
[جۆو کلامەر / ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز ] عێراق ئەدایەکى سەرسامکەرى لە کوێت پیشاندا
نائیل لوتفى له بەغدا 18/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هەڵبژاردەى تیرهاوێژى عێراقى رۆژى 4 کانونى دووەم کۆتایى بە بەشداریی پاڵەوانێتى عەرەبى هێنا لە کوێت، بەبردنەوەى نۆ مەدالیای جۆراوجۆر، که بریتی بوون له پێنج مەدالیاى زێڕ و سێیى زیو و یەکێکى برۆنز.
زاهید نورى، ئەندامى دەستەى کارگێڕیی لیژنەى ئۆڵۆمپى عێراق، رایگەیاند "چوار یاریزانى عێراقى توانیان مەدالیاى زێڕ لە تیرهاویشتنى 10 مەترى ده‌مانچه‌ی هه‌وایی بەدەستبهێنن، لە کاتێکدا پێنجەم مەدالیاى زێڕیش بەر عێراق کەوت به بردنه‌وه‌ی پێگه‌ی یه‌که‌م له هه‌مان پێشبڕکێی ئاستی تیپه‌کاندا ".
زاهید، کە سەرۆکایەتى شانده عێراقییه‌که‌ی ده‌کرد لەو پاڵەوانێتییە عەرەبییەدا، ئاماژەى بەوەدا کە دەستکەوتەکەیان لەو پێشبڕکێیەدا زۆر سەرنجڕاکێش بوو " سه‌ره‌ڕای لاوازی سه‌رچاوه‌کان و نه‌بوونی ژێرخان له سه‌رجه‌م پارێزگاکانی سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا. ئه‌م ده‌ستکه‌وته له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا ئاماژه‌یه بۆ ئاینده‌ی گه‌شی وه‌رزشی عێراق".
ناوبراو وتی "بەشداریکردنى ئێمە لەم پێشبڕکێیەدا کاریگەر بوو، کە تێیدا چەندین دیدار و چاوپێکەوتنمان لەگەڵ برا بەشداربووەکانى تر ئه‌نجامدا و رێککەوتین لەسەر بەستنى پرۆتۆکۆلى هاریکارى بەمەبەستى بەرەوپێشبردنى وەرزش لە هەموو وڵاتە عەرەبییەکاندا"
هه‌روه‌ها بێ‌ئومێدى خۆی ده‌ربڕی له‌و " که‌لێنه گه‌وره‌یه‌ی بینیمان و هه‌ستمان پێ‌کرد له به‌شدارییه‌که‌ماندا، له بواره‌کانی ژێرخان و پشتگیری دارایی له وه‌رزشه‌که له کوێت، که ئومێد دەکەین هەموو وەرزشى عێراقیش پێیبگات".
وتیشی پاش به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وته‌کانی پار و ئه‌مساڵ" هیوادارین یەکێتى تیرهاوێژى عێراقى لە روى داراییەوە پشتیوانى بکرێت و ژێرخانى بەهێزبکرێت لەلایەن حکومەت و لیژنەى ئۆڵۆمپى عێراقه‌وه".
سەرۆکى یەکێتى تیرهاوێژى عێراقى عەبدولجەبار عەزیز وتى "بەشداریکردنى عێراق لەو پاڵەوانێتییەدا دەرفەتێک بوو بۆ پێشبڕکێکردن و داهێنان و به‌ده‌ستهێنانی ئەنجامێکى سەرفراز به ناوی عێراقه‌وه"
شاندی تیرهاوێژانى عێراقى پێکهاتبو لە چوار یاریزانی تیرهاویشتن بۆ پۆلێنی پێگه‌ێشتوان له بواری تیرهاویشتنی ئازاد و هەوایدا، ئه‌وانیش زیاء عەباس و سەیف عەلاوى و موعه‌مەر عیماد مەحمود و عەلى مالک موحسین بوون. چوارەکەى تریش نوێنەرایەتى توێژى لاوانیان دەکرد، ئەوانیش نورەدین زیاء و عەبدوڵڵا عەلاوى و حاتەم کەریم و زەید تاریق بوون..
عەزیز ئاماژەى بەوەدا کە هەڵبژادەى نیشتیمانى عێراقى "لە لایەن بەرپرسانى یارى تیرهاوێشتنى جیهانى عەرەب و ئاسیاوه زۆر ستایش کرا، لەوانە شێخ سەلمان سەباح سالم سه‌باح، سەرۆکى یەکێتى تیرهاوێژى ئاسیا و کوێت، دەعیج خەلەف عەتیبى سەرۆکى یەکێتى تیرهاوێژى عەرەب".
وتیشی ئەوان تیرهاوێژانى عێراقییان ستایشکردوه و وه‌سفیان کردون وەک "وێستگەیەکى رۆشن لەنێوان تیرهاوێژانى عەرەبدا لەڕێى ئەو ئاستە بەرزەى کە بەدەستیان هێنا، وێڕاى ئەو بارودۆخه‌ى کە وەرزشى عێراقى پێداتێپەڕێوە"
عەزیز وتى چەند پڕۆژەیەک کەوتۆتە گەڕ بۆ پشتیوانى له تیپه‌که.
عەزیز وتى"ئێمه بەشێکى گرنگى ئاماده‌کردنی شوێنێکى نوێمان تەواوکردووە بۆ مەشقکردن، کە به‌م نزیکانه ده‌کرێته‌وه و مواسه‌فاتی ته‌کنیکی نوێی تێدایه. ژمارەى ئەو یاریزانانەى کە دەتوانن لەوێ مه‌شق بکەن لە یەک کاتدا لە نێوان 10 تا 20 یاریزان دەبێت"
"ئەو سەنتەرەى مەشقکردن شوێنێکی نمونه‌یی ده‌بێت و جێگه‌یه‌کی نایاب ده‌بێت بۆ مه‌شقکردنی ره‌حه‌ت. هەروەها چه‌ند هه‌نگاوێک نراوه بۆ تەواوکردنى گۆڕەپانى تیرهاوێشتنى کراوە کە ئەویش بۆ مەشقکردنى هەڵبژاردەکەمان بەکاردەهێنرێت." وتیشى "رێڕەوى وەرزش لە عێراقدا بە ئاراستەیەکى باشتر و هاوسه‌نگتردا ده‌ڕوات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێویستمان بە هەندێ پشتیوانى هەیە لە بواری دابینکردنى پێدوایستییە نوێیه‌کانی وه‌ك تفه‌نگ و شتی تر"
شازده وڵاتى عەرەبى - عێراق و ئیمارات و قەتەر و بەحرێن و سعودیە و لوبنان و عوممان و جەزائیر و ئەردەن و سوریا و یەمەن و سودان و لیبیا و مەغریب و تونس و کوێت— بەشدارییان لە نۆیەمین پاڵەوانێتى تیرهاوێژیى عەرەبدا کرد.
وێنە: [جۆو کلامەر / ئه‌ی ئێف پی/گێتی ئیمیجز ] عێراق ئەدایەکى سەرسامکەرى لە کوێت پیشاندا
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران