
[نائیل لوتفی] هه‌ندێک یاریزانی یانه‌کانی تۆپی ده‌ست به شێوه‌یه‌کی کاتی چونه‌ته ناو تیپی نیشتمانیی عێراقیه‌وه.
نائیل لوتفی له به‌غدا – 27/1/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
یه‌کێتی ناوه‌ندیی تۆپی ده‌ستی عێراق 23 ی شوباتی دانا به رۆژی ده‌ستپێکردنی گروپی گه‌وره بۆ خولی تیپه نایابه‌کانی شازده یانه.
سه‌رۆکی یه‌کێتییه‌که فه‌لاح حه‌میید وتی "تیپه‌کان بۆ دوو گروپ دابه‌ش ده‌کرێن، هه‌ر یه‌کێکیان له هه‌شت تیپ پێک دێت. کێبرکێکه له یه‌ک قۆناغ پێکدێت و تێیدا چوار تیپ له هه‌ر گروپێک سه‌رده‌که‌ون و شایسته ده‌بن."
هه‌شت تیپه شایسته‌که به‌ردوام ده‌بن بۆ یاری له خولێکی دوو قۆناغی، یارییه‌که‌یان له زێد و ئه‌وه‌ی تر له دوور، بۆ دیاریکردنی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌م وه‌رزه.
پۆلێنی نه‌وجه‌وانانی خولی تیپه نایابه‌کانی تۆپی ده‌ست له هه‌مان کاتی پۆلێنی گه‌وره‌کاندا ئه‌نجام ده‌درێت، و یارییه‌کانی هه‌ردوو پۆلێنه‌که له هه‌مان رۆژدا ده‌بێت.
ناوبراو وتی "مه‌رجی یه‌کێتییه‌که بۆ به‌شداری تیپه‌کان له خولی تیپه نایابه‌کاندا بریتییه له هه‌بوونی تیپی نه‌وجه‌وانان، ئه‌گه‌رنا، مافی به‌شداریکردنیان نابێت."
زۆر له یاریزانانی یانه‌کان یاری بۆ تیپی نیشتمانیی عێراقی ده‌که‌ن له جامی ئاسایی جیهانی که له خشته‌دایه 6-18 شوبات ئه‌نجام بدرێت، بۆیه، یه‌کێتییه‌که کێبرکێکه‌ی به شێوه‌یه‌ک رێکخست که هیچ یانه‌یه‌ک زیانی پینه‌گات له ئه‌نجامی ئاماده‌نه‌بوونی یاریزانه‌کانی.
راهێنه‌ری یانه‌ی جه‌یش، ره‌عد خه‌نجه‌ر، وتی ئاماده‌کارییه‌کانی تیپه‌که بۆ خولی تیپه نایابه‌کان هێنده نمونه‌یی نه‌بووه.
"سێ گۆڵچیمان هه‌یه که بۆ تیپی نیشتمانی یاری ده‌که‌ن. بۆیه، ناتوانین یاری دۆستانه بکه‌ین ئه‌گه‌ر تاکه گۆڵچییه‌که‌مان ئازاری پێگه‌یشت. ئه‌مه سه‌ره‌رای سێ یاریزانی تر که له‌گه‌ڵ تیپی نیشتمانی یاری ده‌که‌ن."
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی تیپه‌که‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر یاریزانی نه‌وجه‌وان له‌خۆ ده‌گرێت که شانبه‌شان له‌گه‌ڵ یاریزانه خاوه‌ن ئه‌زمونه‌کان یاری ده‌که‌ن.
به وته‌ی ناوبراو، یانه‌ی جه‌یش ناتوانێت یاریزانی نوێ بهێنێته ریزه‌کانی خۆی له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی روبه‌ڕوی یانه‌که ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی "نه‌مانتوانی یاریزانی پیشه‌یی یان ئاست به‌رز بهێنینه ناو تیپه‌که، هه‌رچه‌نده ئێمه له پاڵه‌وانانی خولی تیپه نایابه‌کانین. به‌م پێکهاته‌یه‌ی ئێستامان، هیوادارین بتوانین نازناوه‌که لای خۆمان بهێڵینه‌وه و ئه‌دایه‌کی باش پیشان بده‌ین."
ناوبراو وتی "تیپه به‌شداره‌کانی خولی تیپه نایابه‌کان پێشوه‌خت ده‌ستیان کردووه به خۆئاماده‌کردن بۆ وه‌رزه‌که و یاریزانی باشیان هه‌یه. بۆیه، کێبڕکێکی نێوان تیپه به‌شداره‌کان کێبڕکێیه‌کی به‌هێز ده‌بێت، به تایبه‌تی له نێوان، که‌رخ و شورته و جه‌یشدا."
راهێنه‌ری که‌رخ خالید عه‌دنان وتی تیپه‌که‌ی به‌رده‌وامه له راهێنان، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک یاریزانیان ئێستا بۆ تیپی نیشتمانی یاری ده‌که‌ن.
خالید عه‌دنان وتی "ئاماده‌کارییه‌کانمان بۆ ئه‌م وه‌رزه جیاوازه له‌وه‌ی رابردوو، ئێمه ئێستا پێکهاته‌یه‌کی به‌هێزمان هه‌یه و جێگره‌وه‌ی باشمان هه‌یه و ده‌توانین کێبڕکێ بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌که بکه‌ین، به پێچه‌وانه‌ی وه‌زره‌کانی پێشوو کاتێك ریزه‌کانمان جێگره‌وه‌ی له‌باریان نه‌بوو."
خالید وتی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌که چه‌ند یاریزانێكی گه‌نج و خاوه‌ن ئه‌زمونی هێناوه‌ته ناوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا نوێنه‌رایه‌تی تیپه‌که‌مان بکه‌ن دوای ئه‌وه‌ی تاقی کرانه‌وه."
که‌رخ ده‌ست به کامپێكی یه‌ک هه‌فته‌یی ده‌کات له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی گونجاوێتی جه‌سته‌یی یاریزانه‌کان و چاکترکردنی تاکتیکه‌کانیان. دوای ئه‌وه، تیپه‌که به‌شداری له کامپێکی مه‌شقی دوو هه‌فته‌ییدا ده‌کات که چه‌ند یارییه‌کی دۆستانه‌شی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت له‌گه‌ڵ تیپه‌کانی پارێزگاکانی باکور."
ناوبراو متمانه‌ی خۆی به ئه‌دای تیپه‌که‌ی له خولی تیپه نایابه‌کانی داهاتوودا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ناونیشانه‌که ده‌به‌ینه‌وه سه‌ره‌ڕای به‌هێزیی تیپه به‌شداره‌کانی تر."
وێنه: [نائیل لوتفی] هه‌ندێک یاریزانی یانه‌کانی تۆپی ده‌ست به شێوه‌یه‌کی کاتی چونه‌ته ناو تیپی نیشتمانیی عێراقیه‌وه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران