
[نائیل لوتفی] یاریزانه‌کانی دهۆك له‌هه‌وڵی سه‌ندنی تۆپه‌که‌دان له یانه‌ی قووه جه‌ویه.
نائیل لوتفی له به‌غدا 30/01/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
خولی شه‌شه‌می تیپی پله نایابه‌کانی تۆپی پێی عیراقی یه‌کشه‌ممه (24 کانونی دووه‌م) به سێ به‌زاندنی چاوه‌ڕواننه‌کراو کۆتایی پێهات: دۆڕاندنی زه‌ورا به‌رانبه‌ر سامه‌ڕا، که‌ربه‌لا به دیوانیه، هه‌روه‌ها زاخۆ به سه‌لاحه‌دین.
له‌هه‌مانکاتدا و له یارییه‌کی به‌جۆشدا یانه‌ی قووه جه‌ویه له یانه‌ی دهۆکی میوانی برده‌وه. له جێمی یه‌که‌مدا یانه‌ی دهۆک کۆنترۆڵی گۆڕه‌پانه‌که‌ی کرد و چه‌ند هێرشێکی برده سه‌ر تیپی قووه جه‌ویه، له‌وانه شوتێکی محه‌مه‌د سه‌عد که له خوله‌کی هه‌شته‌می یارییه‌که‌دا به‌ر ستونی گۆڵه‌که که‌وت.
دهۆک جارێکی تریش به‌رپه‌رچی گۆڵی یانه‌ی قووه جه‌ویه‌ی دایه‌وه کاتێک سالار جه‌بار له خوله‌کی 35 دا هێڵی به‌رگری به‌زاند، به‌ڵام گۆڵچی یانه‌ی قووه جه‌ویه نوری سابیر هه‌روه‌ها یاریزانی هێڵی به‌رگری جاسم غولام توانیان به‌رپه‌رچی هێرشه‌که بده‌نه‌وه و جێمی یه‌که‌م به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.
سه‌ره‌تای جێمی دووه‌م جیاوازییه‌که‌ی ئه‌وتۆی نه‌بوو له‌گه‌ڵ جێمی یه‌که‌مدا. پاشان سالار شوتێکی لێدا به‌ڵام به‌ر ستوونی گۆڵه‌که که‌وت، ئیتر یاریزانه‌کانی یانه‌ی قووه جه‌ویه هێرشه‌کانیان له‌دژی یانه‌ی دهۆك چڕتر کرده‌وه هه‌تا یاریزانی هێرشبه‌ر ئه‌مجه‌د رازی له خوله‌کی 57 دا یه‌که‌م گۆڵی تۆمارکرد.
پاش ئه‌م گۆڵه یارییه‌که به‌جۆشتر بوو و یانه‌ی دهۆک فشارێکی به‌رچاوی هێنایه ناو یارییه‌که. به‌هه‌رحاڵ، له خوله‌کی 70 ی یارییه‌که‌دا یاریزانی دهۆك حه‌سه‌ن محه‌مه‌د زه‌بون له یاریه‌که ده‌رکرا پاش ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م کارتی زه‌ردی پێدرا. پاش ئه‌مه ئاستی هه‌ردوو تیپه‌که دابه‌زی و یارییه‌که کۆتایی پێهات به بردنه‌وه‌ی قووه جه‌ویه به 1-0.
له میانه‌ی یارییه‌کانی تری گروپی باکوردا، یانه‌ی سامه‌ڕا بردنه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوی گه‌وره‌ی به‌خۆوه دی کاتێک یانه‌ی زه‌ورای میوانی به‌زاند به 1-0. ئه‌و ته‌نها گۆڵه‌ش له‌لایه‌ن حه‌مادی ئه‌حمده‌وه له خوله‌کی 44 دا تۆمارکرا. هه‌روه‌ها یانه‌ی سه‌لاحه‌دین یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌یانی تۆمارکرد کاتێك یانه‌ی زاخۆی میوانی به 1-0 به‌زاند. گۆڵی براوه‌ش ته‌نها یه‌ك خوله‌ك پاش پشووی جێمی یه‌که‌م له‌لایه‌ن محه‌مه‌د مه‌حموده‌وه تۆمارکرا.
له‌هه‌مانکاتدا، یانه‌ی مه‌سافی سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی به‌ده‌ستهێنا به‌رانبه‌ر یانه‌ی دیاله و له‌پێش چاوی هانده‌رانی یانه‌ی دیاله، و یاریه‌که به 2-0 کۆتاییهات. ئه‌و دوو گۆڵه‌ش له‌لایه‌ن یاریزان عه‌مار عه‌بد ئه‌لحه‌سه‌نه‌وه تۆمارکرا، یه‌که‌میان له خوله‌کی 37 ی یارییه‌که و دووه‌میان ته‌نها 8 خوله‌ك پێش کۆتایی یارییه‌که.
سه‌باره‌ت به یارییه‌کانی یانه‌کانی باشور، یانه‌ی ته‌له‌به خاڵێکی گرنگیان تۆمارکرد کاتێک به 1-1 له‌گه‌ڵ نه‌جه‌فدا ده‌رچوون. یانه‌ی ته‌له‌به کۆتاییهێنا به جێمی یه‌که‌می یارییه‌که به تۆمارکردنی گۆڵێك له‌لایه‌ن یاریزان نه‌دیم که‌ریمه‌وه له خوله‌کی هه‌شته‌می یارییه‌که‌دا تۆمارکرا. به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت یانه‌ی نه‌جه‌ف پارسه‌نگی یارییه‌که‌ی دایه‌وه به‌تۆمارکردنی گۆڵێك له‌لایه‌ن یاریزان عه‌بدولعه‌باس سه‌لمانه‌وه له خوله‌کی 70 ی یارییه‌که‌دا.
له یارییه‌کی تردا یانه‌ی که‌ربه‌لا له‌پێش چاوی لایه‌نگرانییه‌وه دۆڕانێکی تری به‌خۆیه‌وه دی کاتێك له‌لایه‌ن یانه‌ی دیوانیه‌وه به‌زێنرا به 1-0. ته‌نها گۆڵی یارییه‌که‌ش له‌لایه‌ن یاریزان ئه‌حمه‌د شه‌رشاب له‌خوله‌کی حه‌وته‌می یارییه‌که‌دا به گۆڵێکی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی په‌نارتییه‌وه تۆمارکرا.
یانه‌ی حدود کۆتایی هێنا به زنجیره دۆڕاندنه‌کانی کاتێک له یانه‌ی که‌رخی برده‌وه به 1-0 به تۆمارکردنی گۆڵێك له‌لایه‌ن یاریزان موهه‌نه‌د زه‌یدانه‌وه له خوله‌کی 40 ی یارییه‌که‌دا.
یانه‌ی حه‌سه‌نێن له یانه‌ی مینای برده‌وه به 1-0. ئه‌م گۆڵه‌ش له‌لایه‌ن یاریزان عه‌باس جه‌باره‌وه له خوله‌کی 47 دا تۆمارکرا.
له کۆتایی خولی شه‌شه‌می تیپی پله نایابه‌کاندا، یانه‌ی هه‌ولێر له پێشه‌نگی یانه‌کانی باکوردا مایه‌وه به 18 خاڵ و یانه‌ی قووه جه‌ویه به پله‌ی دووم دێت به 15 خاڵ، هه‌روه‌ها یانه‌ی که‌ربه‌لا له پله‌ی سێیه‌مدایه.
سه‌باره‌ت به یانه‌کانی باشور، یانه‌ی سیناعه له پله‌ی یه‌که‌مدایه به 14 خاڵ و یانه‌ی نه‌فت ئه‌لجنوب له پله‌ی دووه‌م و یانه‌ی ته‌له‌به له پله‌ی سێیه‌مدایه.
وێنه: [نائیل لوتفی] یاریزانه‌کانی دهۆك له‌هه‌وڵی سه‌ندنی تۆپه‌که‌دان له یانه‌ی قووه جه‌ویه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران