
[نائیل لوتفى] سیناعە یاریەکی هێرشبەرانەى بەهێزى بەرامبەر نەفت ئەنجامدا و بە 2-1 بردیهوه
نائیل لوتفى له بەغدا - 28/1/10
بۆ سایتی مهوتنی
سیناعە پێشەنگى ریزبەندى کۆمەڵەى باشورى خولی تیپه نایهبهکانی بەدەستهێنا دواى ئەوەى رۆژى شەممە (23 کانونى دووەم) بە 2-1 لەیانەى نەفتى بردەوە له میانهی گهڕی شهشهمی کێبڕکێکهدا.
لەیاریەکەدا، کە لە یاریگاى نەفت لە بەغدا بەڕێوەچوو، یاریزانانى سیناعە کۆنتڕۆڵى یارییەکەیان کهد لە جێمى یەکەمدا و زۆر هێرشى مەترسیداریان بردە سەر گۆلى نەفت، نزیکترینیان به سەرى یاریزان سەباح عەباس بوو لە خولەکى 24 دا. بهڵام گۆلچى نەفت بەلێهاتوویییەوە تۆپەکەی دهرکرد .
یاریزانانى نەفتیش هێرشیان دەبرد، بەڵام هێرشەکانیان ئهوتۆ نەبوو، بەمەش جێمى یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایى پێهات.
هێرشبەرى سیناعە عەلى کازم توانى لە سەرەتای جێمى دووەمدا لە خولەکى 48 گۆل بۆ یانەکەى تۆمار بکات، هەروەها هێرشەکانى یانەکەى بۆ سەر گۆڵى نەفت بەردەوام بوو، تاوەکو یاریزان نەجم هیشام توانى لە خولەکى 82 گۆڵى دووەم تۆمار بکات.
نەفت توانى بە لێدانى پهنارتیهک لەلایەن ئەحمەد کازم لە خولەکى 85 دا گۆڵێک تۆمار بکات، بەڵام یارییەکە بە قازانجى سیناعە بە 2-1 کۆتایى هات.
دواى یارییەکە، راهێنەرى سیناعە قەحتان جەسیر وتى "یانەکەمان لەهەردوو جێمەکەدا بەئاراستەى هێرشبردن یارى کرد، لەبەرئەوە شایانى بردنەوە بووین. هەرچەندە ئێمە یەکەم گۆڵمان لە سەرەتاى جێمى دووەمدا تۆمارکرد، بەڵام بە یاریزانەکانمان راگەیاند کە دهبێت بهردهوام هێرش بهرین"
قهحتان وتیشى "یارى دووەممان زەحمەت دەبێت. چونکە روبەڕوی یانهیهکی بههێزدهبینهوه. سەربارى ئەوەى کە یانە لاوازەکانیش لەگەڵ ئێمە بەهەموو توانایانەوە یارى دەکەن، چونکه ئێمە لە ریزبەندى یەکەمین."
راهێنەرى یانەى نەفت حەمید سەلمان رایگەیاند "یەکەم گۆڵى سیناعە پلانەکانى ئێمەى تێکدا، چونکە گۆڵەکە لە دەسپێکى جێمى دووەمدا هات، کە واى لە یاریزانەکانمان کرد تەرکیزى خۆیان لەدەست بدەن و روهو گۆڵ ملبنێن بۆ گهیشتنهوه بهوان. ئەمەش وایلێکردن لە هێڵى بەرگریدا هەڵەبکەن کە رێى بە سیناعە دا گۆڵى دووەم تۆماربکات."
حەمید سەلمان وتیشی "دۆڕانەکە بۆ ئێمە قورس بوو، چونکە لە یاریگاى خۆمان و له پێش هاندەرانى خۆمان بوو." وتیشی دۆڕانەکە جێى سەرسوڕمان بووە، "بەتایبەتى بەرەوپێشچوونى ئهدای یانەکەیان لە دوو گهڕی رابردوودا، هەروەها ئەو ئەنجامە باشانەى کە بەدەستیان دەهێنا. بەهەرحاڵ، یانەکەمان لەو یارییەى ئەمڕۆ لەگەڵ سیناعە کردى لەوەدەچوو یەکەمجاریان بێت پێ لە تۆپ بدەن"
هەر لە چوارچێوەى کۆمەڵەى یانەکانى باشوردا، شورتە دووەم سهرکهوتنی تۆمارکرد کاتێک له ئیتیساڵاتیان (بهریدی جاران) بردهوه به 2-1. گۆڵەکانى شورتە لەلایەن یاریزانان خەلدون ئیبراهیم لە خولەکى 26 و بەشار سەعد لە خولەکى 80 دا تۆمارکران، هەرچى گۆڵەکەى ئیتیسالاتە لەلایەن عەقیل موتعەب لە خولەکى 58 دا تۆمارکرا.
هەر لە درێژەى یارییەکاندا، نەفتى باشور بە 1-0 لە کوفەى بردەوە، هەروەها نەفتى میسان بە 2-1 لە سەماوەى بردەوە.
لەهەمانکاتدا، لە یارییەکانى کۆمەڵەى باکوردا، هەولێر توانى بەپێشەنگى بمێنێتەوە دواى ئەوەى بە 3-0 لە مەسافى ئهلجهنوبی بردەوە. یانەى کەرکوکیش لەیارییەکى چاوەڕواننەکراودا توانى 1-0 لە یانەى بەغدادى میوان بباتەوە، لهکاتێکدا یانەى پێرس 2-0 لە یانەى شەرقاتى بردەوە.
یارى نێوان کەربەلا و موسڵ بەبێ گۆل کۆتایى پێهات، و یارى نێوان هیندییە و رومادى بە 2-2 کۆتایى پێهات.
وێنە: [نائیل لوتفى] سیناعە یاریەکی هێرشبەرانەى بەهێزى بەرامبەر نەفت ئەنجامدا و بە 2-1 بردیهوه.
ئهم بابهته ههڵسهنگێنه
تکایه تێبینیهکانت دهربارهی ئهم بابهته بخهره ڕوو بۆ ئهوهی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وهرگرین بۆ پهرهپێدان به ماڵپهڕهکه
- رێساكانی مهوتنی لهبارهی سهرنجهكانهوه














سهرنجی خوێنهران