
] نائيل لوتفى [ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق مه‌شق و راهێنان ئه‌نجامده‌دا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى يه‌كه‌م پێش گۆڕينى كۆمه‌ڵه‌كان.
نائيل لوتفى له به‌غدا- 17/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
يه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى ده‌ستى عێراقى چوارشه‌ممه ( 13 كانونى دووه‌م) ره‌خنه‌ى له دوایین بڕيارى يه‌كێتى تۆپى ده‌ستى ئاسيا گرت سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراقى له كۆمه‌ڵه‌ى يه‌كه‌م بۆ كۆمه‌ڵه‌ى سێيه‌م له پاڵاوتنه‌كانى جامى ئاسيا 2010 كه بڕياره له 6 شوبات له لوبنان ئه‌نجام بدرێت.
له‌تيف جه‌لوب ، سكرتێرى يه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى ده‌ستى عێراقى، بڕياره‌که‌ى يه‌كێتى تۆپى ده‌ستى ئاسياى "وه‌ك بڕيارێكى چاوه‌ڕواننه‌كراو و نادادپه‌روانه دژى تۆپى ده‌ستى عێراق له‌قه‌ڵه‌مدا".
يه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى ده‌ستى عێراقى نامه‌يه‌كى فه‌رمى نارد بۆ يه‌كێتى تۆپى ده‌ستى ئاسيا كه تیایدا داواى رونكردنه‌وه‌ى بڕياره‌كه ده‌كات و داواى گۆڕينیشی ده‌كات.
يه‌كێتى تۆپى ده‌ستى ئاسيا ئه‌م بڕياره‌ى ده‌ركرد دواى ئه‌وه‌ى ليژنه‌ى ئۆڵۆمپى نێوده‌وڵه‌تى به‌شدارىكردنى هه‌ڵبژارده‌ى كوه‌يتى هه‌ڵپه‌سارد.
عێراق پێشتر له كۆمه‌ڵه‌ى يه‌كه‌م یاریده‌كرد، كه هه‌ريه‌ك له هه‌ڵبژارده‌ى چين و سعوديه و سورياى له‌خۆده‌گرت. ئێستا عێراق گواستراوه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵه‌ى سێيه‌م ، كه هه‌ريه‌ك له يابان و به‌حره‌ين له‌خۆده‌گرێت.
به‌در زياب ، سكرتێرى دارايى يه‌كێتى تۆپى ده‌ستى ئاسيا، بڕيارى گواستنه‌وه‌ى عێراقی بۆ كۆمه‌ڵه‌ى سێيه‌م به دروست زانى .
به‌در زياب وتى " يه‌كێتى تۆپى ده‌ستى ئاسيا ويستى هه‌ڵبژارده به‌شداربوه‌كان به‌سه‌ر چوار ئاستدا دابه‌ش بكات له کاتی ئه‌نجامدانى تیروپشکی پاڵاوتنه‌كان." وتيشى " به‌گوێره‌ى ئه‌و ياسایانه‌ی که له‌سه‌ری ده‌ڕۆین، كاتێك به‌شدارىكردنى هه‌ر هه‌ڵبژارده‌يه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌و كات هه‌ڵبژارده‌يه‌كى ئاستى چواره‌م دێته شوێنى ئه‌و. عێراق تاكه هه‌ڵبژارده بوو كه له ئاستى چواره‌م پۆلێنكرابوو ، بۆيه هاته شوێنى هه‌ڵبژارده‌ى كوه‌يت"
زافر ساحب ، راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى بۆ تۆپى ده‌ست ، وتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر خۆى ئاماده كردبوو‌و له‌و ماوه‌یه‌دا تێيدا به‌گوێره‌ى تاكتيكه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى يه‌كه‌م نه‌وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ى سێيه‌م مه‌شق و راهێنانى ئه‌نجامدابوو.
زافر وتى " بڕياره‌که‌ی يه‌كێتى تۆپى ده‌ستى ئاسيا سه‌رى له ئێمه شێواند ، به‌تايبه‌تى له دوايين كامپى مه‌شقكردن كه هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له توركيا كردبويه‌وه، كه ياريمان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانى هه‌مان ئاستى كۆمه‌ڵه‌ى يه‌كه‌م ئه‌نجامدا و توانيمان ياريزانه‌كانمان بگه‌ێنینه ئاستێكى به‌رزى تاكتيك و شاره‌زايیه‌کان"
هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌ماوه‌ى كامپی مه‌شق و راهێنانه‌كه‌دا چوار يارى دژى تيپه ئاست به‌رزه‌كانى توركيا ئه‌نجامدا له‌و هۆڵه وه‌رزشيانه‌ى كه هاوشێوه‌ى ئه‌و هۆڵانه‌ن كه يارى پاڵاوتنه‌كانى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
بڕياربوو هه‌ڵبژارده‌ى عێراق كامپێكى مه‌شق له تونس له ناوه‌ڕاستى كانونى دووه‌م بكاته‌وه بۆئه‌وه‌ى يارى دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئيمارات و لوبنان و ليبيا ئه‌نجام بدات ، له‌گه‌ڵ پێنج يارى تر له‌گه‌ڵ ئه‌و تيپانه‌ى له خولى تيپه نايابه‌كانى تۆپى ده‌ست له تونس یاریده‌که‌ن.
به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌م كامپى مه‌شقه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ كۆمه‌ڵه‌ى سێيه‌م.
زافر ساحب داواى له يه‌كێتى تۆپى ده‌ستی ئاسيا كرد "چاره‌سه‌رێكى خێرا بۆ ئه‌م كێشه‌يه بدۆزێته‌وه ، به‌تايبه‌تى چونكه ئه‌م هه‌ڵبژاردانه‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كه بڕيار وابوو عێراق يارييان له‌گه‌ڵدا بكات تا راده‌يه‌ك هه‌ڵبژارده‌ى ئاسانتربوون وه‌كو له هه‌ڵبژارده‌کانی كۆمه‌ڵه‌ى سێيه‌م كه دوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌هێز له‌خۆده‌گرێت كه ناوبانگى باشيان هه‌يه نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى ئاسيا ، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى جيهانيش."
پاڵاوتنه‌كانى يه‌كێتى تۆپى ده‌ست به به‌شدارى 12 هه‌ڵبژارده ده‌ستپێده‌كات كه به‌سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون كه هه‌ر كۆمه‌ڵه‌يه‌ك 3 هه‌ڵبژارده له‌خۆده‌گرێت.
وێنه : ] نائيل لوتفى [ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق مه‌شق و راهێنان ئه‌نجامده‌دا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى يه‌كه‌م پێش گۆڕينى كۆمه‌ڵه‌كان.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران