
[واسق خوزاعی/گێتی ئیمیجز] تیپه‌کانی سه‌رانسه‌ری عێراق به‌شداری ده‌که‌ن له قۆناغی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتی پاسکیلسواریدا.
نائیل لوتفی له به‌غدا – 3/2/10
بۆ سایتی مه‌وتنی
قۆناغی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتی یانه عێراقییه‌کان بۆ پاسکیلسواری له رۆژانی 14-19 شوبات له پارێزگای که‌رکوك به‌ڕێوه ده‌چێت.
یانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و دیاله و موسڵ و که‌رکوك، هه‌روه‌ها یانه‌کانی سه‌ناعه و کاره‌با له به‌غدا به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌که ده‌که‌ن.
ئه‌حمه‌د سه‌بری، سکرتێری یه‌کێتی ناوه‌ندی پاسکیلسواری عێراقی رایگه‌یاند که له رۆژانی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا هیچ پێشبڕکێیه‌ك ئه‌نجام نادرێت به‌ڵکو "رۆژی 14 شوبات کۆنفرانسێکی ته‌کنیکی ده‌به‌سترێت بۆ پاڵه‌وانێتییه‌که له ئۆفیسی لقی که‌رکوکی سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و کۆنفرانسه‌دا میکانیزمی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتییه‌که دیاری ده‌کرێت".
پاڵه‌وانێتییه‌که پێشبڕکێ بۆ ته‌مه‌نه جیاوازه‌کان له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه پیاوان و ژنان ونه‌وجه‌وانان (ته‌مه‌ن خوار 19 ساڵ)، هه‌روه‌ها نه‌وجه‌وانانی (ته‌مه‌ن خوار 14 ساڵ).
فه‌رقه‌د محه‌مه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی کاره‌با له‌م باره‌یه‌وه وتی "خشته‌ی پاڵه‌وانێتییه‌که مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو بۆمان له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌کێتی ناوه‌ندی پاسکیلسواری عێراقی پێشوه‌خت ئاگاداری نه‌کردینه‌وه. ئه‌مه‌ش وای لێ‌کردین هه‌لی کردنه‌وه‌ی کامپی راهێنان بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ پاڵه‌وانێتییه‌که له‌ده‌ست بده‌ین".
فه‌رقه‌د وتیشی که زۆربه‌ی یاریزانه‌کانی یانه‌ی کاره‌با دانیشتووی پارێزگاکانن.
هه‌روه‌ها وتی "ئێمه چوار یاریزانمان له‌به‌سره و دووان له موسڵ و یاریزانێکمان له دیوانیه‌وه هاتووه، که کارێکی ئاسان نییه هه‌موویان له‌کاتێکی کورت‌دا کۆبکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راهێنانیان پێبکه‌ین. وێڕای ئه‌مه، یانه‌که‌مان روبه‌ڕوی قه‌یرانی دارایی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری دروست کردووه له‌سه‌ر ئاستی ئاماده‌کاریمان بۆ به‌شداریکردن له پاڵه‌وانێتییه ناوخۆیییه‌کاندا و بێبه‌شی کردووین له‌کڕینی پاسکیلی نوێ".
هه‌رچه‌نده یانه‌ی کاره‌با له‌قه‌بی پاڵه‌وانێتی وه‌رزی پێشووی برده‌وه، به‌ڵام فه‌رقه‌د پێشبینی ئه‌وه ده‌کات تیپه‌که‌یان ڕوبه‌ڕوی ململانێ ببێته‌وه له قۆناغی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتییه‌که‌دا، له‌کاتێکدا تیپه‌کانی پاسکیلسواری هه‌رێمی باکور یاریزانی نوێی وه‌رگرتووه و په‌ره‌یداوه به لێهاتوویی یاریزانه‌کان و پاسکیلی نوێشیان په‌یداکردووه.
زیائه‌دین عه‌باس راهێنه‌ری تیپی پاسکیلسواری یانه‌ی سه‌ناعه وتی تیپه‌که‌یان ئاماده‌باشی ته‌واوی کردووه بۆ پێشبڕکێکه له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریزانه‌کانی له‌کۆتایی وه‌رزی رابردووه‌وه راهێنان ده‌که‌ن.
زیائه‌دین وتی "له میانه‌ی راهێنانه‌که‌دا، ژماره‌یه‌ك یاریزانی نوێ هاتوونه‌ته ناو تیپه‌که و ژماره‌یه‌ك یاریزانی تیپه‌که‌ی پێشووش به‌هۆی نزمی ئاستی وه‌رزشی و که‌م توانایی یانه‌وه دورخراونه‌ته‌وه . سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ململانێیه‌کی سه‌خت له‌نێوان تیپه به‌شداربووه‌کاندا، یانه‌ی سه‌ناعه به‌ته‌مایه له‌قه‌بی پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه به‌ده‌ست بێنێت".
زیائه‌دین وتیشی که ئیداره‌ی یانه‌که پاسکیلی نوێی کڕیوه و موچه‌ی یاریزانه‌کانی زیادکردووه و کۆمه‌کی کردوون "به‌مه‌به‌ستی بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌کان و باشترکردنی ئه‌و ئاسته نزمه‌ی یاریزانه‌کان له‌وه‌رزی رابردوودا هه‌یانبوو".
ئه‌حمه‌د سه‌بری سکرتێری یه‌کێتی ناوه‌ندی پاسکیلسوارانی عێراقی رایگه‌یاند که پاش پێشبڕکێکه قۆناغی دووه‌می خولی هه‌رێمه‌کانی ناوه‌ڕاست و باشور له 10ی مارتدا ده‌ستپێده‌کات و له پارێزگای دیوانیه ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها قۆناغی دووه‌می پێشبڕکێکانی هه‌رێمی باکور له ناوه‌ڕاستی مانگی مارتدا له پارێزگای سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌حمه‌د وتی "پێشبڕکێکانی ئه‌م دوو پاڵه‌وانێتییه هه‌لێکی باش ده‌بێت بۆ ڕاکێشانی یاریزانی نوێ بۆ ناو تیپه نیشتمانییه‌کان و خۆئاماده‌کردن بۆ پێشبڕکێ جیهانییه‌کان".
بڕیاره تیپه‌کانی پاسکیلسواری نیشتمانی عێراقی به‌شداریی بکه‌ن له چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌کی جیهانیدا له‌وانه خولی 18 ی پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی بۆ پیاوان و خولی هه‌شته‌می پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی بۆ ئافره‌تان که مانگی کانونی یه‌که‌می داهاتوو له تونس ئه‌نجام ده‌دریت، هه‌روه‌ها پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی بۆ گۆڕه‌پان که له مانگی ته‌موزی داهاتوودا له جه‌زائر ئه‌نجامده‌درێت.
وێنه: [واسق خوزاعی/گێتی ئیمیجز] تیپه‌کانی سه‌رانسه‌ری عێراق به‌شداریده‌که‌ن له قۆناغی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتی پاسکیلسواریدا.
ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنه
تکایه تێبینیهکانت ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته بخه‌ره ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سوود له تێبینیهکانت وه‌رگرین بۆ په‌ره‌پێدان به ماڵپه‌ڕه‌که
- رێساكانی مه‌وتنی له‌باره‌ی سهرنجهكانهوه














سه‌رنجی خوێنه‌ران