه‌کانی هه‌ولێر و نه‌جه‌فن."
ناوبراو وتی به‌شدارینه‌کردن له پاڵه‌وانێتی ئاسیا مانای ئه‌وه‌یه که بێبه‌شکراون له‌و ئامانجه‌ی هه‌موو یانه‌کان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، که ئه‌ویش به‌شداریکردنه له پێشبڕکێ ده‌ره‌کیه‌کاندا.
عه‌بدولمه‌جید وتی "ئه‌مه کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی ده‌بێت و له وره‌ی یاریزانه‌کان و ئاستی یاریکردنیان له خولی ناوخۆییدا ره‌نگ ده‌داته‌وه."
سه‌رۆکی یانه‌که وتیشی یانه‌که‌ی به‌نیازه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق و لیژنه‌ی کارگێڕییه‌که‌شی بداته دادگا و داوای قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه ده‌کات که له یانه‌که‌ی که‌وتوه له ئه‌نجامی بڕیاری لیژنه‌که‌وه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی ناوه‌ندیی تۆپی پێی عێراق و ئه‌و سزایانه‌ی که دوای ئه‌وه یه‌کێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) سه‌پاندی.
سه‌میر ئه‌لموسه‌وی، سکرتێری دارایی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق، وتی لیژنه‌که‌ی هه‌رچی له توانای‌دابوو کردی بۆ رێگرتن له قه‌ده‌غه‌کردنی به‌شداریی نه‌جه‌ف و هه‌ولێر.
ناوبراو وتی "که‌س له فیفا و کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا گوێی لێ نه‌گرتین. ئێمه به‌ڵگه‌مان هێنایه‌وه بۆ پاسادانی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کیتی ناوه‌ندیی تۆپی پێی عێراق، به‌ڵام فیفا و کۆنفیدراسیۆن وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه."
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق پێش چه‌ند رۆژێك کۆبونه‌وه‌یه‌کی سازکرد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌کێتییه هه‌ڵوه‌شاوه‌که. ئه‌ندامه‌کان چه‌ند پێشنیارێکیان پێشکه‌ش کرد که به‌م زوانه تاوتوێده‌کرێن.
سه‌میر موسه‌وی وتی ئه‌و پێشنیارانه "پێویستیان به‌وه‌یه به قووڵی لێیان وردبینه‌وه. ئێمه ناکرێت هیچ بڕیارێکی به‌په‌له له‌سه‌ر پێشنیاره‌کان ده‌ربکه‌ین، که ناتوانین له ئێستادا ئاشکرایان بکه‌ین."
هاوکات، یه‌کێتییه هه‌ڵوه‌شاوه‌که لێدوانێكی ده‌رکرد و تێیدا ناخۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی ناویان ناوه "ده‌ستێوه‌ردانی به‌رده‌وام له کاروباری وه‌رزشی عیراق به گشتی و تۆپی پێ به تایبه‌تی."
له لێدوانه‌که‌دا هاتوه "یه‌کێتی تۆپی پێ له قۆناغه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه‌دا کاری جدی و راستگۆیانه‌ی کردوه و سازشی زۆری کردووه به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیارانه‌ی به نیازی باشه‌وه پێشکه‌شکراون. بۆیه، دوای ئه‌م هه‌موو روداوانه، یه‌کێتی تۆپی پێ بڕوای وایه به‌رپرس نییه له هه‌ر ئه‌نجامێکی خراپ که روبه‌ڕوی یانه‌کانی عیراق ببێته‌وه، که ره‌نگه بگاته بێبه‌شکردنی یانه و تیپه نیشتمانییه‌کانی عێراق له هه‌موو پێشبڕکێ فه‌رمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان."
ئه‌ندامانی یه‌کێتییه هه‌ڵوه‌شاوه‌که‌ی تۆپی پێ هه‌روه‌ها وتیان به‌شداریکردنی تیپه‌کانی نه‌وجه‌وانانی عێراق، خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ، پێنج به پێنج و تیپه‌کانی ئۆڵۆمپییش مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان له‌سه‌ره. ناوبژیوانانی عێراق و سه‌رپه‌رشتیار و یاریده‌ده‌رانی ناوبژیوانانیش له به‌شداریکردن له یاریی هه‌موو ئاسته‌کان قه‌ده‌غه کراون. راهێنه‌ر و مه‌شقده‌ری عێراقی بواریان پێ‌نادرێت به‌شداری له خول و سیمینار و کۆنفرانسه‌کاندا بکه‌ن.له لێدوانه‌که‌دا هاتووه،"ئه‌مه‌ش زیانێکی گه‌وره به هه‌موو جۆره‌کانی وه‌رزشی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت."
وا بڕیار بوو هه‌ولێر له گروپی سێهه‌مدا یاری بکات له جامی کۆنفیدراسیۆنی ئاسیادا، له به‌رامبه‌ر ئه‌لعه‌هدی لوبنانی و جه‌یشی سوری و کازمه‌ی کوێتی، به‌ڵام دوای بڕیاری بێبه‌شکردنه‌که تیپی کا‌سافی ئۆزبه‌کستانی جێگه‌ی هه‌ولێری گرته‌وه. تیپی رایانی قه‌ته‌رییش جێگه‌ی نه‌جه‌فی گرته‌وه، که بڕیاربوو له گروپی پێنجه‌مدا یاری بکات، له به‌رامبه‌ر وه‌حداتی ئوردنی و ریفاعی به‌حرێنی و نه‌هزه‌ی عوممانی.
وێنه: [نائیل لوتفی] ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیی نیشتمانیی عێراق (له‌سه‌ره‌وه) بڕیارێکیاندا که ده‌بێته جێی مشت‌ومڕ که ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی ناوه‌ندیی تۆپی پێی عێراقه .
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران