
[نائیل لوتفى] یاریزانانى زاخۆ و زەورا ململانێ لهسهر تۆپ دەکەن لە یاریهکدا رۆژی شەممە .
نائیل لوتفى لە بەغدا – 14/1/2010
بۆ سایتی مهوتنی
خولى سێیەمى یانە نایابەکانى عێراق، کە لە سێ رۆژى حەفتەى رابردوو ( 8–10 ى کانونى یەکەم ) ئەنجام درا، هەولێر و قوەى جەوى لە پێشەوەى کۆمەڵەى باکور دانا، پاش ئەوەى هەریەکەیان سێ بردنەوەیان تۆمار کرد. لەهەمانکاتدا، بەشێوەیەکى سەیر نەفتى جنوبى بەسره لوتکەى کۆمەڵەى باشورى داگیر کرد.
بردنهوهی هەولێر له كهرکوک به 0-2 شەممە ( 9 کانونى یەکەم) لە یاریگاى فرەنسۆ حەریرى لە هەولێر، یانهکهی خسته لوتکەى کۆمەڵەى باکورهوه.
یاریزانى غینى یانەى هەولێر، ئیسماعیل بەنگۆرا، لە خولەکى 24 هەمیندا، یەکەمین گۆڵى بۆ تیمەکەى تۆمارکرد، مەهدى کەریمیش لە خولەکى دووەمى کاتى زیادکراو گۆلى دووەمى تۆمارکرد.
لەکاتێکدا قوەى جەوى کە بە جیاوازى گۆڵ لەدواى هەولێرهوه دێت، رۆژی یەکشەممە بە ئاستەم 2-1 لە بەغداى بردەوە.
یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى بەغدا، ئەمیر سەباح، لە خولهکى 27 هەمیندا گۆلى یەکەمى تۆمارکرد، یاریزانى شارەزاو هێرشبەرى قوەى جەویە، رەزاق فەرحان، لە خولەکى 81 دا گۆڵى بەرامبەرى تۆمارکرد.
تەنها سێ خولەکیش پێش تەواوبوونى یاریەکە، ئەمجەد رازى گۆلى بردنەوەى بۆ قوەى جەوى تۆمارکرد، پاش ئەوەى توانى تۆپهکه بخاتە ناو تۆڕی بەغدا.
پاش تەواوبوونى یاریەکە، راهێنەرى یانەى بەغدا یەحیا عهلوان ناڕەزایى خۆى بەرامبەر ناوبژیوانهکه دەربڕى، ئۆباڵى دۆڕاندنى یاریەکەى خستە ئەستۆى ئەوەوە، چونکە یەکێک لە یاریزانەکانى ئهوى دەرکرد.
عهلوان وتى "پاش ئەوەى توانیمان گۆڵێک تۆماربکەین، سوپاس بۆ ئەداى پڕ لە جۆش و خرۆشى یاریزانەکانمان لە گێڕانەوەى هێرشەکانى قوەى جەویە، ناوبژیوان بە شێوەیەکى نابەجێیانە یاریزانێکى ئێمەى دەرکردە دەرەوە. ئەمەش کارى لە ورەو ئاستى یاریزانانى ئێمەکرد".
ناوبراو وتیشى "ناوبژیوان دەبوایە پێش ئەوەى کارت بەکاربێنێ یاریزانەکەى ئاگادار بکردایهوه، بەڵام ئهوەى نەکرد - ئەمەش کارێکى نابەجێیە. ئەم بڕیارەى ناوبژیوان کاردانەوەیەک بوو بۆ هاندەران و کارێکى نا عەدالەتانە بوو بەرامبەر یانەى بەغدا، کە بە دڵى تیمەکەى تر بوو".
ناوبژیوان سەباح عەبدیش بەرگرى لەم بڕیارەى خۆى کرد.
عەبد وتى "بڕیارەکە دروست بوو و پڕبەپێستى یاریزانەکەى یانەى بەغدا بوو، بەتایبەتیش کە من زیاتر لە جارێک ئاگادارم کردبۆوە. بهڵام ئەو زۆر گوێى پێنەدا. لەبەر ئەوە من ناچاربووم کە کارتی زەردى دووەم لە دژى ئەو بەکاربێنم پاش ئەوەى که زۆر زهبری بەکاردههێنا".
راهێنەرى قوەى جەوى، سەباح عەبدولجەلیل، وتى "یاریەکەمان لەگەڵ بەغدا یاریەکى ئاسان نەبوو. تیمێکى سەخت بوون و زۆر بەکەمى بوارى ئەوەیان دەدا هەڕەشە بکرێته سەر گۆڵەکەیان، بەڵام ئێمە بە شایستەى خۆمانى دەزانین کە بردمانەوە، سوپاسیش بۆ یاریزانەکانمان".
عەبدولجەلیل هەروەها وتیشى کاتێک یانەى بەغدا گۆڵى یەکەمى تۆمارکرد، یاریزانانى ئێمە بێ ئومێد نەبوون.
ناوبراو وتى "گۆلى یەکەمى بەغدا یاریزانەکانى ئێمەى نائومێد نەکرد. بەڵکو دەستیان بە هێرشکردن کرد تا توانیان ئەوەى دەیانەوێ بەدەستى بێنن. ئێمە توانیمان ئەنجامەکە بگۆڕین و سێ خاڵ ببەینەوە، ئەمەش ئێمەى بردە لوتکە، هاوشان لەگەڵ هەولێر".
لەهەمان گرووپدا، زەورا لەم وەرزەدا نەیتوانى بردنەوەى یەکەمى تۆماربکات، رۆژى یەکشەممە لەگەڵ زاخۆى میوانیدا لە گۆڕەپانى زەورا لە بەغدا 1–1 یەکسان بوون.
یاریزانى زەورا، مەروان حسێن، لە خولهکى 15 دا گۆلى یەکەمى تۆمار کرد. بەڵام حسێن عەلا، کە لە خولى پلە نایابەکانى چین گەڕابۆوە، لە خولەکى 35 دا گۆڵى یەکسانبوونى زاخۆى تۆمارکرد.
ئەنجامەکانى ترى کۆمەڵەى باکور بەم شێوەیە بوو، موسل 1–1 بەرامبەر مەسافى، شەرقات لە سەلاحەدینى بردەوە بە 3–1، کارەبا لە یانەى تۆپى پێى پیرسى بردەوە 2 –1، دهۆک بە 2–0 لە رەمادى بردەوە، مەسافى ئەلجنووب 1–3 بە دیالەى دۆڕاند.
لە هەمانکاتدا، نەفتى جنوب لوتکەى کۆمەڵەى باشورى داگیرکرد پاش ئەوەى 1-0 لە میناى بردەوە لە بەسره. تاکە گۆڵى یاریەکەش لە خولەکى 29 دا لەلایەن ئەحمەد حەسەنەوە تۆمارکرا.
هەر لە کۆمەڵەى باشوردا، تەلەبە یەکەمین بردنەوەى تۆمارکرد بە بردنەوەیان بەرامبەر کەرخ 1–0. گۆڵەکەش لەلایەن هێرشبەرى تەلەبە محەمەد جەدیع لە خولەکى 44 دا تۆمارکرا.
بەریدیش 1–0 لە نەفتى بردەوە، نەجەف بە 3-0 لە سەماوەى بردەوە، نەفت ئەلمیسان و ئەلسینا 1–1 بەرامبەر بوون، میسان لە کوفەى بردەوە بە 1–0، شورتەو ئەلحەسەنەین 2–2 هاوتا بوون، ناسریەو کەربەلاش 1–1 یەکسان بوون، دیوانیە و حدودیش 1–1 یەکسان بوون.
وێنە: [نائل لوتفى] یاریزانانى زاخۆ و زەورا ململانێ لەسەر تۆپ دەکەن لە یاریهکدا رۆژى شەممە.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران