
[مات کاردی/ گێتی ئیمیجز] وێڕای نه‌بونی پێداویستیه‌کان، سه‌ناعه چاوی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی کاسه‌که‌یه.
نائیل لوتفی له به‌غدا – 31/01/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
هه‌شت یانه سه‌رکه‌وتن بۆ خولی نایابی باله که له مانگی شوباتدا ده‌ستپێده‌کات.
یانه‌کانی مه‌سافی شیمال و پێشمه‌رگه و شورته و هه‌ولێر سه‌رکه‌وتن بۆ گروپی یه‌که‌م و یانه‌کانی سه‌ناعه و غاز ئه‌لجنوب و به حری و غه‌راف بۆ گروپی دووه‌م.
فازل حسین حیجاره، سکرتێری گشتی یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی عێراقی، رایگه‌یاند که قۆناغی دووه‌می یاریه‌کان "کۆتایی هات به پێشه‌نگی یانه‌ی سه‌ناعه له گروپی دووه‌مدا و یانه‌ی مه‌سافی ئه‌لشیمال له پێشه‌نگی گروپی یه‌که‌مدا. مه‌سافی هه‌مو یاریه‌کانی برده‌وه و زۆرترین خاڵی به‌ده‌ستهێنا، بێ هیچ دۆڕاندنێك.
هه‌ریه‌ك له‌و یانانه یارییه‌ک له گۆڕه‌پانی خۆیدا و یاریه‌ک له گۆڕه‌پانی تیپه‌که‌ی به‌رامبه‌ریدا ده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یانه‌کانی گروپه‌که‌ی. ئه‌و یانه‌یه‌ی زۆرترین خاڵ به‌ده‌ستده‌هێنێت ده‌بێته براوه‌ی خولی پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه.
فازل حیجاره وتی "ئه‌م سیستمه جیاوازه له سیستمی وه‌رزی پێش‌و،که سیستمێکی قورس و ماندوکه‌ر بوو بۆ سه‌رجه‌م یانه به‌شداربوه‌کان".
هه‌روه‌ها وتی که یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی عێراقی له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌شت یانه‌که‌دا کۆده‌بێته‌وه به مه‌به‌ستی دانانی خشته‌یه‌ک بۆ ئه‌نجامدانی یاریه‌کانی خوله‌که، که له مانگی شوباتی داهاتودا ده‌ستپێده‌کات، هه‌روه‌ها بۆ تاوتوێکردنی هه‌ر بیرۆکه‌یه‌ک که یارمه‌تی سه‌رخستنی خوله‌که بدات.
وه‌رزی ئه‌مساڵ کێبڕکێیه‌کی به‌هێزی له‌نێوان یانه به‌شداربووه‌کاندا به‌خۆوه بینی.
فازل حیجاره وتی "یاریه‌کانی نێوان ئه‌و یانانه‌ی سه‌رکه‌وتن بۆ خولی نایاب سه‌رنجڕاکێش و به‌هێز و یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م یاریانه یه‌که‌م و دووه‌می عێراق دیاریده‌که‌ن، که ئه‌و دوانه نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌که‌ن له پێشبڕکێ ده‌ره‌کیه‌کاندا".
ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی مه‌سافی، وتی که تیپه‌که‌یان ئه‌دایه‌کی باشی پیشانداوه له خولی یه‌که‌م و دووه‌می یاریه‌کانی سه‌رکه‌وتن دا له نه‌جه‌ف، که تیایدا هه‌مو یاریه‌کانیان برده‌وه.
ئه‌حمه‌د وتی "مه‌سافی ده‌یه‌وێت ئه‌م وه‌رزه خولی نایاب بباته‌وه، به تایبه‌تی که تیپه‌که‌مان رۆژانه دوو خولی راهێنان ئه‌نجامده‌دات بۆ به‌هێزکردنی ئاستی هونه‌ری و توانای جه‌سته‌یی یاریزانه‌کانمان، هه‌روه‌ها بۆ گه‌یاندنیان به ئاستێكی ئه‌وتۆ که بتوانن له ئاستێک‌دا کێبڕکێ بکه‌ن که بتوانن نازناوی پاڵه‌وانێتی خوله‌که به‌ده‌ستبهێنن".
سه‌عد عه‌بدئه‌لوه‌هاب،راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌ناعه، وتی که یانه‌کانی گروپی باشور "زۆر به‌هێز بوون. هه‌رچه‌نده یانه‌ی سه‌ناعه به‌پێی پێویست ئاماده‌کاریی نه‌کردبوو، به‌ڵام سوپاس بۆ یاریزانه‌کان توانیان بێ هیچ دۆڕانێک پێشه‌نگی گروپه‌که به‌ده‌ستبهێنن".
سه‌عد عه‌بدئه‌لوهاب وتیشی که ئاماده‌کاری یانه‌که‌ی بۆ خولی نایاب له‌ژێر ئاستی ستانداردا‌یه.
سه‌عد وتی "ئێمه هێشتا گۆڕه‌پانی یاری باله‌مان نییه و رۆژانه له گۆڕه‌پانه‌کانی یانه‌کانی که‌رخ و کازمیه یان حوریه راهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئه‌ندامانی تیپه‌که به ڕه‌چاوکردنی ناڕه‌حه‌تی گواستنه‌وه له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر و جیاوازی جه‌وی راهێنان".
سه‌عد وتی "هیوادارین وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی گۆڕه‌پانێکی تایبه‌تمان بۆ دروستبکات بۆ یاری باله و وه‌رزشه‌کانی تر، به له‌به‌رچاوگرتنی مێژوی ده‌ستکه‌وته‌کانی یانه‌ی سه‌ناعه له‌بواری یاری باله‌دا".
هه‌روه‌ها سه‌عد وتی سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌کان یانه‌که‌یان هێشتا به‌نیازی بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌که‌یه. ئه‌و پێشبینی ئه‌وه ده‌کات یانه‌که‌یان ئه‌دایه‌کی باش بنوێنێت له پێشبڕکێی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژارده نایابه‌کاندا، که به بۆچونی ئه‌و یارییه‌کان سه‌خت ده‌بن به‌هۆی به‌شداریکردنی یانه‌ی به‌هێزه‌وه"".
هه‌ردوو یانه‌ی سه‌ناعه و شورته به‌شداریده‌که‌ن له خولی پاڵه‌وانێتی یانه عه‌ره‌بییه‌کاندا بۆ یاری باله که 18 ی شوبات له قاهیره ئه‌نجام ده‌درێت.
وێنه:[مات کاردی/ گێتی ئیمیجز] وێڕای نه‌بونی پێداویستیه‌کان، سه‌ناعه چاوی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی کاسه‌که‌یه.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران